چاكە و خراپە لە دوو پێناسەی جیاوازدا
چاكە لای غەیری موسوڵمان ئەو شتەیە حەزی لێ بكەیت و خۆشحاڵت بكات و سوودی بۆت هەبێت، خراپەش بە پیچەوانەوە ئەو شتەیە كە حەزی لێ ناكەیت و بێ تاقەتت دەكات و زیانی بۆت هەیە.
جاری واش هەیە ئەڵێن: چاكە ئەو شتەیە كە كۆمەڵگا یان زۆرینەی كۆمەڵگا بە چاكەی بزانن، خراپەش بەهەمان شێوە ئەوەیە كە كۆمەڵگا یان زۆرینەی كۆمەڵگا بە خراپەی بزانن.
بەڵام لە ئیسلامدا چاكە وخراپەش تەنها بریتین لەوەی لە قورئان وسوننەتدا الله و پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم بە چاكەو خراپە وەسفیان كردووە، بەدەر لەوەی لەبەر هەر هۆكارێك حەزت لێ بێت وسوودی بۆت هەبێت ، یان ڕقت لێی بێت و زیانی بۆت هەبێت ، چونكە لە ئیسلامدا بە پێی گریبەستی موسوڵمان بوونەكەت تۆ بەڵێنت داوە ڕازی بیت و خۆت بۆ هەموو حوكمێكی دینەكەت بە دەستەوە بدەیت، ئەوەش مەسەلەیەكە لە درێژایی ژیانتدا داوات لێكراوە پابەندی بیت و پێوەی پەیوەست بیت.
كێشەی گەورەی موسوڵمان لەم سەردەمەی خۆماندا، كە بە خراپترین سەردەمی موسولمانان دێتە ئەژمار لە درێژایی مێژوودا ئەوەیە، بە شێوەی كردار – نەك بە شێوەی گوفتار – هەندێ جار – بگرە بەداخەوە زۆر جار – مەیلی بۆ لای پێناسەكەی تر دەڕوات نازانێت ئەو كارەی پپێچەوانەی گرێبەستەكەیەتی.
إحسان برهان الدین
23 ذو القعدة 1441
14 تموز 2020