الثلاثاء , سبتمبر 26 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / ئه‌ده‌ب / ئەدۆنیس شاعیرێكی گەورە یان دزێكی گەورە؟!

ئەدۆنیس شاعیرێكی گەورە یان دزێكی گەورە؟!

ئەدۆنیس شاعیرێكی گەورە یان دزێكی گەورە؟!

ئەدۆنیس كە خۆی ناوی (علي أحمد سعيد إسبر)ە، شاعیرێكە هەڵوێستەكانی ڕوونن لە نەیارێتی ئیسلامدا و بچووكترین هەل دەقۆزێتەوە بۆ تانەدان و سووكایەتی كردن بە پەروەردگار و بە غەیب و بە ئیسلام بە شێوەیەكی گشتی كە وا دیارە داخێكی گەورەی كردووە بە دڵییەوە، هۆنراوەكانی ئەدۆنیس – بە بۆچوونی من و زۆر لە پسپۆڕانیش – تا بڵێی بێ تام و ناشیعریانەن! شیعرەكانی وەكو پەخشانی كەسێكی ئەتایست وایە كە ڕەهەندی فیكری تێدایە وبەرجەستەكردنێكە بۆ بیروبۆچوونەكانی كە زۆرێكی لە كتێبی (الثابت و المتحول) و نووسینەكانی تریدا باسی كردوون!

جارێكیان نەزار قەبانی شاعیری بەناوبانگ، كە هاوڕێی ئەدۆنیس بوو و دواتر پەیوەندییان تێكچوو، پێی وت: ئەدۆنیس تو شەرەفت! خۆت لە خۆت تێدەگەیت لە شیعرەكانتدا چی دەڵێیت ؟

بەڵام ڕاگەیاندنی عەلمانی لە وڵاتە عەرەبییەكان و بگرە لە تەواوی جیهاندا هەوڵ دەدەن وەكو شاعیرێكی زۆر گەورە و بەتوانا تیشكی بخەنە سەر، كە من بۆ خۆم پیم وایە ئەو زلكردنە بە هۆی باكگراوندی توندی ئەوە لە دژی ئیسلام.

كاظم جیهاد لە كتێبی ( أدونیس منتحلا) واتە: ئەدۆنیس وەكو دزێك! لێكۆڵینەوەیەكی زانستیانەی ئەنجامداوە و بە دەیان بەڵگەی ڕوون و ئاشكرا دەهێنێتەوە لە سەر ئەوەی كە ئەدۆنیس دزێكی گەورە بووە نەك شاعیرێكی گەورە، دەیان لە هۆنراوەكانی دەهێنێت و دەیسەلمێنیت كە لە (النفري و الأصمعي و وأبو یزید البسطامي …)و …هەروەها لە زۆرێك لە شاعیرو ئەدیبە ڕۆژئاواییەكان وەكو (هایدغر و بێرس و باث و ستیتة و بونو…)وەریگرتوون و دەستی بەسەرا گرتوون.

بەڵام ئەدۆنیس بەهۆی هەڵوێستەكانی دەربارەی ئیسلام، مەكینەیەكی ڕاگەیاندنی زەبەلاح لە پشتەوەیەتی وهەمیشە وەكو شاعیرێكی بەتوانا و مەزن وێنای دەكەن، لە كاتێكدا وەكو لە كتێبی ( أدونیس منتحلا) ی كاظم جیهاد و، تێزی دوكتۆرای ( الجسد المرئي والجسد المتخیل فی شعر أدونیس – قراءة تناصیة) ی المنصف الوهایبی و، هەروەها ( مَنْ كَتَبَ تحولات العاشق أدونیس أم النفري؟) ی عادل عبد الله، لە بەڵگەكانی هەموو ئەو توێژەرانە دەردەكەوێت، ئەدۆنیس شاعیرێكی گەورە نەبووە، بەڵكو دزێكی لێزان بووە دەستی گرتووە بەسەر بەرهەمی ئەدەبی و فیكری زۆرێك لە شاعیر و بیرمەند و سۆفی و توێژەری ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاواییدا، بەڵام بەدبەختی ئەو لەوەدا بوو كە جگە لە تەكنەلۆجیا، كەسانی توێژەرو لێكۆڵەری هەر وەكو خۆی عەلمانی پەردەیان لە سەر راستیەكان هەڵماڵی و ڕاستی ئەو شاعیرە بەناو گەورەیان ئاشكرا كرد.

إحسان برهان الدین

13 جمادى الآخر 1442

26 كانونی دووەم 2021

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *