ناوى (محمد بن سعيد بن حماد الصنهاجي البوصيري)يه، له ساڵى 608 ك له بوسيرى سه‌ر به شارى به‌نى سوێف له ميسر له دايكبووه و له ساڵى 696 ك له ئهسكهندهرييه له ته‌مه‌نى هه‌شتاو حه‌وت ساڵيدا وه‌فاتى كردووه.
بوسيرى به‌وه نه ناسرواوه كه له ئه‌هلى عيلم بوو بێت، به‌ڵكو شاعير بووه، زۆر كه‌سيش ئه‌م بوسيري يه له گه‌ڵ بوسيري يه‌كى تر تيكه‌ڵ ئه‌كه‌ن، كه ئه‌وى تر زانايه و فهرموودهناسهو دانه‌رى كتيبى ” زوائد ابن ماجه ” يه ، ناوى (أحمد بن أبي بكر الكناني) يه و، له قوتابييهكانى ابن حجر العسقلاني بووه.
بوسيرى هه‌ر له مناڵييه‌وه قورئانى له‌به‌ر كرد وله لاى مامۆستاكانى سه‌رده‌مى خۆى زانسته‌كانى زمانى عه‌ره‌بى و ئه‌ده‌ب و هه‌ندێ له زانسته‌كانى تر‌ى وه‌رگرتووه، بوسيرى شاعيرێكى زۆر به ناوبانگه له بوارى مه‌دحى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و، كۆمه‌ڵه هۆنراوهيهكى هه‌يه له‌و باره‌وه ، له‌وانه، ئه‌و قهسيدهى كه ده‌ست پێ ده‌كات به:
كــيـف تــرقَـى رُقِــيَّـك الأَنـبـياءُ ***يــا سـمـاءً مــا طـاوَلَتْها سـماءُ
هه‌روه‌ها ئه‌و قهسيدهى كه ده‌ست پيدهكات به:
يا من خـزائن مـلكـه مملوءة *** كرمًا وبابُ عطائه مفتـوح
به‌ڵام له هه‌موو قهسيدهكانى به‌ناوبانگتر بريتييه له قهسيدهى “الكواكب الدرية في مدح خير البرية” كه ناوبانگى به (البردة) ده‌ركردووه، بريتييه له 160 به‌يت و ده‌ست پێ ده‌كات به:
أَمِـنْ تذكّر جيـرانٍ بذي سلم *** مزجتَ دمـعًا جرى من مقلـة بدم
قهسيدهى بورده له‌وانه‌يه به‌ناوبانگترين هۆنراوه بێت له ستايشى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و، زۆربه‌ى موسوڵمانانى دونيا له هه‌موو سه‌ده‌كاندا دواى بوسيرى ئه‌گه‌ر قهسيدهكهشيان نهخوێندبيتهوه، به‌لايه‌نى كه‌م ئه‌م بهيته مهشهورهيان له‌به‌ره:
مولاي صل وسلم دائما أبدا *** على حبيبك خير الخلق كلهم
وه‌كو هۆنراوه له ڕووى عاتيفى و هونه‌رى و مه‌رجه‌كانى تۆكمهيى شيعر، تا بڵێيت به هێزو سه‌رنج ڕاكێش و خۆشه، شاعيرانيش دواى خۆى به‌رده‌وام لاسييان كردووه‌ته‌وه‌و شوين پێيان هه‌ڵگرتووه، بۆ نموونه ئه‌حمه‌د شه‌وقى له قهسيدهى (نهج الردة) و هه‌روه‌ها ده‌يان شاعيرى تر لاساييان كردووه‌ته.
به‌ڵام البوصيري له هۆنراوه‌ى بورده كه‌وتووه‌ته كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ى گه‌وره له زيادهڕووى له وه‌سفى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و، به ڕاى زۆرێك له زانا متمانه پێكراوه‌كان كه‌وتووه‌ته سنوورى شيرك و هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕياردان، هه‌ر بۆيه هه‌ندێك له زانايان حوكمى تونديان هه‌يه ده‌رباره‌ى بوردهو دانه‌ره‌كه‌ى.
زانايان له‌و160 بهيته 16 بهيتيان وه‌كو ڕه‌خنه‌ى توند ئاڕاسته‌ى البوصيري كردووه، ديارترين ئه‌وانه‌ش كه ڕهخنهيان لێ گرتووه:
- 1. الإمام الشوكاني ،له كتێبى: ” الدرّ النضيد في إخلاص كلمة التوحيد ” .
2- لێكدهرهوان و ڕاڤهكارانى كتێبى:” التوحيد ” ى شێخ محمد بن عبد الوهاب ، وه‌كو(سليمان بن عبد الله بن محمد بن عبد الوهاب) له كتێبى: ” تيسير العزيز الحميد ” ، و(عبد الرحمن بن حسن بن محمد بن عبد الوهاب) له كتێبى: ” فتح المجيد ” هه‌روه‌ها ابن عثيمين له ” القول المفيد ” ، و( صالح آل الشيخ) له كتێبى: ” التمهيد في شرح كتاب التوحيد ” زۆرى تريش.
3- (عبد الله بن عبد الرحمن أبا بطين) له ڕهددانهوهى بورده كتێبێكى نووسيوه به ناونيشانى: ” الرد على البردة ” .
3- (محمود شكري الألوسي) له كتێبى: ” غاية الأماني في الرد على النبهاني ” .
4- صالح الفوزان له كتێبى ” إعانة المستفيد بشرح كتاب التوحيد ”
5-. عبد البديع صقر ،له كتێبى” نقد البردة مع الرد والتصحيح ” .
- 7. محمد جميل زينو ،له كتێبى ” معلومات مهمة عن الدين ” .
- 8. دكتور عبد العزيز آل عبد اللطيف له وتاريكيدا له گۆڤارى ” البيان ” ژماره( 139 ) به ناونيشانى ” قوادح عقدية في بردة البوصيري ” .
- 9. عبد الرءوف محمد عثمان له كتێبى ” محبة الرسول بين الاتباع والابتداع ” .
- 10. سليمان بن عبد العزيز الفريجي له وتارێكيدا له گۆڤارى ” البيان ” ژماره 139 ، به ناونيشانى ” مظاهر الغلو في قصائد المديح النبوي ” .
- 11. علوي السقاف ، له ” قراءة في بردة البوصيري وشعره “
زۆرێكيش له زانا هاوچه‌رخه‌كان به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى سعودييه له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو زيادهڕهوى و شيركهى تێيدايه، چاپ كردن و فرۆشتنى ئه‌و قهسيدهيه به حه‌رام ئه‌زانن، زاناى تريش هه‌ن ته‌نها ئهوانهيان به‌لاوه جێگاى ڕهددانهوهيه كه زيادهڕهوى تێدايه، چونكه قهسيدهكه واتاى جوان و قسه‌ى شه‌رعى زۆرى تێدايه.
زيادهڕهوى زۆر ده‌ربارى ئه‌م هۆنراوهيهى بوسيرى له لاى هه‌ندێك لهسۆفييهكان – نه‌ك هه‌موويان – ئه‌نجام ده‌درێت، له‌وانه: بۆ خوێندنه‌وه‌ى هۆنراوه‌كه ده‌ستنوێژ ده‌گرن و ڕوو له قيبله ده‌كه‌ن و نابێت له سهروبۆرى وشه‌كان هه‌ڵه بكرێت و پيويسته خوێنه‌ر بيريشى لاى بێت له كاتى خوێندنهوهيداو له سه‌ر مردوو دهيخوێنن له كاتى بهڕێخستنى به‌ره‌و گۆڕستان ده‌ڵێن هه‌ر بهتێكى بۆ شتێك باشه و..زۆر شتى تريش.
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه هه‌ندێكن له‌و دێڕه شيعرانهى بورده كه ڕهخنهيان ئاڕاسته كراوه:
1- يا أكرم الخلق ما لي من ألوذ به * * * سواك عند حلول الحادث العمم
واته: ئه‌ى بهخشندهترين كه‌سێك خوا درووستى كردبێت، كه‌سم نييه له كاتى ڕووداوى ناخۆش په‌ناى پێ ببه‌م له تۆ زياتر.
ئه‌مه‌ش هاواركردنه به غه‌يرى خوا‌و ده‌چێته بابه‌تى هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕياردان:{ ولا تدع من دون الله ما لا ينفعك ولا يضرك فإن فعلت فإنك إذا من الظالمين }.
2- فإن من جودك الدنيا وضرتها * * * ومن علومك علم اللوح والقلم
واته: دونيا و قيامهتيش به‌شێكه له بهخشندهيى تۆ، زانستى له‌وح و قهلهميش به‌شێكه له زانستهكانت.
ئه‌مه‌ش به ڕاى زانايان جۆرێكه له به‌درۆ خستنه‌وه‌ى قورئان كه تێيدا هاتووه:
{ وإن لنا للآخرة والأولى } يان وه‌كو له فه‌رمووده‌دا هاتووه:{ لا تطروني كما أطرت النصارى ابن مريم، فإنما أنا عبد، فقولوا عبد الله ورسوله } رواه البخاري.
3- ما سامني الدهر ضيماً واستجرت به * * * إلا ونلت جواراً منه لم يُضَم
واته: هه‌ر كاتێك ڕۆژگار نههامهتييهكى به‌سه‌ر هێنابيتم و هاوارم به پێغه‌مبه‌ر صلى لله عليه وسلم كردبێت،به هانامه‌وه هاتووه.
به زۆر ئايهت به‌رپه‌رچدراوه‌ته‌وه، وه‌كو:{ وإن يمسسك الله بضر فلا كاشف له إلا هو } [الأنعام: 17]. يان به فهرموودهكهى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم:{ إذا سألت فأسأل الله وإذا استعنت فاستعن بالله } رواه الترمذي وقال حسن صحيح.
4- فإن لي منه ذمة بتسميتي محمداً * * * وهو أوفى الخلق بالذمم
واته: پهيمانێكم لاى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌يه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناوم موحه‌ممه‌ده كه بچمه به‌هه‌شته‌وه.
به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه به‌وه‌ى ئه‌و قسه ڕاست نييهو چه‌ندين كه‌س له بنچينه‌دا باوه‌ڕيان به خوا‌و به ئيسلام نييه و ناويشيان موحه‌ممه‌ده.ئينجا پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به فاتيمهى كچى ره‌زاى خواى لێبێت فه‌رموويه‌تى:{ سليني من مالي ما شِئْتِ، لا أُغني عنك من الله شيئاً } رواه البخاري.
5- لعل رحمة ربي حين يقسمها * * * تأتي على حسب العصيان في القسم
واته:له‌وانه‌يه ڕه‌حمه‌تى خوا كاتێك دابه‌شى ده‌كات، به پێى ئه‌وه بيت تاچه‌ند ياى بوويته و سويندهكانت به جي ههێناوه،
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى فه‌رمووده‌ى خواى گه‌وره‌يه:{ إن رحمت الله قريب من المحسنين } [الأعراف:56] .
6 – وكيف تدعو إلى الدنيا ضرورة من * * * لولاه لم تخرج الدنيا من العدم
واته: چۆن پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێويستى به دونيا ئهبيت، كه دونيا له پێناو ئه‌و درووست بووه.
له‌مه‌شدا به چه‌ندين ئايهت ڕهددراوهتهوه ، وه‌كو:{ وما خلقت الجن والإنس إلا ليعبدون } [الذاريات: 56].
7- أقسمت بالقمر المنشق إن له * * * من قلبه نسبة مبرورة القسم
لێره‌شدا بووسيرى سوێندى به مانگ و به پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم خواردووه.
له كاتێكدا له فه‌رموده‌دا هاتووه:{ من حلف بغير الله فقد أشرك } حديث صحيح رواه أحمد.
8- لو ناسبتْ قدرَه آياتُه عِظَماَ * * * أحيا اسمه حين يُدعى دَارِسَ الرِمَمِ
واته: ئه‌گه‌ر ئه‌و موعجيزانه شاييستهى پله‌و پايهى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بوونايه، ئه‌وا ئه‌وانه‌ى كه چه‌ند ساڵه مردوون بانگى بكردنايه ههلدهستانهوه. واته: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم موعجيزهى شاييستهى خۆى وه‌رنه‌گرتووه.
زانايان فه‌رموويانه: ئه‌م وتهيهى بوسيرى ڕاست نييه و بوختانه، چونكه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم موعجيزهى شاييستهى خۆى وه‌رگرتووه له خواى په‌روه‌ردگاره‌وه.
9- فاق النبيين في خَلق وفي خُلُق * * * ولم يدانوه في علم ولا كرم
وكلهم من رسول الله ملتمس * * * غرفاً من البحر أو رشفاً من الديم
له‌م دوو بهيتهشدا ه هه‌مان شيوه كه‌وتووه‌ته نيو زياده‌ره‌وى كه ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رانى پێش پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌موويان داوا‌و تكايان له ئه‌وه..هه‌روه‌ها ئه‌وه ڕێڕه‌وى سۆفييه زۆر تهندرهوهكانه وه‌كو حه‌للاج كه پيى وايه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ڕوناكييهكى ئهزهلى هه‌يه له پێش ئه‌وه‌ى دونيا درووست بێت.
10- دع ما ادعته النصارى في نبيهم * * * واحكم بما شئت مدحاً فيه واحتكم
واته: واز له‌و قسانه‌ى گاوره‌كان بهينه كه ده‌رباره‌ى پێغهمبهرهكهيان كردوويانه، جگه له‌وه‌ش هه‌ر چۆن ستايشى پيغهمبهر صلى الله عليه وسلم ئهيكهيت بيكه، ئه‌م قسه‌ش هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌يه چونكه جگه له‌قسه‌ى ئه‌وان شيرك و لادان زۆره.
11- لا طيب يعدل ترباً ضم أعظمه * * * طوبى لمنتشق منه وملتثم
له‌م بهيتهدا بوسيرى ده‌ڵێت: هيچ بۆنێكى خۆش نييه بگاته ئه‌و خۆڵهى كه ئێسكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى صلى الله عليه وسلم له ۆگرتووه، ئينجا ده‌ڵێت: خۆشبه‌ختى بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى بۆنى ئه‌و اكه ده‌كات و ماچى ده‌كات.
ئه‌م زيادهڕهويشه له شيركهوه سهردهردهكات و ماچ كردنى گۆڕى پيغهمبهرى خوا صلى الله عليه وسلم و بۆنكردنى جائيز نييه.
12- ولا التمست غنى الدارين من يده * * * إلا استلمت الندى من خير مستلم
واته: هه‌ركاتێك داواى دهوڵهمهندييم له هه‌ردوو دونيا كردبيت له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌ستم كه‌وتووه.خواى گه‌وره‌ش فه‌رموويه‌تى:” ومَا بِكُم مِّن نِّعْمَةٍ فَمِنَ اللَّهِ ” [النحل : 53] ، وقال – سبحانه – : ” فَابْتَغُوا عِندَ اللَّهِ الرِّزْقَ واعْبُدُوهُ ” [العنكبوت : 17]
ڕه‌خنه له زۆر بهيتى تريش له قهسيدهكه گيراوه، له‌وانه‌ى كه به زه‌قى دياره‌و ناتوانرێت به‌رگرى لێ بكرێت:
– إن لم تكن في معادي آخذاً بيدي *** فضـلاً وإلا فقــل يـا زلـة القــــدم
واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم، ئه‌گه‌ر تۆ له ڕۆژى قيامهتدا فريام نهكهويت و ده‌ستم نه‌گريت ئيتر بڵێ پێم خليسكاوهو تياچوومه.
له‌م باره‌شه‌وه ڕه‌خنه‌ى لێ گيراوه كه باسى خواى گه‌وره‌ى نه‌كردووه‌و ته‌نها پێغه‌مبه‌رى به فرياگوزار زانيوه.
ههروههازانايان فه‌رموويانه: بوسيرى بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ئه‌كات گوايه نه‌خۆش بووه‌و له خهويدا ئه‌م قهسيدهى بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وتووه و، ئه‌ويش عهباكهى خۆى كردووه‌ته شانى و باش بووه‌ته‌وه، ئه‌ى چۆن پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌و هه‌موو هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕياردانه ڕ‌ازى ئه‌بێت.
لهكۆتاييشدا، وه‌كو له‌سه‌ره‌تاى بابه‌ته‌كه‌ش ئاماژه‌م پێدا، ده‌ڵێم: قهسيدهى (البردة) ئه‌و چه‌ند دێڕهى نه‌بيت كه بوسيرى سنوورى عهقيدهى تێيدا به‌زاندووه ، هۆنراوهيهكى زۆر كاريگهرهو پڕه له سۆز‌و وخۆشهويستى و دانايى و واتاى باش، به‌ڵام مه‌خابن، ئه‌و قسه و ستايشه باشانه‌ى بهوسنوور به‌زاندنه تێكداوه‌و، زۆر موسوڵمانيش كه شاره‌زاى عهقيدهى ئيسلامى بێت، به هۆى ئه‌و هه‌موو زياده‌ره‌وى و (غلو) وه كه بوسيرى له بورده كردوويه‌تى، له ترسى خراپه‌كانى ناتوانێت باشهكانيشى بخوێنيته‌وه .
بۆ نووسينى ئه‌م بابه‌ته بۆ ژماره‌يه‌ك سه‌رچاوه گه‌ڕاومه‌ته‌وه، له‌وانه:
– معلومات مهمة عن الدين/محمد جميل زينو.
– فه‌تواى محمد صالح المنجد له سايتى الإسلام سؤال و جواب.. ده‌رباره‌ى البوصيري.
-أقوال علما‌ء السنة في قصيدة البردة، سايتى صيد الفوائد.
إحسان برهان الدين