الثلاثاء , أكتوبر 3 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / قورئان / وانەیەك لە پێشەوای موەحیدانەوە علیه السلام

وانەیەك لە پێشەوای موەحیدانەوە علیه السلام

 

وانەیەك لە پێشەوای موەحیدانەوە علیه السلام

الله تعالی فەرموویەتی: { وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَأَدْعُو رَبِّي عَسَى أَلَّا أَكُونَ بِدُعَاءِ رَبِّي شَقِيًّا }. مريم:48.

{وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ}: واتە: خۆم لە ئێوە جیا دەكەمەوە و حاشا لە هەر شیرك و لادانێك دەكەم كە تووشی بوون و تێوەگلاون پێوەی. ئەوەی ئێوە كردووتانە بە هاوەڵ بۆ الله و دەیپەرستن، یان وەكو دروشمێكی هاوەڵدانان بۆ پەروەردگار مەزن ڕایدەگرن، من لێی بەریم و لە بەرانبەریشدا:

{وَأَدْعُو رَبِّي}: واتە: تەنها پەروەردگارم دەپەرستم وهیچ شیركێك لەگەڵ پەرستنیدا تێكەڵ ناكەم.

{عَسَى أَلَّا أَكُونَ بِدُعَاءِ رَبِّي شَقِيًّا} : واتە: بۆ ئەوەی بە پەرستنی پەروەردگارم سەرفراز بم و وەكو ئێوە بەهۆی شیركەوە تووشی كەساسی و نەهامەتی نەبم و، الله تعالی نزا و پاڕانەوەم لێ وەربگرێت.

ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی كریسمسەوە، بە شداریكردنە لە بۆنەیەكی شیركیدا، ئەركی تەوحید وا لە موسوڵمان دەخوازێت خۆی لێ بەدوور بگرێت و لێی بەری بێت وحاشای لێ بكات.

 

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *