الخميس , سبتمبر 21 2023

نوێژ پەناگەیە

نوێژ پەناگەیە

“كان النَّبيُّ صلَّى اللهُ علَيْه وسلَّم إذا حزَبَه أمرٌ صلَّى” صحيح أبي داود للألباني.

واتە: پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم كاتێك خەمی پرسێك دایدەگرت، یان تووشی خەفەتیك دەبوو، هانای بۆ نوێژكردن دەبرد، ئیتر چی ئەو نوێژە نوێژی فەرز بێت یان سوننەت، چونكە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بە نویژكردن ئاسوودە دەبوو، ئێمەش پێویستە كە خەم و ئازارێكمان تووش بوو پەنا بۆ نوێژكردن ببەین، وەكو لە قورئانی پیرۆزیشدا هاتووە: {وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ} واتە: پەنا ببەن بۆ ئارامگرتن و بۆ نوێژ.

پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فێرمان دەكات لە كاتی ناخۆشییەكانماندا نوێژ بكەین…

جا خۆشبەختی بۆ ئەو كەسەی كە بە نوێژكردن باری دەروونی ئاسوودە دەبێت و ماندوو بوونی بە نوێژ دەردەچێت، داماویش بۆ ئەو كەسەی لە كاتی ناڕەحەتیدا ئەوەی لەبیری نەبێت نوێژە، یان ئەگەر بشیكات لەبەر ناخۆشییەكەی تەنها لە كۆڵی دەكاتەوە و دووبارە دێتەوە لای خەم وپەژارەكەی خۆیەوە.

إحسان برهان الدین

20 ذو الحجة 1441

10 آب 2020

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *