الثلاثاء , سبتمبر 26 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / سوننه‌ت / بە بێ بەڵگەی شەرعی هیچ مەكە!
Couple of glowing Moroccan ornamental lanterns on the table. Greeting card, invitation for Muslim holy month Ramadan Kareem, festive blue night background with glittering golden bokeh lights.

بە بێ بەڵگەی شەرعی هیچ مەكە!

 

بە بێ بەڵگەی شەرعی هیچ مەكە!

لە سفيان الثوري بەڕەحمەت بێت دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: (إن استطعت ألا تحك رأسك إلا بأثر فافعل) واتە:

ئەگەر بۆت كرا سەرت نەخورێنێ بەبەڵگەیەكی شەرعی نەبێت وابكە، ئەمە لە كاتێكدایە كە سەرخوراندن هیچ بەڵگەیەكی ناوێت و ئاشكرایە كە كارێكی دروست و بەڵگە نەویستە!

بەڵام مەبەستی ئەو پێشەوایە ئەوە بووە كە لە هەموو كاروبارێكی گەورەو بچووكدا گرنگە موسوڵمان دەست بەبەڵگەی شەرعییەوە بگرێت و شوێنكەوتووی سوننەت بێت.

كاتێكیش دەوترێت فڵانە كەس لەسەر سوننەتە، واتە لەسەر تەوحید وبیروباوەڕێكی ڕاست و درووستە، چونكە یەكێك لە واتاكانی سونەت بریتییە لەعەقیدەو بیروباوەڕی قورئان و سوننەت ، هەر وەكو چۆن پێشەوا (أحمد بن حنبل) بە ڕەحمەت بێت ئەو كتێبەی كە باسی عەقیدەی موسوڵمانی تێدا كردووە ناوی ناوە: بنەماكانی سوننەت (أصول السنة).

إحسان برهان الدین

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *