الخميس , مارس 23 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / خوێندنەوەی زانستی پێویستە بە بەرنامە بێت

خوێندنەوەی زانستی پێویستە بە بەرنامە بێت

 

خوێندنەوەی زانستی پێویستە بە بەرنامە بێت

زانایان دەفەرموون، دیراسەكردنی كتێبەكانی عەقیدە دەبێت بە شێوەیەكی مەنهەجی و پلە بە پلە بێت، ئەگەر بە شێوەیەكی رێك و پێك و ڕاست ودروست كتێبەكانی عەقیدە بخوێنرێتەوە، سوودی زیاتر دەبێت لەوەی بە شێوەیەكی هەڕەمەكی و بێ بەرنامە بخوێنرێتەوە.

زۆرێك لەو زانا و شارەزایانەی پرسیاری چۆنێتی خوێندنەوەی كتێبەكانی عەقیدەیان لێ دەكرێت ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن لە مەتن و كتێبە ئاسانەكانەوە دەست پێ بكرێت باشتر وبە سوودترە، بۆ نموونە هەندیكیان دەڵێن سەرەتا كتێبەكانی: (الأصولِ الثَّلاثةِ)، و(القواعدِ الأربعِ)، و(كَشْفِ الشُّبهاتِ)ی شێخ محمد بن عبدالوهاب بخوینرێت كارێكی باش و مەنهەجی و بەسوودە. ئەوەشی باشە كە ئەم كتێبانە بە هەموو شێوەیەك خزمەت كراوە و شەرح و ئاسانكاری و ڕوونكردنەوەی باشیان لە لایەن زانایان و شارەزایانەوە لەسەر دراوە.

دوای ئەو كتێبانەی سەرەوە فێرخواز دەتوانێت بچێتە سەر خوێندنەوەو دیراسەكردنی كتێبی (التوحید الذي هو حق الله علی العببد )ی شێخ محمد بن عبدالوهاب و كتێبی (العقیدة الواسطیة)ی شیخ الإسلام ابن تیمیة، كە ئەم دوو كتێبە شەرحی گەلێك زۆریان لەسەرە و خزمەتی باش كراون.

تەواوكردنی ئەم دوو كتێبەی سەرەوە دەبێتە ڕێخۆشكەر بۆ فێرخوازی زانست بۆ ئەوەی بتوانێت بچێتەسەر خوێندنەوە و لەوەش باشتر بە وانە وەرگرتنی كتێبەكانی: (العقیدة الطَّحاويَّةَ)ی أبو جعفر الطحاوي، و(الفتوی الحمويَّةَ)، و(الرسالة التَّدمُريَّةَ)ی ابن تیمیة.

ئەوانەی كە بۆ نموونە ئاماژەیان بۆ گرنگی خوێندنەوەی ئەو كتێبانە سەرەوە كردووە، بە گونجاویان نەزانیوە پێش تەواو كردنیان فێرخوازی زانست بچێتە سەر كتێبێكی وەكو (النونیة)ی ابن القیم كە زیاد لە پێنج هەزار دێڕە و باسەكانی عەقیدەی بە شێوەیەكی ورد و بە شیكراوەیی تێدا هۆنیوەتەوە، یان پێش تەواوكردنیان بچێتە سەر هەندێك كتێبی عەقیدە كە بە شێوازێكی زانستی قورس نووسراوە وەكو كتێبەكانی: (منهاج السنة النبوية)، و(دَرءِ تعارضِ العقلِ والنَّقلِ)ی شیخ الإسلام ابن تیمیة.

ئەڵبەتە كێبەكانی عەقیدە كە سەلەف نووسیویانە ئەوانە ئەسڵ و بنچینەن كە ئەو زانایانەی باسمان كرد پشتیان بە كتێبەكانیان بەستووە، بەڵام لەوانەش كە ئاماژەمان پێكرد قورسترن و بۆ كەسێ سەرەتایی بێت و پاشخانێكی تۆكمەی نەبێت لە زانستە شەرعییەكان وخوێندنی مەتن و كتێبەكانی عەقیدە و دیراسە كردنی سەرچاوەكانی بە شێوەیەكی مەنهەج و پلە بە پلە، ئامۆژگاری ناكرێت راستەوخۆ بچێتە سەر ئەو كتێبانەی كە سەلەف نووسیویانە لە بواری عەقیدەدا چونكە لە ئاستیكی بەرزدان و بابەتە زانستییەكانیان چڕن و كەسی سەرەتایی ناتوانێت لێیان تێبگات و زۆر جار تووشی هەلە دەین لە تێگەیشتنیاندا.

ئەڵبەتە دەكرێت كتێبی تر لە جێگەی ئەم كتێبانە دابنرێت، بەڵام ئەمەی سەرەوە بەرنامەیەكی بەسوود و تاقیكراوەیە بۆ تێگەیشتن لە كتێبەكانی عەقیدە ودواجاریش ئاستی فێرخواز ڕۆڵی زۆری هەیە لە ئەندازەی سوودمەند بوون و گونجاوی كتێبەكان بۆی.

إحسان برهان الدین

9 ربيع الأول 1444

2022-10-5

 

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *