فێربوونی دوو زانست دوامەخە!
فێربوونی زانستی عەقیدە هیچ نەبێت بابەتە سەرەكی و پێویستەكانی و، هەروەها زانستی (فقه) و شارەزا بوون لە حەڵاڵ و حەرام و سنوورەكانی شەریعەت، نابێت كەمتەرخەمی تێدا بكرێت و دوابخرێت، بەڵكو پێویستە بە زووترین كات موسوڵمان دەست بە فێربوونیان بكات، چونكە لە هەموو كاتێكی ژیانیدا و تا دوا هەناسەی لە دونیادا زۆر پێویستی پێیانە.
بە نەزانینی یەكەمیان تووشی لادانی مەنهەجی وبیدعە وگومڕا بوون و ڕەنگە هەندێ جار تووشی لەوانە خراپتریش ببێت، بێ ئەوەی بە خۆی بزانێت.
بە نەزانینی دووەمیشیان تووشی موخالەفەو سەرپێچی شەرعی دەبێت و دەكەوێتە ناو حەرام و قەدەغەكراوەكانەوە و عیبادەت و چاكەكانیشی بە شێوەیەكی هەڵەو نادروست ئەنجام دەدات.
لە ڕاستیدا هەر جۆرە جەهلێك لەو دوو زانستەدا – بە پێی زۆرو كەمییەكەی – بە زیانی خاوەنەكەی دەگەڕێتەوە.
إحسان برهان الدین
15 ذو الحجة 1443