الثلاثاء , سبتمبر 26 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / بیروباوەڕ / هیچ مەكە تا حوكمەكەی نەزانیت!

هیچ مەكە تا حوكمەكەی نەزانیت!

 

هیچ مەكە تا حوكمەكەی نەزانیت!

بنچینەیەكی شەرعی گرنگ هەیە پێویستە هەموو موسوڵمانێك بیزانێت، ئەویش ئەوەیە:

نابێت موسوڵمان هیچ كارێك ئەنجام بدات، تاكو نەزانێت حوكمی شەرع دەربارەی ئەو كارەی چییە. ئەگەر حەڵاڵ و ڕێگە پێدراوە دەتوانێت بیكات، ئەگەر حەرام و قەدەغەكراوە دەبێت لێی دوور بكەوێتەوە، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی كە ڕەهەندێكی عەقیدەیی هەیە، چونكە بەئەنجامدانی وسنوور بەزاندنی ئیمانی موسوڵمان و ئیسلامەتی تووشی مەترسی دەكات و دەیخاتە ژێر پرسیارەوە!

زۆر شت لەم ڕۆژگارەدا درووست بووە و داهێنراوە كە پێویستیان بە لێوردبوونەوە لێكوڵینەوە هەیە، ئەگەر بە زانستێكی باش و تۆكمە نەبێت، ئەگەر كەسەكە بە عەقیدەو ئیمانێكی پتەو پشت ئەستوور نەبێت، بەئاسان لەڕێگەی ڕاست دەردچێت بێ ئەوەی بەخۆی بزانێت وگومڕا دەبێت و لەخشتەدەبرێت.

بۆیە چاكترین قەڵغانیك لەم سەردەمە بۆ موسوڵمان كە ئیمانی خۆی پێ بپارێزێت ئەوەیە، زانستێكی شەرعی بەهێزی هەبێت لەسەر بنەمای قورئان و فەرموودەی صحیح و ڕێنمایی و ڕوناكی و تێگەیشتنی پێشینانی ئەم ئوممەتە و ئەوانەی لەسەر ڕێبازی ئەوان دینداری دەكەن.

بۆ ئەوەش كە فریو نەخۆیت و بەسەر هەڵەدا نەبرێیت! ئەگەر خۆت نەتتوانی بە حوكم و بەڵگەی زانستی بابەتەكان بگەیت، پێویستە پرسیار تەنها لە كەسانی شارەزا لە كیتاب و سوننەت بكەیت لەوانەی كە بە گومراییەكانی ئەم سەردەمەوە تێوەنەگلاون و بەرژەوەندییەكیان نییە كە لەسەر حیسابی دینەكیان سەرقاڵی پاراستنی بن !

شێوازەكانی لە خشتەچوون و گومڕایی لەم سەردەمەی خۆماندا زۆر بوونەو تەنها لە ڕێگەی ڕواڵەت و قسەی باشی كەسەكانەوە نابێت متمانەیان بكرێت، سەرەتا گومان بكەیت باشترە تاكو پێچەوانەكەیت بۆ دەسەلمێت، چونكە ئەو كەسانەی كە قسە بۆ خەڵكی ئەكەن و وەڵامی پرسیاریان ئەدەنەوە، پێویستە تەماشای مەنهەجیان بكرێت و دڵنیا ببیتەوە ئەو كەسانە تاچەند دین و عەقیدەو تەوحیدی خۆیان پاراستووە لەم فۆناغە سەختەی خۆماندا كە پارێزگاری لە دین بووەتە كارێكی قورس وئەستەم و خەریكە فەرموودەكەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم دێتەدی و جێبەجێ دەبێت: «بَادِرُوا بِالأَعْمَالِ فِتَنا كَقِطَعِ اللَّيْلِ الْمُظْلِمِ. يُصْبِحُ الرَّجُلُ فِيْهَا مُؤْمِناً وَيُمْسِي كَافِراً. أَوْ يُمْسِي مُؤْمِناً وَيُصْبِحُ كَافِراً. يَبِيعُ دِينَهُ بِعَرَضٍ مِنَ الدُّنْيَا». رواه مسلم. واتە: پەلە بكەن لە ئەنجامدانی كاری چاكە بەر لەوەی فیتنەو ئاشوب لە وینەی تاریكی شەو بكەوێتەوە و وای لێبێت كەسێك ڕۆژی لێ ببێتەوە ئیماندارە و ئێواری لێ دێت كافرە، یان ئێوارەی بەسەردا دێت ئیماندارە و بۆ بەیانییەكەی دەبێتە بێ باوەڕ! واتە: ئەوەندە فیتنە و تاقیكردنەوەی سەختی لە ئیمانیدا بەسەردا دێت، لەخشتەی دەبات و لەیەك ڕۆژدا بەو شێوە لە نێوان ئیمان و بێ ئیمانیدا دێت و دەڕوات و، لەبەر خۆشی و پارەیەكی كەمی ئەم دونیا دینەكەی دەفرۆشێت، بۆیە فەرموودەكە هانی موسوڵمان دەدات فریای خۆی بكەوێت بەر لەوەی ئەو فیتنەیە درووست بێت ودینی خەڵكی بكەوێتە ئەو مەترسییەوە

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *