ناوي (حسن عبدالله الترابي) ه ، سودانیه و له‌وێ له ساڵی 19322ز له دایكبووه ،دكتۆرای له یاسای نێو ده‌وڵه‌تی هه‌یه له زانكۆی سۆربۆن له‌فه‌ره‌نسا ، چوار زمان به‌باشی ده‌زانێت: عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی.مامۆستا ودواتر ڕاگری كۆلێجی ماف بووه له زانكۆی خه‌رتوم و دواتر وه‌زیری داد وده‌ره‌وه‌و و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه له‌سالی 1996ز ،نووسینی زۆری هه‌یه ، له‌وانه: (تجدید ا‌لدین) (تجدید الفكر)( التفسیر التوحدی).بیرۆبۆچوونی زیاتر له‌گه‌ڵ موعته‌زیله و قورئانییه‌كان ده‌گونجێ و لاده‌كانی له عه‌قیده و شه‌رع وفیكری ئیسلامی ئه‌وه‌نده زۆرن مه‌گه‌ر له كتێبێكی سه‌ربه‌خۆ باسی بكه‌ین ، به‌ڵام ده‌كرێ لێره ته‌نها به ئاماژه‌كردن ئاماژه بكه‌ین بۆ هه‌ندێكیان كه ئه‌و پێی وایه:
1- موسوڵمان بۆی هه‌یه له ئیسلام پاشگه‌زبێته‌وه.
2-كۆبوونه‌وه‌ی ئایینه‌كان پێكه‌وه له ژێر یه‌ك ناودا!
3- ده‌ڵێت قورئان و سوننه‌ت به‌سمان نییه و ئه‌و بۆچوونه وه‌همه!
44- دین شێوازی كۆتایی خۆی له هیچ سه‌رده‌مێكدا وه‌رنه‌گرتووه ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم.
5- بانگه‌شه كردنی ئاشكرای بۆ ڕێڕه‌وی موعته‌زیله.
66- ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بۆ ته‌فسیری پێغه‌مبر صلی الله علیه وسلم بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، وه‌كو وتوویه‌تی:(الرسول بشر مثلنا يُوحى إليه، ما حَيْفَسر القرآ‌ن لهذا اليوم، لأنه لا يعرف هذا اليوم).
7- لێكدانه‌وه‌ی قورئان به‌شێوازێكی تازه‌و جیاواز.
8- باوه‌ڕی به‌تازه‌گه‌ری هه‌یه له عه‌قیده.
9- بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت بكرێته دادوه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان.
10- باوه‌ڕی به ته‌فسیرێكی پێشكه‌وتوو هه‌یه بۆ ئیسلام كه – بۆ نموونه- سزای حه‌دی تێدا نییه.
11- ده‌ڵێت جیهاد حاڵه‌تێك بوو ڕابورد و ته‌وا بوو.
12- پێی وایه یاری تۆپی پێ جیهاده له پێناو خوای گه‌وره!
13- سوكایه‌تی كردنی به‌و كه‌سانه‌ی بایه‌خ به پرسه‌كانی عه‌قیده ده‌ده‌ن.
14- تانه‌دانی له دادگه‌ریی هاوه‌ڵان.
15- ئیجتیهاد مه‌رج نییه پابه‌ند بێت به ده‌قه شه‌رعییه‌كانه‌وه!
16- پێی وایه ئیجماع به‌واتای ڕاپرسی گشتی دێت.
17- پێی وایه شیعه‌و سوننه 95 له سه‌د ته‌بان ناكۆكی نییه له نێوانیاندا.
18- ده‌ڵێـ من سوننی نیم و نازانم سوننی و شیعه چییه!
19- پێی وایه عاره‌ق خواردن نابێته تاوان ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی تێدا نه‌بێ.
20- پێشنوێژی ئافره‌تان بۆ پیاوان به جائیز ده‌زانێ.
21- ته‌وقه‌كردنی پێ جائیزه له‌گه‌ڵ ئافره‌ت و هه‌روه‌ها پێی جائیزه ئافره‌ت بكرێت به سه‌روك.
222- تانه‌دان له كتێبه‌كانی ته‌فسیر و ئینكاركردنی زۆر پرسی جێگیر له قورئان وسوننه‌ت …له‌گه‌ڵ ده‌یان شتی تری له‌م شێوه‌و خراپتر.، له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م بۆچوونانه‌شی به‌ڵگه‌ی ڕاشكاوم لایه له قسه‌ی خۆی به‌ڵام دوورودرێژن ناشێن بۆ ئێره.
