شوێنكەوتنی سوننەت بەرگرییە لە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم
ئەركی هەموو موسوڵمانێكە بەرگری لە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بكات و بە گوفتار و كردار خۆشی بوێت، هەروەها پێویستە ڕقی لە هەر كەس و لایەن و دەوڵەتێك بێت كە سووكایەتی پێ دەكەن، یان بە ناڕاستەوخۆ بەوە ڕازین ونكۆڵی لێ ناكەن.
دەبێت خۆشەویستیمان بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بە شوێنكەوتنی سوننەتەكەی، بە باسكردن و وەسف كردنی كەسایەتییەكەی، بە دەرخستنی مەزنییەكەی و بڵاوكردنەوەی ژیاننامەكەی بسەلمێنین.
نزمترین ئاستی خۆشەویستیش بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ئەوەیە لە دڵەوە پێمان ناخۆش بێت قسەی پێ بكرێت و ڕقمان لە هەر كەسێك بێت كە ناحەز و دوژمنی ئەوە.
خۆشەویستیت بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بسەلمێنە بە:
– دەستگرتن بە سوننەت و شوێنەوارەكانی.
– لە خۆت و ماڵ ومناڵ و كەس و كار زیاتر خۆشت بوێت.
– بەرگریكردن لە خۆی و لە تەواوی سیرە و سونەتەكەی و بەرپەرچدانەوەی نەیارەكانی.
– لە هەموو كاروبارەكانی ژیانتدا بیكە بە پێشەنگ و پێشەوای خۆت.
– بایكۆتكردنی هەموو شتومەك و كاڵایەكی فەرەنسا بەتایبەت” چونكە ئەوە كاریگەری خۆی هەیە ئەگەر لە ئاستێكی فراواندا بێت.
إحسان برهان الدین
7 ربيع الأول 1442