الخميس , مارس 23 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / بیانناسه‌ / زنجیرەی بیانناسە ٣٠- أحمد لطفي السید

زنجیرەی بیانناسە ٣٠- أحمد لطفي السید

به‌ بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوف وه‌سف ده‌كرێت ، به‌ داهێنه‌رو باوكی عه‌لمانیه‌تی میسری ده‌ناسرێت ، له‌ ساڵی(1872)ز له‌ پارێزگای (الدقهلیة) له‌میسر له‌ دایكبووه‌ ، له‌ كاتی خوێندني له‌سه‌ره‌تای لاویدا چاوی به‌ (جمال الدین الأفغاني و محمد عبده) كه‌وت وپێیان كاریگه‌ر بوو ، هه‌روه‌ها به‌كتێبه‌كانی ئه‌رستۆ سه‌رسام بوو و وه‌ریگێڕاوه‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بي ، له‌ حكومه‌تی ئیسماعیل صدقي وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و بووه‌ و بۆ ماوه‌یه‌كیش جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌ ، دواتر بوو به‌ سه‌رۆكی كۆڕی زمانی عه‌ره‌بی ، له‌ گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌كانی كه‌ لایه‌نگرانی شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه‌ توانی چه‌مك و تێگه‌یشتنی ئه‌وروپا له‌ ئازادی بگوێزێته‌وه‌ بۆ میسر ، هه‌روه‌ها داوای ده‌كرد میسرییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی كۆ ببنه‌وه‌ نه‌ك بنه‌مای ئایین ، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌ كاره‌كانیكه‌ به‌شێكی زۆری له‌ ته‌مه‌نی له‌سه‌ر دانا دژایه‌تی كردنی بوو بۆ زمانی عه‌ره‌بی وبانگه‌شه‌ كردنی بۆ نووسین به‌ له‌هجه‌ی عامی ، ئه‌مه‌ش كورته‌یه‌ك له‌ بیرو بۆچوونه‌كانی (لطفي السید) :
11- كۆمه‌ڵگه‌ی نا ئیسلامی پێ باشتر بوو له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی ،ئه‌م واتایه‌ش له‌ نووسینه‌كانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌.
22- جیاوازی نه‌ده‌كرد له‌نێوان ئایینه‌كاندا ، ئیسلام و ئایینه‌كانی تری ته‌نها له‌ ڕوانگه‌ی پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵگاوه‌ ته‌ماشا ده‌ركرد.
33- داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌خت بوو له‌ سه‌ر مولحیده‌كانی میسر وه‌كو طه حسین ومنصور فهمي و حسین هیكل.(عبدالرزاق السنهوري) كه‌ هاوڕێی نزیكی ئه‌وبوو پێی وابوو ، لطفي السید گومانی زۆری سه‌باره‌ت به‌ بیروباوه‌ری ئیسلام وروژاند وله‌سه‌ر ئه‌و كاره‌شی تاكو مردنی به‌رده‌وام بوو.
44- بۆچوونی وا بوو شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌ كه‌ڵكی سه‌ده‌ی بیسته‌م نایه‌ت و ئایینێكی وشك و ڕاوه‌ستاوه‌ ، وه‌كو (مجيد خدوري) له‌كتێبی (عرب معاصرون) له‌ئه‌وده‌گێڕێته‌وه‌ وتوویه‌نی: : (إن الشريعة الإسلامية وهي في حالة ركود منذ زمن بعيد لم تعد تتفق والأوضاع الجديدة للحياة)!! [ص330].
55- بیرێكی نه‌ته‌وه‌یی ته‌سكی هه‌بوو ، دروشمی (مصر للمصریین) ی به‌رزكردبوویه‌وه‌ ، واته‌:میسر بۆ میسرییه‌كان.
66- بانگه‌شه‌كردنی بۆ په‌راوێزخستنی زمانی عه‌ره‌بی پاراوو نووسین به‌ مانی قسه‌كردنی ڕۆژانه‌ی میسرییه‌كان واته‌: (اللهجة العامیة) هه‌ر له‌م باره‌شه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی ده‌كرد بۆ نه‌هێشتنی بزوێنه‌كانی سه‌روژێرو بۆر و ساكین كردنی كۆتایی پیته‌كان!
77- هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی زۆری ده‌كرد بۆ ئازادی تاك ودیموكراتی و به‌ ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی به‌هه‌ر شێوازێك بێت! وه‌كوپاداشتێكیش عه‌لمانییه‌كانی میسر نازناوی (استاذ الجیل)یان پێ به‌خشی!
8- باوه‌ڕی به‌ سازش وڕێكه‌وتن هه‌بوو له‌ گه‌ڵ داگیركه‌ری ئینگیزی له‌ میسر.
99- پشتیوانی ته‌واوی بۆ (قاسم أمین) ی هاوڕێی نیشاندا سه‌باره‌ت به‌ئازادی ئافره‌ت له‌فڕێدانی سه‌رپۆش وشوێن پێ هه‌ڵگرتنی ژنانی ڕۆژئاوا له‌هه‌موو شتێكدا.
100 – بانگه‌شه‌ كردنی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و سوود وه‌رگرتن له‌ فیكری یۆنانی وهاندانی قوتابیه‌كانی بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ بنه‌ماعه‌لمانیه‌كانی بیری ئه‌وان.
(أحمدد لطفي السید) له‌ ساڵی 1963ز له‌ دونیا ده‌رچووه‌ و كچێكی له‌ دوای خۆی به‌ جێهێشتووه‌ كه‌ مامۆستای زانسته‌ سیاسییه‌كانه‌ له‌زانكۆی كالیفۆرنیا له‌ ئه‌مریكا.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *