الجمعة , سبتمبر 22 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / هەڵوێستیكی محمد صلاح و چەند تێبینییەك

هەڵوێستیكی محمد صلاح و چەند تێبینییەك

 

هەڵوێستیكی محمد صلاح و چەند تێبینییەك

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە ڕوداوێكی ئاگركەوتنەوەدا، كڵێسەیەكی نەسڕانییەكانی میسر لە قاهیرە ئاگرێكی گەورەی تێدا هەڵگیرسا ودەیان كەس بەو هۆیەوە سووتان و مردن، ئەمەش بوو بە مایەی درووست بوونی كاردانەوەی بەرفراوان لە تؤڕە كۆمەڵایەتییەكان و دەربڕینی هاوسۆزی بۆ ئەوان لە هەموو لایەكەوە.

محمد صلاح ، كە یاریزانێكی بەناوبانگی میسرە ولە یانەی لیڤەرپۆل یاری دەكات ، ئەویش یەكێك بوو لەوانەی كاردانەوەی بەرانبەر ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی كڵێسەی أبو سیفین لە قاهیرە دەربڕی و بڕیاریدا بڕی (156) هەزار دۆلار بۆ نوێژەن كردنەوەی ئەو پەرستگایە ببەخشێ، كە جێگای شیركە وسێ خوای تێدا دەپرسترێت، ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئەو یاریزانە خۆی بە موسوڵمان دەزانێت و لەدوای هەموو گۆڵێك سەجدەیەكی سوپاسگوزاری بۆ پەروەردگاری دەبات، ئەمەش لە ڕاستیدا زیاتر لە ئاماژەیەك هەڵدەگرێت، لەوانە:

– محمد صلاح یش هاوشێوەی زۆرینەی موسوڵمانانی ئەم سەردەمە، وا دیارە شتێكی وا لە دینەكەی حاڵی نەبووە و نە ئەو پەروەردگارەشی بەباشی ناسیوە كە لەدوای گۆڵەكانی كڕنووشی بۆ دەبات، ئەگینا ئەو كارەی ئەنجام نەدەدا. ئایینی تەوحیدی و عەقیدەی پاكی ئیسلام و لە كوێ و ئەو ئایینە دەستكردە پڕ لە شیرك و هاوەڵ بۆ الله دانانە لە كوێ! (أَفَلَا تَتَفَكَّرُونَ) الأنعام/50.

– محمد صلاح وەكو چاوەڕوان كراوە لەكەسێكی وەكو ئەو، هیچ لە بیروباوەڕ و ڕێبازی دینەكەی تێنەگەیشتووە ووا حاڵی بووە ئیسلامیش وەكو ئایینی نەسڕانییەكان چەند دروشم و پەرستشێكە و الله كاری بەسەر بەندەكانی نییە چۆن بەباشی دەزانن لەم دونیادا بژین و لەگەڵ كێ بن و پارەكانیان لەچیدا خەرج بكەن. ئەو لە كاتێكدا ناو بەناو كاری خێرخوازی دەكات و پێشتر بەشداری كردوە لە نوێژەنكردنەوەی بینای (لمعهد القومي للسرطان) وهەندێ كاری خێرخوازی تردا، دەردەكەوێت بەخشین و هەڵوێستە خێرخوازییەكانی لەژێر ئەوەی كە پێی دەوترێت هاوكاری مرۆیی لە پێناو مرۆڤایەتیدا جێگای دەبێتەوە نەك بە رەچاوكردنی سنوورەكانی شەرع وەكو موسوڵمانێكی وابەستە بە كیتاب و سونەتەوە، بۆیە هەر جۆرە هەڵوێست و هاوكارییەك زیانی بۆ كەسایەتی خۆی هەبێ با فەرمانی شەرعیشی لەسەر بێت ئەنجامی نادات، بۆ نموونە ئەو سەرەڕای ئەو پەیوەندییە ئایینی و مێژوویی وجوگرافییەی لە نێوان میسر و فەلەستیندا هەیە، نەیوێراوە بە ڕاشكاوی ئیدانەی ئەو ستەم و هێرشە دڕندانەی ئیسڕائیل بكات دژ بە خەڵكی ستەم لێكراو لە كەرتی غەززە و نەیارمەتیشیانی داوە هاوشیوەی یارمەتییەكانی بۆ نەسڕانییەكان، چونكە ئەوە زیانی دەبێت بۆ ئیشەكەی! بەڵام سەری ساڵی میلادی و بە بۆنەی كریسمسەوە هاوشێوەی هەر نەسڕانییەك ئاهەنگ دەگێڕێت و وەكو یەكیك لەوان و بگرە گەرم وگوڕتریش دەردەكەوێت، هەروەها زۆر بە خێرایی هاوسۆزی لەگەڵ هەر ناخۆشییەكیاندا نیشان دەدات و پارەیەكی زۆر بۆ نوێژەنكردنەوەی كڵێسەیەك تەرخان دەكات بۆ ئەوەی شیركی تێدا ئەنجام بدرێت.

– هەروەها هەڵوێستی ئەو یاریزانە ئەوەمان پێ دەڵێت، ئەگەر محمد صلاح توانا ولێهاتویی لە یاری تۆپی پێدا زیاتریش بوایە لە بێلێ وزیكۆ و مارادۆنا وزێدان ومیسی، بەڵام دیندار بوایە بەو شیوە الله پێی ڕازی دەبێت و لەسەر عەقیدەو شەریعەتی ئیسلام بوایە وەرنەدیگرا و هیچ حیسابێكی بۆ نەدەكرا نە لەنێو هەڵبژادەی میسر و نە لە یانەی لیڤەرپۆل خۆی نەدەبینییەوە، سەجدەكانیشی لە دوای گۆڵەكان هیچ لەمەسەلەكە ناگۆڕێت.

– هەروەها دەكرێت ئەوەی لێ فێربین كە باجی شوهرەت و دەوڵەمەندی لەڕادەبەدەر قورسە ویەكێك لەوانەی كە ناچار دەبێت بیكات بە قوربانی ئەو سەروەت و ناوبانگە دینەكەیەتی، دووریش نییە ئەویش وەكو میسرییەك هاوشێوەی ئەكتەرە میسرییەكان دینداری بكات، كە ئەوان دەچن بەبیانوی هونەرەوە هەموو ژیانیان لە لەشفرۆشی و تێكدانی ڕەوشتی میللەتدا بەسەر دەبەن، دوایش كە پیر دەبن وجوانیان نامێنیت وتوانای لەڕێدەركردنی خەڵكیان لاواز دەبێت وچیتر كەس ئەوانی ناوێت و بۆ هیچ كارێكی هونەری بانگیهیشت ناكرێن، دەچن عومرەیەك ئەنجام دەدەن و مێژوویەك لە خراپەكاری و خراپكردنی خەڵكی بەو شێوە بەجێدەهێڵن وتەنانەت بێ ئەوەی هیچ پەشیمانییەكیش لە كارەكانی رابردویشیان دەرببڕن بان حاشا لەو فیلم و كارە بەناو هونەرییە خراپانەی خۆیان بكەن.

– دەتوانم بڵێم محمد صلاح یش قوربانییەكی ئەو ئیسلامە نامۆ ودژوارەیە لەگەڵ ئیسلامی كیتاب و سوننەت كە بڵاودەكرێتەوە لە لایەن هەندی لە سەرانی ئەزهەرو زۆرێك لەدەستەی زانایانی سەر بە حكومەتەكان و هەروەها ئەو شێوە دینداری و تەنازولاتەی كە حیزبە ئیسلامییەكان و مەلاكان لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا كار بۆ بڵاوكردنەوەی دەكەن وزۆرێك لەوانەی دەیانەوێت لە جیهانی ئیسلامیدا ئیسلام بگونجێنن لەگەڵ هەموو شتێكی ئەم سەردەمەدا نەك گۆرانكاری لە واقیعدا بكرێت بەو شێوەی كە ئیسلام پێی ڕازی دەبێت، ملی دەقەكان لە پێناو گونجاندنیان لە گەل واقیعدا باهەڵدەدرێت و دەشێونرێن، بۆیە لە ڕاستیدا محمد صلاح جێگای بەزەییە زیاتر لەوەی جێگای رەخنەگرتن وبەهەڵە خستنەوە بێت، چونكە لە تەمەنێكی كەمدا كەوتووەتە ئەو واقیعە پڕ لە پارەو سامان و شوهرەت وئەوانەش كە دەبوو ئامۆژگاری بكەن خۆیان لە محمد صلاح خراپترن و زیاتر سنوورەكانی عەقیدەو شەریعەتیان بەزاندووە.

– وانەو تێبینییەكی تری گرنگ كە دەكرێت لەو كارەی محمد صلاح وەریبگرین كە ئەو كەنیسە بۆ نەساراكان درووست دەكات ئەوەیە، لە ئیسلامدا تێكەڵكردنی ڕاست و هەڵە و پێكان و لادان لە عەقیدەدا كارێكی وەرگیراو نییە و لە ڕووی مەنهەجی ئیسلامییەوە قابیلی قبوڵ نییە، ناكرێت موسوڵمان لەیەك كاتدا هەم كاری چاكە و عیبادەت بكات و هەم شیرك و هاندانی شیرك و پێچەوانەی وەلائوبەرائو حوكمەكانی تری بیروباوەڕ هەڵسوكەوت بكات، دوو ڕێگەیە و سێیەمی نییە ودەبێت یەكێكیان هەڵبژێرێت و پێكەوە كۆ نابنەوە: یان موەحیدێكی تەواو بێت و الله بپەرستێت وعیبادەتی جگە لە الله رەتبكاتەوە و ئیسلام بكاتە بەرنامەی ژیانی، یان لەوە دڵنیابێت بە ئەنجامدانی كەمترین شیرك وهاوەڵ بۆ الله بڕیاردان هەموو كردەوەیەكی ئەو كەسە ڕەتدەكرێتەوە و چاكەكانیشی وەرناگیرێت، وەكو الله تعالی فەرموویەتی: ﴿ إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا﴾ النساء: 116. (وَلَقَدْ أُوحِىَ إِلَيْكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ) الزمر:56. هەروەها لە فەرموودەیەكی قودسیدا هاتووە كە الله عزوجل فەرموویەتی: ( أنا أغنى الشركاء عن الشرك ، من عمل عملا أشرك فيه معي غيري تركته وشركه ) رواه مسلم.

– هەروەها دەكرێت بڵێین، نەساراو جولەكەكان ئازادن چی دەپرسن و چەند خوا دەپەرستن، لە ڕۆژی قیامەتتدا حیسابیان لەلای پەروەردگاریانە، بەڵام ئێمە نابێت گومانمان لە لادانی ئەوان لە الصراط المستقیم و عەقیدەی راست ودرووست هەبێت، پێویستە دڵنیا بین لەوەی ئەوان لەسەر باتڵن و دینیان تێكداوە بۆیە نابێت لە ئەنجامدانی شیرك و گومرڕییەكانیان نە بەشداریان بین و نە هاوكاریان بین، بەڵكو دەبێت لەو كارانەیان بەری بین و ئەوە بەشێكە لە عەقیدەی موسوڵمان، الله تعالی فەرموویەتی: ﴿ لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ قُلْ فَمَنْ يَمْلِكُ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا إِنْ أَرَادَ أَنْ يُهْلِكَ الْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴾ [المائدة: 17].

بەلێ كارمان بەسەریانەوە نییە، خۆیان و پەرستراوەكانیان، بەڵام هاوكات پێویستیشە لە دینە باتڵەكەیان بەری بین و پێیان بڵێین: ﴿ قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ * لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ * وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ * وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ * وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ * لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ ﴾ [الكافرون: 1 – 6]. جگە لە پرسەكانی دین و عەقیدە كە دەبێت لێیان بەری بین، ئەگەر ئەوان دژایەتیمان نەكەن و ئەو خراپانەی باسكران تەنها بۆ خۆیان بێت، شەرع ڕێگەی داوە چاكەیان لەگەل بكەین و لە ژیانی ڕۆژانەدا پەیوەندی ئاساییمان لەگەڵیان هەبێت بەمەرجیك لەسەر حیسابی دابەزین نەبێت لە دینەكەمان و لە باتڵ بوونی دینی ئەوان گومانمان نەبێت.

إحسان برهان الدین

19 محرّم 1444

2022-8-17

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *