ڕاستکردنەوەی چەمکێک
زۆر چەمك لەم سەردەمەدا هەیە بە مەبەست شێوێندراوەو لە ئەسڵی واتاكەی خۆی دوورخرواەتەوە، لەوانە چەمكی زاراوەی میانڕەوی (الوسطیة) كە وا وێنا كراوە بۆ ئەوەی كەسێكی میانڕەوو وەسەتی بیت، دەبێت دینداری بە شێوەیەكی شل ونابەرپرسانە ئەنجام بدەیت و بەزمانی حاڵ دەلێن ئەوەیە میانڕەوبە، واتە: ئەوەی سیمای ئیسلامییە با پێتەوە نەبینرێت و لەناو كۆمەڵگادا با لەگەڵ هیچ كەسێكی نامولتەزیم و دوور لە دین جیانەكرێیتەوە، ئەگینا میانڕەو نیت .
ئەوانەی ئاماژەم پێ كردن، وا تێگەیشتوون میانڕەوی خۆدەربازكردنە لە ئەركەكانی شەریعەت وكاڵكردنەوەی وابەستەبوونە بە ئیسلامەوە، وا تێگەیەندراون هەموو كەسێك جەخت لەسەر تەوحید و عەقیدەی پاك و سەلامەتی ئیمان بكاتەوە، یان پیاوێك ڕیش بهێڵێتەوەو پابەندی نوێژی جەماعەت وسوننەتەكان ببێت، بێت ئافرەتێك حیجابی تەواو بپۆشێت وتیكەڵی نامەحرەم نەكات وخاوەن كەسایەتییەكی موسوڵمانانەی خۆی بێت، هەموو ئەوانە بە كەسانی نامیانڕەوو توندڕەو دەزانن.
لە بەرانبەریشدا میانڕەو لەلایان بریتین لەوانەی كە دینداری مەسەلەیەكی لاوەكییە بەلایانەوە بۆیە زۆر بە شلی دیەگرن و سوننەتەكان جێبەجێ ناكەن و هیچ سیمایەكی ئیسلامییان پێوە دیار نییە و سەر بەهەموو كۆڕو كۆمەڵ و جێگەیەكدا دەكەن بەبێ ئەوەی فەرق وجیاوازی بكەن، چونكە ئەوە بە بەشێك لە پێویستییەكانی میانڕەوی دەزان.
لە ڕاستیدا ئەوە تێگەیشتنێكی هەڵەیە، چونكە میانڕەوی بریتییە لە تێكڕای حوكمەكانی شەریعەتی ئیسلام، چی ئەوەی كە نەیانی بە توندڕەوی دەزانن و چی ئەو حوكمانەش كە وەسەتی دەزانن و لێی ڕازین.
الله تعالی فەرموویەتی: ﴿ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا ﴾ البقرة: 143. لە ڕاستیدا وەسەتیەت دەستگرتنە بە دینی ئیسلامەوە وەكو خۆی، بەو شێویەی كە هەیە، بەبێ دەستكاری، بێ لێ قرتاندن و بۆ زیادكردن، بەبێ دەستكاریكردن و گونجاندن، چونكە بە كورتی هەموو حوكمیك لە ئیسلامدا میانڕەوییە، بە دەست بڕینی دزر و بەردباران كردنی زانی و هەموو سزاكانی تر كە بۆ تاوانە گەورەكان دانراوە وهەموو ئەو حوكمانەش كە نەیارانی ئیسلام بە هەمەجییەت و دواكەوتنی دەزنن.
میانڕەوی و وەسەتیەت ئەوە نییە بچیت لە نێو حوكمەكانی ئیسلامدا كامەی بە گونجاو بزانیت بۆ خۆت و بۆ ئەم سەردەمە هەڵیبژێرێت و كامەی بە نەگونجاو بزانیت بەبیانوی جۆاوجۆەوە ئەنجامی نەدەیت و جارێك تەئویلی بكەیت وجارێك بلێی ئێستا كاتی نییە.
بەداخەوە چەمكی مییانڕەوی هاوشێوەی زۆر چەمكی تر غەدری لێكراوە و كراوە بە بیانوویەك بۆ دەستكاری كردنی حوكمەكانی ئیسلام و فراوان كردنی پانتایی حەڵاڵ وڕێگەپێدراوەكان لە سەر حیسابی پێشێلكردنی دەقە شەرعییەكان وبەزاندنی سنوورەكانی ئیمان و بیروباوەڕ،