الثلاثاء , سبتمبر 26 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / وەنەوشە یان لاندكرۆزەر؟

وەنەوشە یان لاندكرۆزەر؟

وەنەوشە یان لاندكرۆزەر؟

حيكمەت چییە لەوەی كورد سوورە لەسەر ئەوەی ناوی چەندین لە سەیارەكان بە ناوی ئافرەتی گۆرانی بێژو و ئەكتەرەوە بنێت؟ لاندكرۆز وەكو نموونە: پێشتر لەیلە عولوی و دواتر مۆنیكا و ئێستا وەنەوشە! جگە لە چەندین سەیارەی تر كە بە هەمان شێوە نازناوی لێنراوە!

وا دیارە خەڵكیش پێشوازی گەرم لەو نازناوانە دەكەن، ئیتر ئایا خۆیان پێیان خۆشە، یان دەسەڵاتیان نییە وناوەكان دەسەپێتە سەریاندا؟

ئەگەر لە بنچینەدا ئەم نازناوانە لایەن و كەسانێكی دیاری كراو ، بۆ مەبەست وئامانجی دیاری كراو دایانهێناوە، ئەی خەڵكی كە خۆیان بەوە ڕازی نەبن و پێیان خۆش نەبێت بۆچی لە ناو خۆیاندا بۆ نموونە لە جیاتی وەنەوشە ناڵێن لاندكرۆزی فڵانە مۆدێل، یان نیسان پاترۆڵ لە جیاتی ئەو ناوەی كە لێی نراوە؟ یان وەكو عەرەبەكان بە لاندكرۆزی مۆدێل بەرز بڵێن جكسارە لە سەر ئەو پیتانەی كە لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە نووسراوە GXR .

ئایا ئەم ناونانە هیچ ئاماژەیەكی سایكۆلۆجی و دەروونی، یان ئایدۆلۆجیا و بیروبۆچوونی تاكی كورد نیشان دەدات و پەیوەندی بە جۆری كەسایەتییەكانەوە هەبێت؟ یان نەخێر شتەكە خۆی وا ڕێككەوتووە ونابێت لە شتێكی لەم شێوەوە حوكم بەسەر زۆرینەی میللەتێكدا بدەین و ئێمەش نابێت ئەوەندە لەشت وردبینەوە و شیكاری بۆ هەموو شتێك بكەین؟

( من وەكو خۆم و هەركێیش گوێم لێ بگرێت، پێم باش و شەرعیتر و پیاوانەترە ناوی سەیارەكان وەكو خۆیان بوترێت، نەك بەو ناوانەوە كە هەیە، واتە كە پێویستی كرد ئەلێم لاندكرۆزەر و ناڵێم وەنەوشە).

إحسان برهان الدین

11 جمادى الآخر 1442

24 كانونی دوەم 2021

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *