الإثنين , سبتمبر 25 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / (عقوق)ی پێچەوانە

(عقوق)ی پێچەوانە

(عقوق)ی پێچەوانە
(عقوق) وخراپە، یان نالەباری وسپڵەیی، تەنها لەلایەن مناڵەوە بەرانبەر باوكان و دایكان ناكرێت، بەداخەوە هەندێ جار نالەباری و (عقوق) ێكی تر هەیە بەپێچەاونەوە، باوكان و دایكان بەرانبەر مناڵەكانیان ئەنجامی دەدەن و كاریگەری زۆری لەسەر هەموو ژیانیان بەجێ دەهێڵێت، بۆ نموونە:
– هەلبژاردنی دایكی خراپ بۆ ئەو مناڵانە پێش لە دایكبوونیان. هەركێ هاوسەرێكی ناوابەستوو بوو بە شەرعەوە هەڵبژێرێت ئەوە خراپەی بەرانبەر ئەو مناڵەی كردووە كە هێشتا لە دایك نەبووە.
– ناوی خراپ و ناشەرعی بۆ كچان و بۆ كوڕان، ناوی ناشەرعی و نەشیاو كاریگەری خراپ لەسەر ئەو مناڵە بەجێدەهێڵێت و ڕەنگدانەوەی لەسەر كەسایەتی دەبێت.
– پەروەردە نەكردنیان لەسەر دین و ڕەوشتی جوان. هەر باوك و دایكێك مناڵەكانیان لەسەر شەرعی ئیسلام پەروەردە نەكەن ئەوە خراپترین خراپەیان لەگەڵیاندا كردووە و كە گەورەش بوون ئیتر ناتوانن ئەو هەڵە و خراپە چاك بمەنەوە.
– ستەم كردنی باوكان ودایكان لە مناڵەكانیان، ئەوە بە عقوق و خراپە دادەنرێت باوكایەتی ودایكایەتی هیچ كات پاساو نییە بۆ ستەم كردن.
– حیساب نەكردن بۆ مناڵ و سەپاندنی ڕاوبۆچوونی خۆیان لە هەموو حاڵەتێكدا، یان زبری وتوندوتیژی بەرانبەریان.
– جیاوازی كردن لە نێوان كوڕ وكچدا، یان خۆشویستن وبایەخدان بەیەكێكیان لەوانی تر زیاتر.
– گەورە كردنیان بە پارەی حەرام.
– ڕەزیلی و خەرج نەكردنی پارە بۆیان.
إحسان برهان الدین
25 شوّال 1444
2023-5-15

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *