الخميس , سبتمبر 21 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / بیانناسه‌ / زنجیرەی بیانناسە ٤٣- أحمد القبنجی

زنجیرەی بیانناسە ٤٣- أحمد القبنجی

ناوی (أحمد حسن علي القبانجي)ه‌ ،نووسه‌رێكی عێراقیه‌ ، له‌ دایكبووی نه‌جه‌فه‌ له‌ ساڵی 19588ز ، هه‌ر له‌وێ هه‌ندێ زاسته‌كانی شیعه‌ی له‌ حه‌وزه‌ خوێندووه‌و دواتر له‌ شاری قوم له‌ ئێران بۆ ماوه‌یه‌كی تر درێژه‌ی داوه‌ته‌ خویندن له‌ حه‌وزه‌ ، ئه‌گه‌رچی خۆی وا ده‌رده‌خات كه‌ شیعه‌یه‌ و جوبه‌و عه‌مامه‌ی ره‌ش ده‌پۆشێت وخۆی به‌ قوتابی (محمد باقر الصدر) ده‌ناسێنێت و له‌ أیاد جمال الدین ه وه‌ نزیكه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جار هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كانی شیعه‌ش له‌ میانه‌ی هێرش كردنی به‌سه‌ر تێكڕای بیروباوه‌ڕو شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وانیش حاشایان لێكردووه‌و له‌ لایه‌ن یاسر الحبیب! و چه‌ند ئاخونێكی تریانه‌وه‌ به‌ درێژی به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه‌ .
ئه‌حمه‌د ئه‌لقوبه‌نچی له‌ روانكه ى وانه‌و وتاره‌كانیدا هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتنه‌ زۆره‌كانی له‌ یوتیوب و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ مولحیدێكی لیبرالی سه‌رسه‌خته‌ به‌ڵام له‌به‌ر هۆكارێك سووره‌ له‌سه‌ر پۆشینی جلی شیعه‌كان ، هۆكاری توڕه‌ بوونی شیعه‌ش له‌ ئه‌و زیاتر بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ وردی بیرۆكه‌ی مه‌هدی و زۆرێك له‌ بیروباوه‌ڕه‌كانی تری شیعه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ ، به‌كورتی‌ ئه‌و ناوبراوه‌ :
هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ئیسلامه‌وه‌ نییه‌ و ، یه‌ك به‌ دوای یه‌كی بیروباوه‌ڕه‌كانی ئیسلامی به‌ ڤیدیۆو چاوپێكه‌وتنی ڕاشكاو له‌ كه‌ناڵه‌كاندا ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌و گاڵته‌شیان پێ ده‌كات: بۆ نموونه‌ ده‌ڵێت قورئان له‌ ڕووی وشه‌و و واتاوه‌ دروستكراوی پێغه‌مبه‌ره‌ صلی الله علیه وسلم ، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و ئه‌خلاقی و عه‌قلی تێدایه‌ ، باوه‌ڕیشی وایه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر بوونی خوا نییه‌ و له‌و باره‌شه‌وه‌ كتێبێكی تایبه‌تی داناوه‌ ، له‌ چه‌ندین چاوپێكه‌وتن و گرته‌ی ڤیدیۆییدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ قه‌ده‌ر درۆیه‌ وزیندووبوونه‌وه‌ی پاش مردن ئه‌فسانه‌یه‌ و باوه‌ڕی به‌ هیچ لایه‌نێكی ئیسلام نییه‌ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌ كه‌ناڵه‌كان و سایته‌كانی ئێنته‌رنێت سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ بیرمه‌ندێكی ئیسلامی نوێخواز ناوی ببه‌ن كه‌ حوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ قورئان و شه‌ریعه‌تی ئیسلام .
چالاكی ئه‌م ناوبراوه‌ ته‌نها دووباره‌ كردنه‌وه‌ی گومانی مولحید و ڕۆژهه‌ڵاتناس و قورئانیه‌كانه‌ ، ئیعلامیش ڕۆڵی ناساندن و چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌وێته‌سه‌رله‌م باره‌وه‌و وبه‌باشترین شێوه‌ پێی هه‌ڵساوه‌ ، شایانی باسه‌ له‌ كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كانی خۆیشمانه‌وه‌ میوانداری كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاكی كورد بێ به‌ش نه‌بێت له‌ بیرو باوه‌ڕه‌ لیبرالی نوێخوازه‌كانی ئه‌م ناوبراوه‌.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *