الإثنين , سبتمبر 25 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / سوننه‌ت / ئیسلام و سوننەت دوو وشەو یەك واتا!

ئیسلام و سوننەت دوو وشەو یەك واتا!

ئیسلام و سوننەت دوو وشەو یەك واتا!

خوێندنەوەی سەحیحی بوخاری و كتێبەكانی تری سوننەت و، وردبوونەوە لەسەنەد و زانست و لە واتای فەرموودەکان لە ڕۆشنایی تێگەیشتنی هاوەڵان و پێشینانی چاكی ئەم ئوممەتە و بايەخ پێدانیان و، بە ڕێز و هەیبەت و بە مەزن تەماشاكردنیان و، گوێڕایەڵیكردنی فەرمانەكانیان و ڕاوەستان و نەبەزاندنی سنوور و قەدەغەكراوەكانیان، نیشانەی ئیستیقامە و بەردەوامی ئەو كەسەیە لەسەر الصراط المستقیم و بەڵگەی كردەیی دەستگرتنێتی بە مەنهەج و بیروباوەڕی ڕاست و درووستی ئەهلی سوننەتەوە، بە واتایەكی تر، وابەستەبوون بە سونەت خۆی لە خۆیدا وابەستەبوونیشە بە قورئان، چونكە سوننەت جێبەجێكردن و بەرجەستەكردنە بۆ ڕێبازی قورئانی پیرۆز.

لە سەردەمانی پێشوودا تەنانەت وشەی سوننەت هاوواتای عەقیدەو تەوحید بووە، كە دەوترا فڵانە كەس لە سەر سوننەتە مەبەستیان ئەوەبوو لە سەر عەقیدەو مەنهەجی ڕاستی قورئان و سوننەتە، تەنانەت كتێبەكەی پێشەوا ئەحمەد و هەندێ زانای تر بە ناوی السنة یان أصول السنة مەبەستیان پێی بنەماكانی بیروباوەڕ و عەقیدەی ئیسلام بووە و بابەتەكانی ئەو كتێبانەش هەمان بابەتەكانی عەقیدەو تەوحیدە!

بە كورتی و پوختی وەكو هەندێك لە زانا گەورەكان دەیانفەرموو: ئیسلام بریتیە لە سونەت و سونەتیش بریتییە لە ئیسلام.

إحسان برهان الدین

3 ربيع الآخر 1443

8/ 11/ 2021

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *