الثلاثاء , أكتوبر 3 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / باتڵ بە باس نەكردنی بمرێنن!

باتڵ بە باس نەكردنی بمرێنن!

 

باتڵ بە باس نەكردنی بمرێنن!

عومەری كوڕی خەتتاب الله لێی ڕازی بێت فەرموویەتی: “إِنَّ لِلَّهِ عِبَادًا يُمِيتُونَ الْبَاطِلَ بِهَجْرِهِ، وَيُحْيُونَ الْحَقَّ بِذِكْرِهِ” “الحلية” (1/ 55). واتە: پەروەردگار هەندێ بەندەی هەیە، باتڵ بە باس نەكردنی دەمرێنن و حەقیش بە باس كردنی دەژێننەوە.

ئەم هاوەڵە بەڕێزە لەم وتەیەدا وریامان دەكاتەوە نەبینەە هۆكار بۆ بڵاوكردنەوەی قسەی باتڵ و ناحەق ئەگەر بە ڕەددانەوەشی بێت، چونكە خودی ئەو وریاكردنەوە و ڕەددانەوەی قسەكانی هەندێ جار دەبێتە جۆرێك لە ڕیكلام بۆ كردن و بڵاوكردنەوەی قسە پوچەڵەكانی، زۆر جار پشت گوێ خستنی ئەو جۆرە قسانە دەبێتە مایەی مراندنیان و ڕەددانەوەیان دەبێتە یان پۆست لەسەر كردنیان دەبێتە مایەی بڵاوكردنەوەیان، مەگەر ئەو باتڵ و ناحەقە بووبێتە گرفتێك و سەری لە خەڵكی تیكدابێت و كەسانێكی بەتوانا بە شێوەیەكی زانستی ئەو باتڵە بەرپەرچ بدەنەوە و رووی حەق دەربخەن.

زۆر جار لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كەسێكی نەناسراوی هیچ لە باردا نەبوو، قسەیەكی نابەجێ دەكات، یان هەڵوێستێكی ناشیرین نیشان دەدات، بەجارێك سەدان و بگرە هەزاران كەس قسە نابەجێكەی و هەڵوێستە ناشیرینەكەی باس دەكەن ڕەددی دەدەنەوە و دەبنە هۆكاری بڵاوە پێكردنی كە ئەوە مەبەست و ئامانج و بگرە هیواو ئاواتی خاوەنەكەی بووە.

بۆ نموونە زۆر سیاسەتمەدار و مولحید و بگرە کەسی ئاسایی نەناسڕاویش ناماقوڵییەک لە دژی ئیسلام دەکەن یان شەکرێک ئەشکێنن، هەزاران موسوڵمان لە ڕێگەی لایک و کۆمێنت و ڕەددانەوەی دەبنە بڵنگۆ بۆی و ناماقوڵییەکەی بڵاو دەکەنەوە بەڵام ئەگەر بێت و هەر حیسابی بۆ نەکەن لە جێگای خۆیدا پووچەڵ دەبێتەوە و لە بازنەیەکی زۆر تەسکدا قەتیس دەبێت.

گومانم نییە لەوەی بێدەنگ بوون لە زۆرێك لەو جۆرە قسە و هەڵوێستە نابەجێیانە چاكترین دەمكوتكردن و بەرپەرچدانەوەیە بۆی، ئەو وتەیەی پێشەوا عمر بن الخطاب یش رضي الله عنه بەڵگەیە لەسەر ئەوەی بێ دەنگ بوون لە باتڵ مراندنێتی و ڕەددانەوەی بڵاوكردنەوەیە بۆی، ئەڵبەتە وەكو وتم ئەم قسەیە بەڕەهایی نییە و هەندێ باتڵ هەیە كە تەشەنەی كردووە و كاریگەری خراپی لەسەر بیروباوەڕ و هزر و ڕەوشتی موسوڵمانان درووست كردووە پێویستە وەڵام بدرێتەوە، چونكە خۆی لە بنچینەدا تەشەنەی كردووە و پیویستی بە وەڵامدانەوەیە. والله أعلم.

إحسان برهان الدین

24 جمادى الآخر 1443

2022/1/27

 

 

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *