الأربعاء , ديسمبر 6 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / بیانناسه‌ / زنجیرەی بیانناسە ٤٦- د.علي جمعة

زنجیرەی بیانناسە ٤٦- د.علي جمعة

ناوی (علي جمعة محمد عبد الوهّاب) ه ، له‌ دایكبووی ساڵی 19522ز له‌ میسر ، له‌ نێوان ساڵه‌كانی 2003 بۆ 2013ز موفتی میسر بووه‌ ، له‌ بنچینه‌دا به‌كالۆریۆسی بازرگانی هه‌بوو به‌ڵام دواتر دوكتۆرای له‌ (أصول الفقه ) له‌ أزهر به‌ده‌ست هێناوه‌(كه‌ ئه‌مه‌ش مشت ومڕوناكۆكیه‌كی زۆری له‌سه‌ره‌!).
له‌سه‌ره‌تای لاوێتی باوه‌ری به‌ ته‌كفیر كردنی فه‌رمانڕه‌واكانی عه‌ره‌ب بوو چونكه‌ كار به‌ به‌رنامه‌ی خوا ناكه‌ن و زۆر جار باسی زه‌روره‌تی هه‌وڵدانی ده‌كرد بۆ گێڕانه‌وه‌ی خیلافه‌تی ئیسلامی ، به‌ڵام پاش چاوپێكه‌وتنی له‌ گه‌ڵ الشیخ الغماري كه‌ صۆفیه‌كی مه‌غریبی به‌ ناوبانگ بوو ، ئه‌وی له‌ میسر كرد به‌ جێنشینی خۆی و له‌و ڕۆژه‌وه‌ عه‌لی جومعه‌ بوو به‌ خاوه‌ن ته‌ریقه‌ت و ئاڕاسته‌ی باسه‌كانی گؤڕان بۆ باسی كه‌راماتی ئه‌ولیا و ته‌ریقه‌ت وحه‌قیقه‌ت و باسی له‌و شێوه‌ ، ئینجا هاوكات پابه‌ند بوونی به‌ شه‌رعه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كرد و ته‌نانه‌ت وای لێهات ئاهه‌نگی عید میلادی خۆی و مۆم كوژاندنه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی ئافره‌تی نیمچه‌ ڕووتدا ده‌گێڕا ،هه‌روه‌ها به‌وه‌ش ناوبانگی ده‌ركرد هاوسه‌رگیرییه‌كی زۆری ده‌كرد به‌ شێوه‌ی عورفی و له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره‌ میسرییه‌كاندا و ینه‌ی ده‌گرت و بڵاویش ده‌كرایه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ فه‌توای سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و پێچه‌وانه‌ی شه‌رع و ئیجماع كه‌ به‌رده‌وام له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ بۆی په‌خش ده‌كرا ، هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ حكومه‌تی میسر چاوی خسته‌سه‌ری و له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایش و موخابه‌راته‌وه‌ به‌ به‌هانه‌ی ئاسان كۆنترۆڵكردنی له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ پێشنیار كرا بۆ موفتی میسر و ئیتر ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت.(له‌م باره‌وه‌ هه‌ندێ به‌ڵگه‌ نامه‌ ده‌ستكه‌وت پاش شۆرشه‌كه‌ی میسر)
عه‌لی جومعه‌ نمونه‌ی زانای له‌ خوا نه‌ترس و دینفرۆشه‌ به‌ وته‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌كرێت حیساب بۆ ڕاو بۆچوونیان بكرێت ، جگه‌ له‌ عه‌لمانی و ئه‌كته‌ره‌كان و خاوه‌ن ته‌ریقه‌ته‌ توندڕه‌وه‌كانی میسر كه‌س دانی خێری پێدا نه‌ناوه‌ ، به‌ تایبه‌ت دوای ده‌ركه‌وتنی حه‌قیقه‌تی و هه‌ڵماڵینی په‌رده‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌ پێچه‌وانه‌كانی له‌ گه‌ڵ شه‌رعی خوای كه‌وره‌ كه‌ له‌ كۆتاییدا ئاماژه‌ بۆ هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین.
– باوه‌ڕی به‌ (توحید الأدیان ) واته‌: یه‌كگرتنی هه‌رسێ ئایینه‌كان هه‌یه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌.
– باوه‌ری وایه‌ موسوڵمان بۆی هه‌یه‌ له‌ ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌و له‌ دونیادا هیچی له‌سه‌ر نییه‌ و له‌ قیامه‌تدا حیسابی لای په‌روه‌ردگارێتی.
– فه‌توای داوه‌ كه‌ موسوڵمان بۆی هه‌یه‌ له‌ وڵاته‌كانی ئه‌وروپا دوكانی عاره‌ق فرۆشتن دابنێ و كار بكات له‌و شوێنانه‌ی عاره‌قی تێدا ده‌فرۆشرێت یان ڕیبای تیدا ئه‌نجام ده‌درێت و گۆشتی به‌رازی تێدا ده‌خورێت ، چونكه‌ ئه‌و شتانه‌ لای ئه‌وان حه‌ڵاڵه‌.
-فه‌توای هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی جائیز بوونی ئه‌وه‌ی ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا ببێته‌ سه‌رۆك و هه‌روه‌ها كه‌سی مه‌سیحی ش به‌هه‌مان شێوه‌.
– باوه‌ری وایه‌ ئه‌ولیای خوا ئاساییه‌ زینا بكه‌ن و باسی وه‌لییه‌ك ده‌كات زینای كردووه‌و یه‌كێك له‌ موریده‌كانی ئاوی بۆ گه‌رم كردووه‌ بۆ غوسلی دوای زینا!
– باوه‌ڕی وایه‌ زۆربه‌ی میسرییه‌كان ته‌ڵاقیان ناكه‌وێت چونكه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ كاتی جیابونه‌وه‌یان به‌ هاوسه‌ره‌كانیان بڵین(أنت طالق) (انت طالء)چونكه‌ مه‌علومه‌ ئه‌وان پیتی قاف به‌ هه‌مزه‌ ده‌گۆرن.
– بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌بینێت له‌ غه‌یری كاتی خه‌ودا و سه‌لامی لێ ده‌كات له‌ كاتی بێداریدا.
– پێش لابردنی حسني مبارك فه‌توای ئه‌وه‌ی ده‌ركرد به‌شدابووانی خۆپیشاندانه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر خه‌واریجن كه‌ سه‌ركه‌وتن په‌شیمان بوویه‌وه‌.
– پاش كوده‌تاكه‌ی عبد الفتاح السیسی پشتگیری ته‌واوی بۆیان ده‌ربڕی و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا به‌ ئاماده‌ بوونی سیسی و گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رانی سوپای میسر فه‌توای ئه‌وه‌ی دا ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن له‌ رابیعه‌و شوینه‌كانی تر خه‌واریجن و بیانكوژن و ده‌ستیان لێ مه‌پاریزن و هه‌روه‌ها وتی خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له‌ گه‌لتاندایه‌ له‌ كاره‌تان.
– چه‌ندین وینه‌ی هه‌یه‌ له‌ گه‌ل ئه‌كته‌ره‌ ئافره‌ته‌كانی میسر به‌ پیكه‌نینه‌وه‌ گرتویه‌تی له‌وكاته‌ی موفتی میسر بووه‌.
– له‌ شوێنێكدا پرسیاری حوكمی دیموكراتی لیده‌كه‌ن ده‌ڵێت: مه‌عقول نییه‌ دیموكراتی كه‌ ڕۆژئاوا ساڵانێك هه‌وڵ و كۆششی بۆ كردووه‌ كوفر بێت یان شتێكی خراپ بیت!
– ساڵانێك پێش ئه‌وه‌ی ببێته‌ موفتی میسر ده‌یوت نقاب بۆ ئافره‌تان فه‌رزه‌ ، كه‌ بووه‌ موفتی وتی ئه‌وه‌ عاده‌تی عه‌ره‌به‌كان بووه‌ و من خۆم فه‌رمانم كردووه‌ به‌ خیزان و كچه‌كانم وازی لێبهینن و نه‌یپۆشن!
– پرسیاری لێكرا ئایا گۆرانی حه‌ڵاڵه‌ ، وتی: عبد الحلیم حافظ به‌ ڕه‌حمه‌ت بێت پیاوێكی ئیماندار بووه‌و مه‌به‌ستی له‌ گۆرانی أبو عیون جریئة پێغه‌مبه‌ر بووه‌ صلی الله علیه وسلم!
– له‌ پرسه‌ی كوڕه‌زایه‌كی حسني مبارك دا بڕیاریدا كه‌ خوا لیخۆشبوو ئه‌هلی به‌هه‌شته‌ و هه‌روه‌ها دایك و باوكیشی و زۆر شتی پێچه‌وانه‌ی عه‌قیده‌ی ئیسلامی وت كه‌ به‌ ڤیدیۆ هه‌یه‌.
– له‌ كتێبێكیدا كه‌ پڕه‌ له‌ فه‌توای پێچه‌وانه‌ی شه‌رع ده‌ڵێت جائیزه‌ ئه‌و كچه‌ی زینای كردووه‌ په‌رده‌ی كچێنی خۆی بدورێته‌وه‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مێرده‌كه‌ی بشارێته‌وه‌.
– ده‌رباره‌ی زه‌واجی موتعه‌ و زۆر پرسی تر بیرو بۆچوونی گه‌لێك نزیكه‌ له‌ شیعه‌كانه‌وه‌.
تێبینی: ئه‌مه‌ی باسم كرد له‌م چه‌ند دێڕه‌دا ته‌نها وه‌كو نموونه‌ هێناومه‌ته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر نا په‌ڕاوگه‌ی عه‌لی جومعه‌ وه‌كو شه‌وی تاریك ره‌ش ده‌كاته‌وه‌.
له‌ كۆتاییدا ئه‌ڵێم: عه‌لی جومعه‌ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی قودسی كردووه‌ له‌ ژێر چاودێری قه‌واره‌ی زایۆنی له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌ ،كه‌ئه‌وه‌ بووه‌ مایه‌ی ناڕه‌زاییه‌كی زۆر ئه‌و كاته‌ ، هه‌روه‌ها له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ( سه‌باره‌ت به‌ ناشیرینكردنی ئیسلام) له‌ لایه‌ن زانكۆی لیڤه‌رپول له‌ ئینگلته‌را خه‌ڵات كرا و ڕێزی لێنرا، جگه‌ له‌ چه‌ندین دوكتۆرای فه‌خری له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌ی چاویان به‌ سه‌روه‌ری ئیسلام هه‌ڵنایه‌.
زۆربه‌ی ئه‌مانه‌ی باسم كردووه‌ به‌ ده‌ربڕینی خۆی به‌ ڤیدیۆ له‌ یوتیوب هه‌یه‌

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *