الأحد , مايو 21 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / ئیخلاس لە كاردا مەرجە

ئیخلاس لە كاردا مەرجە

 

ئیخلاس لە كاردا مەرجە

ئەگەر نووسەری یان خەتیب و بانگخوازیت، گەر بتەوێت كارەكەت بەس بۆ الله بێت و بەسوود و بە پیت وكاریگەر بێت، هیچ كەوانەیەك بۆ ڕەزامەندی كەس بەجی مەهێڵە حیسابی بۆ بكەیت وبیرت لەلای بێت، لە دەرەوەی ڕەزامەندی پەروەردگارت، چونكە ئەوە هەندێك ڕەهەندی تری خراپ و ناشەرعی نەخوازراو بۆ كارەكەت زیاد دەكات و لەوانەیە پوچەڵی بكاتەوە.

ئەوەی لە دینی حەقدا بە بێ زۆر لێكردن و دەستكاری كردن و شێواندن جێگای دەبێتەوە، بینووسە و بیڵێ وئەنجامی بدە، ئەوەش بەو شێوە نییە لێی بەدوور بە، ئەگەرچی زۆرینەش پێیان باش بێت، چونكە نابێت كەمترین بەشی ئیشەكانت بۆ غەیری الله بێت و رەزامەندی الله و بەندەكانی پێكەوە بكەیتە ئامانج، ئەگینا لە جیاتی پاداشتی چاكە، زۆر لەسەر ئەو كارەت قەرزاریش دەبیت. والله أعلم.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *