الثلاثاء , أكتوبر 3 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / مەرگمان بڕیاری لەسەر دراوە تەنها جێبەجێكردنی ماوە!

مەرگمان بڕیاری لەسەر دراوە تەنها جێبەجێكردنی ماوە!

 

مەرگمان بڕیاری لەسەر دراوە تەنها جێبەجێكردنی ماوە!

لە حەسەنی بەسری بە ڕەحمەت بێت دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: “ابن آدم إنما أنت أيام؛ فإن ذهب يوم ذهب بعضك” واتە: ئەی نەوەی ئادەم! ئەی مرۆڤ، هەركەی بێت و هەرچەند تەمەن بكەیت، تەمەنی تۆ دواجار بریتیە لە چەند ڕۆژانێكی دیاری كراو، جا كە ڕۆژێك تێدەپەڕێت ڕۆژێك لە تەمەنت كەم دەكات. بە دەربڕینی خۆمان ئێمە بریتین لە كۆمەڵە سعات و چركەیەك، كە چركەیەك دەگوزەرێت چركەیەك لە تەمەنت كەم دەكات، ئەگەر یەكێك لە ئێمە الله تعالی هەشتا ساڵیش تەمەنی بۆ نووسیبێت، تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێك كەمكردنی ڕۆژێكە لە كۆی تەمەنەكەی!

چەند جوانی فەرمووە عومەڕی كوڕی عەبدولعەزیز بەڕەحمەت بێت: “ابن آدم إن الأيام تعمل فيك فاسبقها واعمل فيها” واتە: ئەی مرۆڤ ڕۆژگار ئیشت تێدا دەكات، پێشی بكەوەو تۆ ئیشی تێدا بكە!

تاكە دڵخۆشییەك حەسرەتی لەدەستدانی ئەو كاتە بە نرخ و ئەو تەمەنە خۆشەویستەمان كەم بكاتەوە و قەرەبووی ئەو زیانە مەزنە بكاتەوە ئەوەیە، بە كاری چاكە و بە ڕازی كردنی پەروەردگار و ڕێكردن لەسەر شەریعەتی ئیسلام بە ڕێی بكەین.

نەك هەموومان دەمرین، بەڵكو هەموومان وەكو ئەوەیە مردبین! چونكە بڕیارەكە و دیاری كردنی ڕۆژو وسعات و چركەكەشی دانراوە، بەڵام هەر ئەوەندەیە لەبەر حیكمەتێكی ئیلاهی، ئەو مەوعیدە ناخۆشەمان لێ شاردراوەتەوە و لەناكاو وبێ ئاگاداركردنەوە، ساتی جێبەجێكردنی حوكمی مەرگمان دێت.

إحسان برهان الدین

1 جمادى الآخر 1443

2022-1-4

 

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *