ئەو هەستە هەڵوێستە !
هەر كێ لە دڵەوە سۆزو خۆشەویستی بۆ دینەكەی هەبێت و حەز بە سەركەوتنی ئیسلام و موسوڵمانان بكات.
هەركێ پێی خۆش بێت ئیسلام لەسەر زەویدا خاوەن دەسەڵات بێت شەریعەتەكەی حوكمی پێ بكرێت و جگە لە ئیسلام باوەڕی بەهیچ بەرنامەیەكی تر نەبێت بۆ ژیان .
هەركێ بە دوورخستنەوەی ئیسلام لە واقیعی ژیانی خەڵكی و پەكخستنی لە حوكم كردنی سەرزەوی غەمبار بێت و بە ئازار چەشتنی خوشك و برا موسوڵمانەكانی لە هەر شوێنێكی ئەم دونیایەدا دڵی توند ببێت و ئازار بچێژێت و، بە سنووربەزاندنی نەیارانی ئەم دینە بەرانبەر ئیسلام و سووكایەتی كردنیان بە شەریعەتەكەی نیگەران و ناڕەحەت بێت.
ئەو كەسە نیعمەتێكی گەورەی ئیلاهی پێ بەخشراوە كە زۆر لە موسوڵمانان لێی مەحرومن، ئەو كەسە با سوپاسی ئەو نیعمەتەی پەروەردگاری بكات و لەبەر هەبوونی ئەو هەست و ئاكارانە با دڵی بەخۆی خۆش بیت و ئەو نیعمەتە بەكەم نەزانێت! چونكە لەم سەردەمەدا زۆربەی موسوڵمانان بە هۆی نەفامی و نەشارەزاییان لە زانستە شەرعییەكاندا لە جەوهەری دینەكەیان دوور كەوتوونەتەوە و وایان لێ هاتووە ئیسلام و موسوڵمانان لە یەك ڕۆژدا لەناو بچن ئەوان باكیان نییە و ئەوە بە كێشەی خۆیانی نازانن!
با لەوەش دڵنیابن كە ئەو هەستە هەڵوێستە و نیشانەی ئیمان و سەقامگیربوونە لەسەر ڕێگای ڕاست و ڕێبازی تەوحید كە ڕیبازی پێغەمبەرانە علیهم الصلاة والسلام: (وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الَّذِينَ صَبَرُوا وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ).
إحسان برهان الدین
6 ربيع الآخر 1443