الثلاثاء , أكتوبر 3 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / بیانناسه‌ / زنجیرەی بیانناسە ٧١- فرناندو ماجلان

زنجیرەی بیانناسە ٧١- فرناندو ماجلان

له‌ بورتگال له‌ ساڵى 1480م له‌ خێزانێكى ئورستوقراتى له‌ دايكبووه‌، له‌ پاش مردنى دايك و باوكى و له‌ ته‌مه‌نى ده‌ ساڵيدا له‌ كۆشكى شاهانه‌ى شاژن ئه‌لينۆرا كاريكردووه‌، له‌ ته‌مه‌نى 25 ساڵييه‌وه‌ ئيتر به‌شدارى زۆر جه‌نگ و گه‌شتى ده‌ريايى كردووه‌، سه‌ركرده‌ى يه‌كه‌مين گه‌شته‌ كه‌ به‌ ده‌ورى زه‌ويدا خولاوه‌ته‌وه‌، پياوێكى زيره‌ك و ئازاو پشكنه‌رو توێژه‌رێكى زانستى بووه‌، هاوكات كه‌سێكى ديندار بووه‌ به‌و واتاى كه‌ مه‌سيحييه‌كى توندڕه‌وو ده‌مارگير بووه‌ بۆ ئايينى خۆى و له‌و پێناوه‌دا كارى كردووه‌.

 

له‌ ساڵى 1506م وه‌كو جه‌نگاوه‌رێك به‌شدارى كردووه‌ له‌ گه‌شته‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ى فاسكۆ ديگاما بۆ هندستان، له‌وێش به‌شدارى ئه‌و جه‌نگانه‌ى كردووه‌ له‌ دژى موسوڵمانان و توانيان هه‌ندێك له‌ دوورگه‌كانى موسوڵمانان داگير بكه‌ن و بيكه‌ن به‌ موسته‌عمه‌ره‌ بۆ بورتگال.

 

له‌ دواى به‌شداريكردنى كاراى ماجه‌لان له‌و جه‌نگانه‌ى له‌ مه‌غريب و له‌ جێگه‌كانى تر له‌ دژى موسوڵمانان ئه‌نجام ده‌درا له‌ پله‌ى سه‌ربازه‌وه‌ بۆ پله‌ى كه‌شتيوانى سه‌ربازى وسه‌ركرده‌ى ده‌رياوان به‌رزكرايه‌وه‌.

 

ماجه‌لان باوه‌ڕى به‌وه‌ هه‌بوو كه‌ زه‌وى خڕه‌، بۆيه‌ ده‌يه‌ويست گه‌شتێكى ده‌ريايى به‌ ده‌ورى زه‌ويدا بكات ، واته‌ به‌ره‌و ئه‌وپه‌ڕى ڕۆژئاوا بڕوات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ڕۆژهه‌لاته‌وه‌ ده‌ربچێت، ئه‌م بيرۆكه‌ى بۆ پاشاى بورتگال پێشنيار كرد به‌ڵام ئه‌و پيى ڕازى نه‌بوو، دواتر كۆچى بۆ ئيسپانيا كرد وبيرۆكه‌كى بۆ پاشاى ئيسپانيا پێشنيار كرد و ئه‌و به‌ شێوه‌يه‌كى مه‌رجدار ڕازى بوو، مه‌رجه‌كه‌شى بريتى بوو له‌وه‌ى نه‌وه‌د و پێنج له‌ سه‌د ده‌ستكه‌وتى گه‌شته‌كه‌ بۆ پاشاى ئيسپانيا بێت و پێنجه‌كه‌ى بۆ ماجه‌لان بێت، هاوكات ببێته‌ فه‌رمانڕه‌واى ئه‌و دوورگانه‌ كه‌ داگير ده‌كرێن و وه‌كو موسته‌عمه‌ره‌ى ئيسپانيا ئه‌و به‌ ناوى شانشينى ئيسپانيا حوكميان بكات، واته‌ ئامانجى ئه‌و گه‌شته‌ى ماجه‌لانچه‌ند ساڵ خولياى بوو ئامانجێكى ته‌نها زانستى نه‌بوو، به‌ڵكو ئامانجى داگيركارى و ئيستيعماريشى له‌ پشته‌وه‌ بووه‌.

 

له‌ ڕاستيدا ئه‌و به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وته‌ زانستيانه‌ىى بۆ ماجه‌لان باس ده‌كرێت ڕاستن و ئه‌و خزمه‌تى مرۆڤايه‌تى كردووه‌ به‌و كارانه‌ى به‌تايبه‌تى سه‌لماندنى خڕێتى زه‌وى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ باس نه‌كراوه‌و شاراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌يه‌ ماجه‌لان ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى له‌ ڕێگه‌ى كوشتنى هه‌زاران كه‌سه‌وه‌ بووه‌ به‌ تايبه‌تى له‌ موسوڵمانانى ئه‌و دورگانه‌ى كه‌ له‌ ڕێگه‌ى گه‌شته‌كه‌يدا داگيرى ئه‌كردن و ماڵ و سه‌روه‌تى به‌ تاڵان ده‌بردن و ده‌ستدرێژى ده‌كرده‌ سه‌ر ئافره‌ته‌كانياندا.

 

گه‌شته‌كه‌ى ماجه‌لان به‌ پێنج كه‌شتى و 270 كه‌س له‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ى جياواز له‌ گه‌ڵيدا ئاماده‌كرا و له‌ ساڵى 1519ز به‌ڕێكه‌وتن، سه‌ره‌تا ڕويشتنه‌ به‌ڕازيل و له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگدا له‌ ئه‌مريكاى باشووردا هه‌ڵسا به‌ كوشتنى هه‌ركه‌سێك كه‌ له‌ڕووى گه‌شته‌كه‌يدا ڕاوه‌ستا،هاوكات به‌ هۆى كه‌مى ئازووقه‌وه‌ يه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ى پێننج كه‌شتييه‌كان هه‌ڵگه‌ڕايه‌وه‌ سه‌ر ماجه‌لاندا ، به‌ڵام ئه‌و به‌ توندى و زه‌برو زه‌نگى خۆى ئه‌وى كوشت و ئيتر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كه‌ دامركا و له‌ گه‌شته‌كه‌ياندا به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام دواتر سه‌ركرده‌ى كه‌شتيه‌كى تر هه‌ڵهات و گه‌ڕايه‌وه‌ بۆ ئيسپانيا.

 

له‌ پاش ئه‌مريكاى باشور له‌ به‌رده‌وامى گه‌شته‌كه‌يدا زه‌رياكه‌ى بينى شه‌پۆلى نييه‌ بۆيه‌ ناوى نا زه‌رياى ئارام، له‌ ساڵى 1521 كه‌شتيه‌كانى ماجه‌لان گه‌يشتنه‌ فلپين و ڕووبه‌ڕووى دانيشتوانه‌كانى ئه‌و دوورگانه‌ى بوونه‌وه‌ كه‌ موسوڵمان بوون و شه‌ڕ له‌ نێوانياندا ده‌ستى پێكرد، به‌ڵام ماجه‌لان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌كى تازه‌و به‌ هێزى پێ بوو توانى سه‌ركه‌وێته‌ سه‌ريان و له‌ ناويان بدات، ئيسلام چه‌ند سه‌ده‌يه‌ك بوو له‌ ڕێگه‌ى بازرگان و بانگخوازه‌ موسوڵمانه‌كانه‌وه‌ گه‌يشتبووه‌ دورگه‌كانى فلپين، پاش سه‌ركه‌وتنى ماجه‌لان له‌ يه‌كه‌م جه‌نگيدا له‌ دژى موسوڵمانه‌كان دابه‌زييه‌ سه‌ر وشكانى و نيشانه‌ى خاچى له‌وێ جێگير كرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ (سيبۆ) كه‌ سه‌رۆكى يه‌كێك له‌و دورگانه‌ بوو ڕێككه‌وت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دواتر بيكات به‌ فه‌رمانڕه‌واى دورگه‌كانى تر به‌ مه‌رجێك يارمه‌تى بدات بۆ به‌ مه‌سيحى كردنى موسوڵمانان. ئينجا ده‌ستى كرد به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئايينى مه‌سيحى و قه‌تڵ و عامى گه‌وره‌ى له‌ نێو موسوڵمانانى فلپين له‌و پێناوه‌دا ئه‌نجام دا.

 

به‌ڵام له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دووه‌مى ماجه‌لاندا له‌ گه‌ل موسوڵمانانى فلپين له‌ دوورگه‌ى (ماكتان) كه‌ سه‌رۆكه‌كه‌ى پياوێكى موسوڵمان بوو به‌ ناوى (لابۆلابۆ) كه‌ توانى سه‌ربازو هێزى زۆر له‌ دوورگه‌كانى ده‌وروبه‌رى ماكتان كۆ بكاته‌وه‌ و خۆيان بۆ جه‌نگى ئه‌و هێزه‌ى ئيسپانيا ئاماده‌ بكه‌ن، سه‌ره‌تا ماجه‌لان داواى كرد له‌ لابۆلابۆ خۆى به‌ ده‌سته‌وه‌ بدات و پێى وت: به‌ ناوى مه‌سيحه‌وه‌ داوات لێ ئه‌كه‌م خۆت به‌ ده‌سته‌وه‌ بده‌يت چونكه‌ ئێمه‌ ڕه‌گه‌زى سپين و له‌ ئێوه‌ له‌ پێشترين حوكمى ئه‌م وڵاته‌ بكه‌ين، به‌ڵام لابۆلابۆ له‌ وه‌ڵامدا پيى وت: ئايين ئايينى خوايه‌و ئه‌و خواى كه‌ ئێمه‌ ئه‌يپه‌رستين خواى هه‌موو مرۆڤه‌كانه‌ به‌ بێ جياوازى ڕه‌نگ و نه‌ژاد.

 

هێزه‌كه‌ى ماجه‌لان له‌ دوورگه‌كه‌ى لابۆلابۆ كه‌ سه‌ركرده‌يه‌كى لاوى به‌ هێز بوو نزيكبوونه‌وه‌ و شه‌ڕ ده‌ستى پێكرد، پاش ئه‌وه‌ى موسوڵمانان داگيركه‌رانيان تيرباران كرد و ئه‌وانيش به‌ قه‌ڵغان و خووده‌كانيان توانيان خۆيانى لێ بپارێزن، پێكدادانێكى ده‌سته‌ويه‌خه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو سه‌ركرده‌ ماجه‌لان و لابۆ لابۆ ده‌ستى پێكرد، له‌ ئه‌نجامدا لابۆ لابۆ توانى له‌ دوو گورزى كوشنده‌ى توندى ماجه‌لان خۆى بپارێزيت و توانيشى ماجه‌لان به‌ ليدانێكى به‌ هێز به‌ شمشێره‌ كورته‌كه‌ى بكوژێت و هاوار له‌ نێو ڕاوچييه‌كاندا به‌رز بوويه‌وه‌ ده‌يانوت: لابۆ لابۆ، هاوكات هێزه‌كه‌ى ماجه‌لانيش ڕاسته‌وخۆ وره‌يان ڕووخا و پاشه‌كشه‌يان كرد، موسوڵمانان له‌و جه‌نگه‌دا توانيان ده‌ست بگرنه‌ سه‌ر دوو كه‌شتى له‌ كۆى ئه‌و سێ كه‌شتييه‌ى هێزه‌ ئيسپانييه‌كه‌، يه‌ك كه‌شتيش توانى ده‌رباز بێت و به‌ره‌و هند و (رأس الرجاء الصالح) بكه‌وێته‌ ڕێ و توانيان به‌و سى وسێ كه‌سه‌ى كه‌ له‌ كۆى دوو سه‌دو حه‌فتا كه‌سه‌كه‌ كه‌ گه‌شته‌كه‌ى لێ پێكهاتبوون له‌سه‌ره‌تا بگه‌نه‌وه‌ ئيسپانياو گه‌شته‌كه‌ پاش سێ ساڵ له‌ به‌ڕێكه‌وتنى ته‌واو بكه‌ن و به‌و شێوه‌ش خولانه‌وه‌ى ده‌ورى زه‌ويشيان به‌ سه‌ركردايه‌تى ئيلكانۆ به‌ ئه‌نجام گه‌ياند.

 

شايانى باسه‌ كه‌ گۆڕى ماجه‌لان تاكو ئێستاش له‌ فلپينه‌و لابۆ لابۆ يش به‌ پاڵه‌وانێكى نه‌ته‌ويى دانرا كه‌ توانى له‌ دژى داگيركه‌ره‌ ئيسپانيانييه‌كان ڕاوه‌ستێت و سه‌ركرده‌كه‌شيان كه‌ ماجه‌لان بوو بكوژێت.

جێگاى داخه‌ كه‌ زۆرێك له‌ موسوڵمانان ماجه‌لان وه‌كو زاناو توێژه‌رێك ده‌ناسن و ئه‌م ڕاستيانه‌ ده‌رباره‌ى نازانن چونكه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ فێر كراون كه‌ ماجه‌لان خڕێتى زه‌وى سه‌لماندووه‌و سه‌ركرده‌ى يه‌كه‌مين گه‌شت بووه‌ كه‌ به‌ده‌ورى زه‌ويدا خولابێته‌وه‌ وهه‌رگيز باس له‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ هه‌زارانى له‌ موسوڵمانان كوشتووه‌و هه‌زارانى به‌ زۆر و به‌ زه‌برى هێز كردووه‌ته‌ مه‌سيحى، هاوكات كه‌ميشن ئه‌وانه‌ى ئه‌و پاڵه‌وانه‌ موسوڵمانه‌: لابۆ لابۆ ئه‌ناسن.

هه‌ندێ له‌ ناسيوناليزمه‌كانى قليپين پێشنيازى گۆڕێنى ناوى فلپينيان كردبوو( كه‌ له‌ ناوى قيليپ ى پاشاى ئيسپانيا وه‌رگيراوه‌) بۆ كۆمارى لابۆ لابۆ به‌ڵام پێشنياره‌كه‌يان سه‌رى نه‌گرت.

 

بۆ نووسينى ئه‌م بابه‌ته‌ سوودم له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك وه‌رگرتووه‌، له‌وانه‌:

– بابه‌تێك له‌ تۆڕى (الالوكة ) به‌ ناونيشانى: لابو لابو قتل ماجلان.

– وانه‌يه‌كى (نادر بن وثير) ده‌رباره‌ى ژيانامه‌ى ماجه‌لان و گه‌شته‌كه‌ى له‌ يوتيوب.

– سايتى ويكيبيديا بابه‌تى ماجلان…ئه‌وانيش زانيارييه‌كانيان له‌ كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ى ئينگليزى و عه‌ره‌بى وه‌رگرتووه‌.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *