بنەمایەكی عەقیدە
لەلای زانایان یەكلابووەتەوە و جێگای خیلاف و ناكۆكی نییە لە نێوانیاندا كە:
هەرچی بابەت و مەسەلەی غەیبی هەیە لە ئیسلامدا، وەكو ڕووداوەكانی دوای مردن و بەرزەح و ڕۆژی قیامەت و عەرش و بەهەشت و دۆزەخ …هتد. هەر هەموی تەوقیفین، واتە: تەنها لەسەر بنەمای ئایەت و فەرموودە جێگیر دەبێت وهیچ بوارێكیان تێدا نییە بۆ دید و تێگەیشتنی كەسێتی و ئیجتیهاد و بۆچوونی زانایان، بەڵكو تەنها بە بەڵگەی ئایەت و فەرموودەی ڕاست و درووستی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم نەبێت، بە هیچ ڕێگەیەكی تر و بەقەولی كەس جێگیر نابێت.