الخميس , سبتمبر 21 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ١٧- الرحمة في الطب والحكمة

زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ١٧- الرحمة في الطب والحكمة

ئه‌م كتێبه‌ ده‌درێته‌ پاڵ زاناى ناودار عبدالرحمن السيوطي گوايه‌ ئه‌و نووسه‌رى بێت، به‌ پێى ناونيشانه‌كه‌ى بێت باس له‌ بابه‌تى پزيشكى و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشييه‌كان ده‌كات، به‌ڵام كتێبه‌كه‌ پڕه‌ له‌ ئه‌فسانه‌و جادوو وقسه‌ى ناكۆك له‌ گه‌ڵ بيروباوه‌ڕى ڕاست و درووستدا.

سه‌باره‌ت به‌ خاوه‌ندارێتى زانايه‌كى گه‌وره‌ى وه‌كو السيوطي جێگير نه‌بووه‌ كه‌ ئه‌و كتێبه‌كه‌ى نووسيبێت ، زۆرێك له‌ زانايانيش له‌ كۆن و نويدا ئه‌وه‌يان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌ڵگه‌يه‌كه‌ له‌و باره‌وه‌:

1- له‌ كتێبى “حسن المحاضرة في أخبار مصر والقاهرة” (1 / 338 – 339) السيوطي وتوويه‌تى:(ورُزقت التبحر في سبعة علوم) واته‌: شاره‌زايى ته‌واوم له‌ حه‌وت زانستدا به‌ ده‌ستهێنا..جا له‌وزانستانه‌ باسى زانستى پزيشكى ناكات.

2- سيوطي له‌ خشته‌ى كتێبه‌كانى خۆى له‌ “فهرسة مؤلفاتي” باسى كتێبێكى له‌و جۆره‌ى نه‌كردووه‌ نووسيبێتى.

3- ئه‌وانه‌ى ژياننامه‌ى السيوطي يان نووسيوه‌ وه‌كو السخاوي له‌ كتێبى”الضوء اللامع”، وابن العماد الحنبلي له‌ كتێبى: “شذرات الذهب”، هه‌روه‌ها له‌ الغزي كتێبى “الكواكب السائرة” كه‌سيان ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه‌ نه‌كردووه‌ كتێبێكى به‌وناوونيشانه‌ نووسيبێت.

4- أحمد الشرقاوي له‌ كتێبى:”مكتبة الجلال السيوطي” ص 202 ده‌رباره‌ى كتێبى الرحمة في الطب والحكمة ده‌ڵێت:

“ولا يرتاب قارئه العارفُ بقدر السيوطي في كونه مكذوباً عليه ومنسوباً إليه افتراء”.واته‌: خوينه‌رى ئه‌وكتێبه‌ كه‌ سيوطي بناسێت بۆى ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كتێبه‌كه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ .

5- كتێبه‌كه‌ وشه‌ى لێڵ و قسه‌ى ناڕوون و هێڵ و ژماره‌ى گوماناوى تيدايه‌.

6- كتێبه‌كه‌ زۆر شتى نه‌شياوى تێدايه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێك السيوطي بناسێت ئه‌زانێت ئه‌و زانايه‌ به‌رييه‌ له‌و كتيبه‌.

7- حاجى خه‌ليفه‌ له‌ كتێبى كشف الظنون عن أسامي الكتب والفنون وتوويه‌تى: ئه‌و كتێبه‌ نووسه‌ره‌كه‌ى (مهدي بن إبراهيم الصبيري)ه،كه‌ ابن الجزري ده‌رباره‌ى وتوويه‌تى: [ … ..طبيب حاذق وهو مؤلف كتاب الرحمة في الطب والحكمة ].

له‌ ڕاستيدا السيوطي زانايه‌كى پايه‌دارو گه‌وره‌يه‌ و نه‌شياوه‌ كه‌ كتێبى له‌و جۆره‌ى نووسيبێت.

ئه‌مه‌ش چه‌ند نموونه‌يه‌كه‌ له‌وه‌ى له‌ كتێبه‌كه‌دا دا هاتووه‌:

1-” عزمت عليك أيتها العين بحق شراهيا براهيا !! ، ادنواي !! أصباؤت آل شداي !! ، عزمت عليك أيتها العين التي في فلان ، بحق شهت بهت أشهت باقسطاع الحا… أخرجي نظرة السوء ، كما خرج يوسف من المضيق ، وجعل لموسى في البحر طريق … ”

2- ” يكتب للحمى في ثلاثة أطراف من عظْم قديم !! : خيصور جهنم

ميصور لظى !! ، يصور الحطمة ! ، ويبخر كل مرة بواحدة يبرأ ”

3- ” تكتب على ثلاث لوزات ! : حست ! ، مست ! ، انفضت ! ، ويبخر المحموم كل يوم بواحدة مجربة ” .

4- ” تكتب على ثلاث نوايات : كوفا كوفا كوفا !! ، لوفا لوفا لوفا !! ، أجاجا أجاجا أجاجا !! ، يا أم ملدم ! : لا تأكلي اللحم ، ولا تشربي الدم يبرأ !! ” .

5- ” تكتب هذه الأحرف لوجع الرأس :

أ ح . أ ك ك . ع ج . أ م أ ه ؛ من كتبها يبرأ بإذن الله !! “.

6- ” إذا جامع الكلب وانعقد ذكره ، فبادر إلى قطع ذنبه من أصله ، ثم دفنه في الأرض أربعين يوماً ، ثم أخرجه تجده عظاماً كالعقد ! ، فمن ربطه بخيط وجعله على حقوه ، وجامع امرأته فإنه لا ينزل ! ، ولو أقام من المغرب إلى الصباح !! ”

له‌ گه‌ڵ زۆر چاره‌سه‌رى هاوشێوه‌ى ئه‌مانه‌ى باسكرا.

بڕوانه‌: (الرحمة في الطب والحكمة) ليس للسيوطي. د. عبدالحكيم الأنيس.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *