كتێبەكانی ابن القیم كۆمەڵێكن لە گەوهەر!
كتێبەكانی زانای پایەبەرزی ئیسلام (ابن قیم الجوزیة) بە ڕەحمەت بێت، لە هەموو ئەو بوارە زانستیانەی كە تێیاندا نووسراون، لە بەسوودترین ئەو كتێبانەن كە فێرخوازی زانست پێویستی پێیان هەبێت و بتوانێت لێیان سوودمەند بێت.
هۆكاری گرنگی كتێبەكانی ئەو كەڵە پیاوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو لە هەموو كتێبەكانیدا دڵسۆزی و غیرەتێكی پێوە دیارە لەسەر ئیسلام و هەوڵیداوە لە ڕاستەشەقامی كیتاب و سوننەت لانەدات، كە لەوانەیە ئەوەش لە پاش فەزڵ و چاكەی الله تعالی لە گەڵیدا هۆكارەكەی بۆ شەیخ و مامۆستاكەی پێشەوا ابن تیمیة بگەڕێتەوە، كە بەو شێوە پەروەردەی كرد و ئامادەی كرد بۆ ئەوەی بە ڕاستەوە نەك تەنها بە دروشم و قسەی بێ بەرجەستەكردن دەست بە ئیسلامەوە بگرێت و شوێنكەوتووی ئەو دوو سەرچاوە بێت.
لە چاكترین كتێبەكانی بۆ نموونە:
1- إعلام الموقعين عن رب العالمين.
2- إغاثة اللهفان من مصائد الشيطان.
3- عدة الصابرين وذخيرة الشاكرين.
4- زاد المعاد في هدي خير العباد.
5- بدائع الفوائد.
6- الفوائد.
7-طريق الهجرتين وباب السعادتين.
8- مدارج السالكين.
9- اجتماع الجيوش الإسلامية على غزو المعطلة والجهمية.
10- حادي الأرواح إلى بلاد الأفراح.
11- الطُّرُقُ الْحُكْمِيَّة في السِّياسَة الشَّرعية.
12- المنار المنيف في الصحيح والضعيف.
13- التبيان في أقسام القرآن.
14- جلاء الأفهام في فضائل الصلاة والسلام على خير الأنام.
15- الطب النبوي.
إحسان برهان الدين
2 ربيع الأول 1443
8 تشرينى يةكةم 2021