ڕێگره‌كانی وه‌رگرتنی حه‌ق
ڕێگره‌كانی وه‌رگرتنی حه‌ق، یان ملدان بۆ حه‌ق، یان
ڕاگه‌یاندنی حەق زۆرن، نه‌ك ته‌نها له‌لای مرۆڤه‌كان به گشتی كه پێناسه‌ی حه‌ق له لایان پێناسه‌یه‌كی جێگیر و نه‌گۆڕ نییه، به‌ڵكو له لای موسوڵمانانیش ڕێگری زۆر هه‌یه ده‌بێته په‌رژینێك له نێوان موسوڵمان و وه‌رگرتنی حه‌قدا، له‌دیارترینیان:
1- جه‌هل و نه شاره‌زایی موسوڵمانه به بنه‌ماكانی دینه‌كه‌یان له قورئان و سوننه‌تدا كه قورئان وسوننه‌ت هه‌موو حه‌قێكیان له خۆ گرتووه، الله تعالی فه‌رموویه‌تی: ﴿ بَلْ كَذَّبُوا بِمَا لَمْ يُحِيطُوا بِعِلْمِهِ ﴾ [يونس: 39] له دێر زه‌مانیشه‌وه وتراوه: (فاقد الشیئ لا یعطیه) واته: كه‌سێك ناتوانێت شتێك ببه‌خشێت كه خۆی ئه‌و شته‌ی نییه.
ابن القيم رحمه الله ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕێگره فه‌رموویه‌تی: “وهذا السبب هو الغالب على أكثر النفوس” واته: جه‌هل زۆرترین هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی حه‌ق پێك ده‌هێنیت.
2- به‌رژه‌وه‌ندی و ترس دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی حه‌ق و خۆ لێ گێل كردنی ونكۆڵی كردن له وه‌رگرتنی، زۆرن ئه‌وانه‌ی به باشی حه‌ق ئه‌ناسن به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ریبگرن یان كاری پێ بكه‌ن یان ڕایبگه‌یه‌نن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، یان تووشی هه‌ڕه‌شه و زیان ده‌بنه‌وه، بۆیه دین به قوربان دونیا ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی كورتی بڕاوه‌ی ئێستا به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بڕاوه‌ی دواڕۆژ ده‌گۆڕنه‌وه.
3- ده‌مارگیری (تعصب) ڕێگرێكی ناله‌باره و ته‌وقێكه به‌سه‌ر زۆرێك له موسوڵمانانه‌وه كه ئه‌و سیفه‌ته ترسناكه‌یان تێدایه بۆ كه‌سایه‌تی و لایه‌ن و حیزب و ته‌وژمی فیكری و سیاسی و ده‌مارگیری بووه‌ته په‌رژینێكی ئه‌ستوور له نێوان ئه‌وان و وه‌رگرتنی حه‌قدا، ده‌مارگیری نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه تووشی دینی موسوڵمانان ده‌بێت، به‌ڵام جیاوازی له گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كانی جه‌سته ئه‌وه‌یه ده‌مارگیری له گه‌ڵ ڕۆژگاردا چه‌سپاوتر وخراپتر ئه‌بێت و له چاكبوونه‌وه دوورتر ئه‌كه‌وێته‌وه، تاكو دواجار خاوه‌نه‌كه‌ی به ته‌واوی توانای بینینی حه‌ق له ده‌ست ده‌دات و ده‌بێته نابینای مه‌عنه‌وی و له جیهانی وه‌همیشدا خۆی به چاوساغترین كه‌س ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها شوێنكه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوو و ئێره‌یی و خۆبه‌زلزانین و هاوڕێی خراپ. ئه‌وانه‌ش هه‌موویان هۆكارن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی حه‌ق.
إحسان برهان الدين