ناخۆشە بیدعە لەناو مزگەوتدا بکرێت ونەتوانیت بیگۆڕیت !
أبو إدريس الخولاني یەكێكە لەسەرانی تابیعییەكان و هاوڕێتی هاوەڵانی رسول الله ی كردووە صلی الله علیه و سلم و، گێڕەرەوەی فەرموودەیە و یەكێكە لەسەرانی زانست و فەرموودە لە ئیسلامدا، لە وتەیەكی ناوازەیدا دەفەرموێت: ( لأن أری فی المسجد ناراً تضطرم أحبّ إليّ من أن أرى فيه بدعة لا تُغيّر) الإبانة: 514/2.
واتە: ئەگەر ببینم ئاگرێك لەناو مزگەوتدا هەڵگیرساوەو بڵێسەی دێت، لەوە پێم خۆشترە بیدعەیەكی تێدا بكرێت و كەس نەبێت بیگۆڕێت.
لە ڕاستیدا بیدعە ئاگرێكە و لە كردەوەو دینی موسوڵمان بەردەبێت، سزای خێرای ئەو كەسەی كە بیدعە ئەكات ئەوەیە كە ئیتر دلی بە سوننەت ئاسوودە نابێت و خۆشەویستی بیدعە لەناو دڵیدا دادەمەزرێت!
لە هەموو عیبادەت و كارێكی چاكەتدا، بۆ هەموو هەنگاوێكی ژیانت، دەست بە سوننەتەوە بگرە و لە هەموو بیدعەیەك بەریبە، سەرفراز دەبیت إن شاء الله.