هەندێك سایتی بە سوود !
گەڕان بۆ زانیاری و وەڵامی پرسیارێك لە گوگڵدا، یان لە هەر بزوێنەرێكی تری گەڕاندا لە ئێنتەرنیت، وەكو گەڕانە بۆ شتێكی بچووك لەناو دەریایەكدا، ئاسان نییە بیدۆزیتەوە، ئەگەر بێت وخۆت بە پاشخانێكی مەعریفی باشەوە ئەو گەڕانە نەكەیت، بێگومان تووشی هەڵە دەبیت، تۆ دەست ئەبەیت بۆ ئەوەی لە باخچەی گوگڵدا گولێك بێت بە دەستەوە، كەچی لەوانەیە نەك هەر دركێكی ئازاربەخشت بە دەستدا بچەقێت، بەڵكو دوور نییە دووپشك و ماریش پێتەوە نەدات، بۆیە هەڕەمەكی پشت بەستن بە گەڕانی ئەلیكترۆنی لە ئێنتەرنێتدا، بۆ بایەتێكی ئایینی و فیكری، تەنانەت تەندروستی و پزیشكی و بوراەكانی تر، بەبێ پاشخانێكی مەعریفی باش ، چەند ئەگەری سوود وەرگرتنت هەیە، ئەوەندەش پێچەوانەكەی.
بۆیە كە بۆ ئەو مەبەستە ڕوو دەكەیتە هەندێ سایت و شوێنی دیاریكراو ، كارێكی باش نییە بەبێ بەرنامە و شارەزایی بۆ زانیاری بگەڕێیت، بەڵكو دەبێت بزانیت لە كوێ و لە كێ زانیاری وەردەگریت!
ئەوەندەی كە خۆم سوودم لە ئێنتەرنێت بینیوە بۆ دەستخستنی زانیاری شەرعی باش و بە پێی ئەزموونی شارەزایانیش، هەندێ سایت هەیە جێگاو متمانەو سوودن بۆ ئەوەی موسوڵمان زانیارییان لێ وەربگرێت، ئەوەش بێگومان وەكو مەسەلەیەكی ڕێژەیی نە بە ڕەهایی، لەوانە:
1- بۆ وەرگرتنی فەتوا و وەڵامی پرسیاری شەرعی، سایتی: (الإسلام سؤال وجواب)ی شێخ محمد صالح المنجد. سایتیكی زۆر باشە.
2- المكتبة الوقفیة، كتێبی زانستی و سەرچاوەی شەرعی و گشتی باشی تێدایە.
http://www.waqfeya.com/pdf/books/index1.htm
3- سایتی (الدرر السنیة) بە تایبەتی بۆ زانینی سەنەد و ناسینی فەرموودە سایتێكی بە سوودە:
2- سایتی (صید الفوائد) كتێب و بابەت و توێژینەوەو سەرچاوەی زۆری تێدایە، كۆمەڵێك بابەت و كتێبی بەندەشی تێدایە.
3- وانەو وەڵامەكانی شێخ مصطفی العدوي لە یوتیوب و لە فەیسبوك بە سوودن، زۆر جار ئیسلام وەكو خۆی باس دەكات و پیایكی زۆر زانایە و فەتواكانی تەواو زانستین لەبەر ئەوەی پشت بە ئایەت و فەرموودەی صحیح دەبەستێت:
https://www.youtube.com/user/ftawamostafaaladwy
4- سایتی طریق الإسلام، وانەو محاضرات و سروودی ئایینی زۆری تێدایە و بە ئاسان دەتوانیت دایان بەزێنیت.
5- سایتی ئیسلام وێب: بابەتی زۆری تێدایە لە كتێب و شەرح و وانە و بابەتی جۆراوجۆری تر:
https://ar.wikipedia.org/…/%D8%A5%D8%B3%D9%84%D8%A7%D9…
6- ملتقی أهل الحدیث، بابەتی شەرعی و فەرمودەناسی و لێكۆڵینەوەی بەسوودی تێدایە:
7- موقع الألوكة، بابەتی بەسوود و زانستی چاكی تێدایە.
8- الملتقی الفقهي، بابەتی فیقهی و زانستی و ئەكادیمی زۆری تێدایە:
9- سایتی فەرموودەناس شیخ أبو إسحق الحوینی، لە فەرموودەدا زانایەكی بەتوانایەو جەخت لەسەر عەقیدەو مەنهەجی ڕاست دەكاتەوە:
ئەو سایتانەی ئاماژەم بۆ كردن بە سوودن، بەڵام كەس وا تێنەگات دەڵێم هەرچیان تێدایە هەمووی ڕاست و تەواون، نەخێر، ئەو سیفەتە تەنها لە قورئان و سوننەتی سەحیحدا هەیە كە هەرچی تێدایە ڕاست و حەقە، ، ئینجا ئەمانە تەنها بۆ نموونە ئاماژەم بۆ كردووە و بەم خێراییە بە بیرمدا هاتووە، نەك ئەوەی بڵێم تەنها ئەمانە باش و بەسوود بن.