ئیمان پێش جوان خوێندنەوەی قورئان
أبو عبدالرحمن السلمي بەڕەحمەت بێت دەیفەرموو: (كنّا إذا تعلّمنا عشر آياتٍ من القرآن لم نتعلّم العشر التي بعدها حتى نعرف حلالها وحرامها وأمرها ونهيها واتە: كاتێك دە ئایەتمان لەبەر دەكرد، دەستمان بە لەبەر كردنی دەی ئایەتی تر نەدەكرد تاكو خۆمان فێری هەرچی حەڵاڵ و حەرام و فەرمان و قەدەغەكراوی ئەو دە ئایەتە نەكردایە.
بە ڕاستی گرنگیدانی موسوڵمانان بە تەجوید و جوان خویندنەوەی قورئانی پیرۆز كاتیك لەسەر حیسابی فێربوونی ئیمان و تەوحید و بابەتەكانی عەقیدەو بیروباوەر بێت دڵخۆشكەر نییە و تێكدانە بۆ ئەولەوییەتی فێربوونی زانستە شەرعییەكان، گرنگیدان بە تەجوید و فەرامۆشكردنی تەوحید وەكو ئەوەیە ماڵێك لەسەر بنچینە و بنەمایەكی لاواز و فشۆڵ درووست بكەیت كە هەر باو باران و لافاوێك ڕەنگە بیخات و بچیت گرنگی بە جوان كردنەوە و ڕازاندنەوەی دیوارەكانی بدەیت.
ئەلبەتە هیچ كاتێك لە بایەخی تەجوید و جوان خوێندنەوەی قورئان كەم ناكەمەوە، بەڵام ئەڵێم :
ئیمان پێش فێربوونی خوێندنەوەی قورئان و تەوحید لە پێش پێش تەجوید.