الثلاثاء , سبتمبر 26 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / چۆن ماڵ بە سەدەقە و بەخشین كەم ناكات؟

چۆن ماڵ بە سەدەقە و بەخشین كەم ناكات؟

 

چۆن ماڵ بە سەدەقە و بەخشین كەم ناكات؟

زۆرێك لەوانەی كە زەكات وخێر و بەخشینیان ئەنجامداوە ڕاستی ئەو فەرموودەیان بۆ دەركەوتووە كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لە فەرموودەیەكی سەحیحدا فەرموویەتی: (ما نقصت صدقة من مال) واتە: ئەو پارەی كە دەیبەخشیت لە پێناو الله لێی كەم نابێتەوە! بەڵكو زۆر كەس هەستی بەوەش كردووە پارەو سەرمایەكەی بەرەكەتی تێدەكەویت و زیادیش دەكات.

زانایەك بۆ روونكردنەوەی ئەم كەم نەكردنە سەرەڕای بەخشین و لێ دەركردن نموونەیەك دەهێنێتەوەو دەڵێت:

ئەگەر كەسێك دوو حیسابی لە بانقێكدا هەبێت، لەیەكێكیان بڕێك پارە ڕابكێشێت و بیخاتە سەر ئەو حیسابەكەی تری، ئایا ئەو كەسە سەرمایەو پارەكەی كەمیكردووە؟ بێگومان نەخێر، مەسەلەكە هەر ئەوەندەیە پارەی لە ئەژمارێكی بانكییەوە خستە سەر ئەژمارێكی بانكی تر.

لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بوترێت: ئەو پارەی زەكات و سەدەقەی لێ دەردەكەیت كە پێی كەم ناكات و بەرەكەتیشی تێدەكەویت، نابێت بەرەكەت تەنها و تەنها لە زیاد بوونی پارەو ساماندا وێنا بكرێت، واتە بەخشەر كە سەد هەزاری بەخشی ئیتر چاوەڕێ بێت سەدی تر یان دوو سەد و سێ سەدی تری بچێتە سەر!

لەوانەیە بەرەكەتەكە ئەوە بێت الله سترت بكات و لە مەسەلەیەكی تردا بەبەرەكەتی بەخشینەكەت لوتفت پی بكات….

لەوانەیە بەبەرەكەتی خێرو بەخشینەكەت مناڵێكی چاكت پێ ببەخشێت، یان مناڵێكت بكاتە كەسێكی چاكەكار و زانا….

لەوانەیە دڵت بۆ وەرگرتنی زانست وهیدایەت واڵا بكات….

لەوانەیە بە زۆر لوتف و بەزەیی و بەخششی تر قەرەبووت بكاتەوە.

بۆیە نابێت لەو مەسەلە بەرینەدا تێڕوانینمان كورت مەودا بێت.

إحسان برهان الدین

1 ذو الحجة ن1441

22 تموز 2020

 

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *