الثلاثاء , أكتوبر 3 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / پاساوهێنانەوە بۆ هەموو شتێك ئەوپەڕی لادانە!

پاساوهێنانەوە بۆ هەموو شتێك ئەوپەڕی لادانە!

 

پاساوهێنانەوە بۆ هەموو شتێك ئەوپەڕی لادانە!

گەر موسوڵمان بە بیانووی لێبوردەیی و بەزەیی و پێكەوە ژیان و خوێندنەوەی تازە بۆ دەقەكان و …هتد هەمیشە دەرگای تەئویل و پاساو هێنانەوەی لەسەر پشت بێت، ئیتر وای لێ دێت پاساو بۆ هەموو كارێكی ناشەرعی و نەشیاو دەهێنیتەوە و هەموو شتێكی نابەجێی بەلاوە لە سەر حیسابی دینەكەی ئاسایی دەبێتەوە! ئەوەش قۆناغێكی مەترسیدارە لە ئینحیراف و لادان، چونكە وای لێ دیت وەكو باتنییەكان بە دوو شێوە دەقەكان دەخوێنیتەوە، شێوەیەكی زاهیر و ڕواڵەتی و شێوەیەكی مەقاسیدی و باتنی! جا لەم بارەشەوە غەدرێكی گەورە لە زاراوەی فیقهی مقاصد كراوە ئێرە جێگای شیكردنەوەی نییە.

لە ڕاستیدا زۆر جار تەئویل كردن و پاساو هێنانەوە بۆ هەڵەی بیروباوەڕ و مەنهەجی و شەرعی، ئەگەرچی خاوەنی ئەو بۆچوونانە خۆیان زۆر بە كەسانی عاقڵ و تێگەیشتوو و مۆدێرن وێنا دەكەن، بەڵام ئەوان زیاتر نین لە كەسانێكی لادەر و مونحەریف، ئەوكارەش لە درێژایی مێژوودا هەمیشە پیشەی مونحەریف و بەزیوەكان بووە كە زۆر عەیب و كەم و كورتی لە دینەكەیاندا دەبینن! بەڵام بە ڕاشكاوی ناوێرن، یان ناتوانن ئەوە ڕابگەیەنن، بۆیە پەنا بۆ تەئویل كردن و خوێندنەوەی تازە بۆ دەقەكان دەبەن، ئەویل و گۆڕینی دەقەكان و لادانیان لەسەر واتا ڕەسەنەكانی خۆیان هەمیشە كارێگی خراپ بووە و ئاسەواری خراپی لێ كەوتووەتەوە! لە ڕابردوودا وا بووەو ئێستەش هەروایە.

إحسان برهان الدین

9 ربيع الآخر 1443

 

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *