الثلاثاء , سبتمبر 26 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / بیانناسه‌ / زنجیرەی بیانناسە ٣٦- الحبیب بورقیبة
Tunisian President Habib Bourguiba speaking to the nation during a radio-address in 1957 from his Carthago palace. Bourguiba ruled Tunisia from 1957 until being destituted in 1987 by his Prime minister General Ben Ali after leading the country to independence from France in 1956. (Photo credit should read TAP/AFP/Getty Images)

زنجیرەی بیانناسە ٣٦- الحبیب بورقیبة

سه‌رۆكی پێشوتری تونسه‌ ، له‌ ساڵی 1903ز له‌ دایكبووه‌و له‌ساڵی 19577ز كوده‌تای له‌ دژی (محمد الأمین باي) كرد و بوو به‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ ،
پاش چه‌ند مانگێك له‌ سه‌رۆكایه‌تی چه‌ند بریاڕێكی ده‌ركرد له‌وانه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی وقه‌ده‌غه‌كردنی ژنهێنان پێش بیست ساڵی وشوو كردنی كچان پێش حه‌ڤده‌ ساڵی ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین بڕیاری تر وه‌كو پێدانی مافی مناڵ له‌باربردن بۆ ژنان .
بورقێبه‌ سیاسه‌تی دژایه‌تی ئیسلامی به‌رپاكرد له‌سه‌ره‌تای حوكمڕانی خۆی تاكو لابردنی له‌ ڕێگه‌ی بنعه‌لیه‌وه‌ ، ئه‌و دروستكراوێكی فه‌ره‌نسی بوو به‌ ڕاشكاوی هه‌وڵیدا بنه‌ماكانی ئیسلام له‌و وڵاته‌ بڕوخینێ ، بۆ نموونه‌:
– پێی وابوو رۆژوو زیان به‌ ئابووری وڵات ئه‌گه‌یه‌نێت و به‌ ڕه‌سمی له‌ ساڵی 19622ز ڕۆژووگرتنی قه‌ده‌غه‌كرد له‌سه‌ر كرێكاره‌كان و فه‌رمانبه‌ران و پێشنیاری كرد پاش خانه‌نشین بوونیان بیگێڕنه‌وه‌ یان له‌ هه‌ر كاتێكی تر غه‌یری ڕه‌مه‌زان.
– هه‌وڵی زۆری دا ڕێگری بكات له‌ حاجیه‌كانی تونس له‌ گه‌شت كردن بۆ سعودیه‌ به‌ مه‌به‌ستی حه‌جكردن و له‌ ساڵی 1964ز له‌ وتارێكیدا پێشنیاری كرد له‌ جیاتی حه‌جكردن بۆ سعودیه‌ باشتره‌ حاجێكان سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی پیاو چاكان بكه‌ن له‌ تونس وه‌كو مه‌زارگه‌ی (أبي زمعة البلوي وأبي لبابة الأنصاري ) .
– له‌ ساڵی 1981ز به‌یاسای ژماره‌ (1088) سه‌رپۆشی له‌ئافره‌تان قه‌ده‌غه‌كرد به‌ به‌هانه‌ی نه‌گونجانی سه‌رپۆش له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا و له‌ ئاهنگێكی جه‌ماوه‌ریشدا به‌ ده‌ستی خۆی ده‌ستی كرده‌ ڕێگرتن له‌ ئافره‌تان و سه‌رپۆشه‌كانی له‌سه‌ریان ده‌كرده‌وه‌و ده‌یخسته‌ سه‌رشانیان گرته‌كانیش له‌ یوتیوب هه‌یه‌ بۆ كه‌سێك بیه‌وێت ته‌ماشایان بكات.
– هه‌روه‌ها نوێژی جه‌ماعه‌ت و به‌ تایبه‌ت نوێژی به‌یانیانی له‌ لاوان قه‌ده‌غه‌كرد و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان كرد به‌ ڕاونانی ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی نوێژی به‌یانیان ده‌بوون.
– هه‌روها به‌ به‌هانه‌ی كاریگه‌ری خراپی نوێژی جومعه‌ له‌سه‌ر ئاستی كاركردنی فه‌رمانبه‌ران وكرێكاران هه‌ڵسا به‌ لابردنی نوێژو وتاری هه‌ینی له‌ جامع الزیتونة و شوینی تر له‌ تونس و هه‌ندێ له‌ زانایانی ده‌سه‌ڵات فه‌توایان بۆ دا كه‌ ده‌كرێت نوێژی جومعه‌ له‌گه‌ڵ عه‌سر كورت بكرێته‌وه‌ چونكه‌ جومعه‌ ده‌وامی ڕه‌سمی بوو و پشوو نه‌بوو له‌وێ.

– ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی زنجیره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و له‌سێداره‌دانی نه‌یاره‌كانی و ئیسلامیه‌كان به‌تایبه‌تی هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بوو ،و دڕنده‌ییه‌كی ناله‌باری له‌و باره‌وه‌ نیشاندا.
له‌ ساڵی 19877ز (زین العابدین بن علي) به‌ كوده‌تایه‌ك توانی ببێته‌ سه‌رۆك كۆماری تونس و بورقێبه‌ لا بدات له‌سه‌ر كورسی حوكم و بیخاته‌ ژێر ئیقامه‌ی جه‌بری له‌ یه‌كێك له‌ كۆشكه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی و هه‌موو هه‌واڵێكی له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن شارده‌وه‌ ،بورقێبه‌ چه‌ندین جار هه‌وڵی خۆكوشتنی دا له‌و ماوه‌یه‌دا و له‌ كۆتاییدا له‌ ساڵی 2000ز له‌ دونیا ده‌رچوو. به‌ڵام بن عه‌لی وێرای ئه‌وه‌ی نه‌یهێشت كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی ببن ، ڕێگه‌شی نه‌دا زۆر له‌ كه‌سایه‌تییه‌ جیهانیه‌كان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ بێنه‌ تونس ، شایانی باسه‌ بن عه‌لی سه‌باره‌ت به‌ دژایه‌تی كردنی ئیسلام به‌ ته‌واوه‌تی درێژه‌ی به‌ ڕێبازی بورقێبه‌دا وهیچی له‌و كه‌متر نه‌بوو ئه‌گه‌ر زیاریش نه‌بێت

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *