الأحد , مايو 21 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / حەج وعومرە پەیوەستە بەتواناوە

حەج وعومرە پەیوەستە بەتواناوە

حەج وعومرە پەیوەستە بەتواناوە
ئەنجامدانی حەج و عومرە پەیوەستە بەتوانای كەسەكەوە، نەك بلێی هەبوو بێت و نەبوو بێت هەر دەبێت حەج و عومرە ئەنجام بدات! الله تعالی خۆی فەرموویەتی: (وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا) آل عمران:97. بۆچوونی پەسەندیش لەلای زانایان ئەوەیە تواناكە بەشێوەیەكی ڕەهایە واتە لە هەموو ڕووەیەكەوە توانای هەبێت ئینجا فەرز و واجب دەبێت لەسەری و ئەو كاتەش وەكو زانایان دەفەرموون (علی التراخي) نەك دەست بەجێ بیكات.
یەكێك لەو توانایانەش توانای مادییە كە كەسێك توانای دارایی نەبێت لە ڕووی شەرعەوە هیچ ئەوەی داوای لێ نەكراوە باری خۆی قورس بكات و قەرزی بۆ بكات ئەگەر بەئاسانی بۆی نەدرێتەوە، نە درووستیشە دەستی لە خەڵكی بۆ پان بكاتەوەو خۆی تووشی هەڵوێست و مەوقیفی ناخۆش بكات.
بە كورتی مەسەلەی حەج و عومرە بەتایبەتی عومرەش، هیچ پێویستی بەوە نییە كەسێك بۆ ئەو مەبەستە خۆی سەغڵەت بكات ودڵی خۆی توند بكات بەوەی كە ناتوانێت عومرە بكات، یان خۆی تووشی ئیحراجی وقەرزاری وسەركێشی مادی ومەعنەوی بكات، الله خۆی فەرموویەتی: ( وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ ). پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم وەكو لە سەحیحی بوخاریدا هاتووە فەرموویەتی: (وإذاأمرتكم بأمر فأتوا منه ما استطعتم).
نە جەستەی خۆت و نە كەرامەتت تووشی هیچ زیانێك مەكە مادام توانای حەج وعومرەت نییە، خۆ تۆ لە خاوەن شەرعەكە بەغیرەتتر نابیت لەسەر دینەكەی. ئەگەر زۆر حەزت لە عومرە كردن هەبوو و توانات نەبوو ئەنجامی بدەیت،
دڵنیابە الله تعالی لە نیەتی دڵت ئاگادارە و بەوە عەلیمە كە ڕێگری تۆ لە عومرە كردن، یان ڕێگری تۆ لە ناردنی باوك و دایكت بۆ عومرە ئەوەیە كە پارەی پێویستت نییە و الله خۆی بەش و قسمەتی تۆی وا پێكرووە و پاداشتت لەسەر ئەو نییەتە دداتەوە وەكو ئەوەی ئەو كارە چاكەت كردبێت إن شاء الله، ئیتر پیویست بەوە ناكات كەرامەتی خۆت لەبەر چاوی خەڵكانێكی زۆرەوە لەكەدار بكەیت، هەم خۆت وەكو كەسێك دەربكەویت كە بۆ ئەو مەبەستە بەناڕاستەوخۆ لە خەڵكی ەپارێیتەوە، هەم واش نیشان بدەیت كە موسوڵمان توانای شتێكی نەبێت فێرە و عادەتی وایە بچێت بەشێوەیەك لە شیوەكان لە خەڵكی داوای ئەو شتە بكات، كە لەهەردوو حاڵەتەكەدا ئەوە كارێكی نادرووست و ناپەسەندە.
إحسان برهان الدین
5 شعبان 1444
2023-2-25

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *