الجمعة , ديسمبر 8 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / سەیرە دیندار وەكو عەلمانی بیر بكاتەوە!

سەیرە دیندار وەكو عەلمانی بیر بكاتەوە!

سەیرە دیندار وەكو عەلمانی بیر بكاتەوە!

لە خەسڵەتە ناشیرینەكانی كەسی موسوڵمان و كەسی وابەستە بوو بەشەرعەوە، یان ئەوانەی كە بە مەلا و بە ئیسلامی و كەسایەتی سەركردەی ئیسلامی دەناسرێن لە ناو خەڵكیدا ئەوەیە، بچن بە هەندێ پۆست و قسە، خۆیان لە عەلمانی و لە جاهیلییەتی هاوچەرخ نزیك بكەنەوە لەسەر حیسایی دینەكەیان ، بە ڕاستی ئەوە كارێكی ناشیرین و عەیبەیە، تەنانەت ئەگەر كەسەكە بەڕاستەو باوەڕیشی وا بێت، واتە بەو شێوە شل و مۆدێرنە بیر بكاتەوە و لە ناخییەوە موسوڵمانێكی بەزیو بێت، هەر دەرنەبڕینی باشترە، چونكە نە ئەوانەی كە دەیەوێت خۆی شیرین بكات لەلایان و لێیان نزیك بێتەوە باوەری پێ دەكەن، نە هاودین و هاوبیرەكانی خۆیشی باوەری پێ دەكەن، بەڵكو ڕەنگە پێی بڵین ماستاوچی!!

لەوانەیە كەسێك بڵێت ئاخر ئەو جۆرە كەسانە هەرچەند سیمای ئیسلامییان هەیە، یان لە ناو حیزب و رێكخراوێكی ئیسلامیدان، یان ئیمام و خەتیبی مزگەوتێكن! بەڵام ئەوانە هەر خۆیان لە بنچینەدا هەروا بوونە! واتە پێشتریش ئەوەندەی بە بەڕواڵەت دیندار بوونە بە جەوهەر و ناوەڕۆك وا نەبوونە و هەمیشە خاڵی هاوبەشیان لەگەڵ عەلمانیەتدا هەر زۆر بووە و پەیوەندییەكانیان هەمیشە هەر گەرم بووە و بگرە هەندێكیان هاوشێوەی ئێستا موغازەلەیان كردوون!

بەواتایەكی تر ئەوان بەرلەوەی تەنازول و خۆگونجاندن لەگەڵ عەلمانی و هاوئاوازیی لەگەڵ شەقام و خەڵكی نەفامدا لە كوردستان ببێتە مۆدێل و زۆرێك لە موسوڵمانان كێبڕكێی بۆ بكەن، ئەوان هەروا بووونە بەڵام كاتی خۆی لەبەر نامۆیی حاڵەتەكە و دینداری خەڵكی و جیاوازی گوتاری ئیسلامییەكان نەیانتوانیوە وەكو ئێستا بە ڕاشكاوی دەریبڕن! ئەوەش ئەگەرچی ڕەنگە قسەیەكی ڕاست بێت كە زۆرێك لەوانەی ئێستا كە بەو شێوە شەرمیان شكاوەو بەڕۆژی ڕوناك بەناو دینەوە پێچەوانەی دین قسە دەكەن و دەنووسن و لە پەیوەندییەكانیاندا لەگەڵ هزری عەلمانیەت و ویستی خەڵكی دوور لە دیندا وەكو ئەم پەندە ڕەفتار دەكەن (ملكیون أكثر من الملك)، واتە هەندی قسە كە ئەمان دەیكەن عەلمانییەكانیش لەبەر هەندێ ئیعتیباری كۆمەڵایەتی ڕوویان نایە بیكەن، بەڵام دڵنیایان دەكەمەوە لەلای ئەوان بێ ڕێزن لەم لاشەوە هەروا، با لە كورتی بیبڕمەوە: ئەمەی دەیكەن لە ڕووی دین و دونیا كارێكی ناپەسەندە، بەزەییەكتان بەخۆتاندا بێتەوە.

إحسان برهان الدین

19 ذو القعدة 1442

29 حزیران 2021

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *