الثلاثاء , سبتمبر 26 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / ڕزقی كەسانێك بەستراوە بە جەهلی خەڵكانێك!

ڕزقی كەسانێك بەستراوە بە جەهلی خەڵكانێك!

 

ڕزقی كەسانێك بەستراوە بە جەهلی خەڵكانێك!

لە نیشانەکانی غەریبی ئیسلام وجەهلی خەڵکی بە عەقیدە و دینەکەیان ئەوەیە، بە هۆی زمان لووسی وسیمای ئیسلامی و هەندێ قسەی بەڕواڵەت باش سەرەڕای لادان و ئیشی لارولەوێر، بە کەسی وا هەڵدەخەڵەتێن حي علی الصلاة دینفرۆشە و كردەوەكانی هاوار دەكەن كە ئەو ئیسلامی وەكو پەیژە بەكار هێناوە بۆ مەرامەكانی، بەدەم دەڵێت كیتاب و سوننەت، بە فیعلیش ئاسمان و ڕێسمانیان بەینە.

بەردەوامبوونی جەهل و نەشارەزایی بە بیروباوەڕی ئیسلامی وزانستە شەرعییەكان لەناو خەڵكیدا و پەرەسەندنی سیفەتی دەمارگیری لەناو زۆرێك لە گەنجاندا كە ڕێگرە لە بینینی حەق ئەگەر وەكو ڕۆژیش دیار و ئاشكرا بێت! تا ئەو وەزعە وابێت، ئەو كەس و كەسایەتییانەش بە قسەی زل و ناوی بێ ناوەڕۆكیانەوە هەر بەردەوامییان دەبێت وهەرچەندیش لە الصراط المستقیم لابدەن هەر خەڵكانێك دەبێت باوەڕیان پێیان هەبێت و بەرگریشیان لێ بكەن.

سەبارەت بەوانەش كە زانستی شەرعییان هەیە و هەر شوێنی ئەو جۆرە كەسانە دەكەون ئەوە پێم وایە لە دوو ئەگەر بەدەر نییە: یان شارەزاییەكەیان وەكو شارەزایی شوێنكەوتووی فیرقە گومڕاكانە كە فریایان نەكەوت لە خشتە نەچن. یان خۆی بە مەبەستەوە شوێنی باتڵ كەوتووە ولەبەر هەر هۆكارێك بێت بەردەوامبوونی لەسەر ڕێگای باتڵ هەڵبژاردووە.

باوەڕم وایە ئەگەر كورد یەك ساڵ بەباشی خەریكی فێربوونی دین و بیروباوەڕەكەیان ببن لە ڕێگەی كیتاب و سوننەتەوە زۆر هاوكێشە لەلایان ئاوەژوو دەبنەوە و ئەو پەردە ئەستوورەی سەرچاویان لادەچێت و گەلێك حەقیقەتیان بۆ دەردەكەوێت.

 

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *