نهێنییەكی گەورەیی ابن تیمیة
ابن القیم بە ڕەحمەت بێت دەفەرموێت: جارێكیان لەگەڵ شەیخی ئیسلام ئیبنو تەیمیە بووم بە ڕەحمەت بێت، نوێژی بەیانی كرد و ئیتر دەستی كرد بە خوێندنەوەی ویردەكان ویادكردنی الله عزوجل، تاكو نزیكی نیوەڕۆ هەر خەریكی زیكركردن بوو، ئینجا ئاوڕێكی لێ دامەوەو فەرمووی: ئەوە كاتی ویردەكانمە، ئەگەر وا نەكەم، لاواز دەبم و هێزم نامێنیت،
ابن القیم دەفەرمویت: جارێكی تریش گوێم لێ بوو فەرموی: هەرگیز دەستبەرداری زیكركردن نابم، مەگەر بۆ پشوودان و خۆ ئامادە كردن نەبێت بۆ ئەوەی جارێكی تر دەست بكەمەوە بە یادكردنەوەی پەروەردگارم.
ئەوەیە نهێنی مەزنی زانایانی ڕەببانی وەكو ابن تیمیة و هاوشێوەكانی