حوكمى به‌كار هێنانى وشه‌ى عيشقى ئيلاهى:
زۆرجار ئه‌بيسين كه‌سێك وشه‌ى عيشق بۆ خۆشه‌ويستى خواى گه‌وره، يان پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به كار ئه‌هێنيت، له ڕاستيدا به كارهێنانى وشه‌ى عيشق بۆ خۆشويستنى خواى گه‌وره ناشه‌رعييه‌و نا درووسته، ئه‌وه‌ى له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه، وشه‌ى (حب) و (محبة) يه. وةكو:” وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبّاً لِلَّه ” يان وه‌كو له فه‌رمووده‌كه‌ى بوخاريدا هاتووه: “ لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى أَكُونَ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِنْ وَلَدِهِ وَوَالِدِهِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ “
وشه‌ى (عشق) له زمانى عه‌ره‌بيدا واتاى خۆشه‌ويستى زۆر وبه هێزه، به‌ڵام خۆشه‌ويستيه‌ك كه ئاره‌زووى له‌گه‌ڵدا بێت، وتوويانه: (العشقَ هو الميلُ مع الشهوةِ)، بۆيه به هيچ شێوه‌يه‌ك نابينيت ئه‌و وشه‌يه له‌زارى هاوه‌ڵاندا يان دواى ئه‌وان له لاى زانا گه‌وره‌كان بيسترا بێت، سه‌ره‌ڕاى خۆشه‌ويستى زۆريان بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عله يوسلم هه‌رگيز نه‌يانوتووه (أعشق الله) يان (أعشق الرسول).
ئه‌و‌انه‌ى كه ئه‌م وشه‌يان به كارهێناوه، دوو كۆمه‌ڵ ن، يه‌كه‌م: سۆفييه‌كانن . دووه‌م: شيعه‌كان كه كێشه‌يه‌ك له به‌كارهينانيدا بۆ خۆشه‌ويستى خوا وپێغه‌مبه‌ر صلى الله عله يوسلم و پێشه‌وايانى خۆيان نةبينيوة.
وه‌كو نموونه (ابن الفارض) كه به گومڕايى و لادان له شه‌ريعه‌ت ناسراوه، زۆر جار كه باسى خۆشه‌ويستى خۆى بۆ خواى گه‌وره ده‌كات، وه‌كو خۆشه‌ويستى پياوێك به‌رانبه‌ر ئافره‌تێك باسى ده‌كات، بۆ نموونه له قه‌سيده‌يه‌كى به ناوبانگيدا ده‌ڵێت:
شربنا على ذكر الحبيب مدامة *** سكرنا بها من قبل أن يخلق الكرم
واته: به يادى خۆشه‌ويسته‌كه‌مانه‌وه عاره‌قێكمان خوارده‌وه، سه‌رخۆشى كردين پێش ئه‌وه‌ى ترێ درووست بێت.
هه‌روه‌ها السهروردي ده‌ڵێت:
وأنتَ مرادُ العاشقين بأسْرهِمْ *** فطُوبَى لقَلْبٍ ذابَ فيكَ من البَلْوَى
به هه‌مان شێوه ده‌بينين خومه‌ينى له هۆنرايه‌كيدا موناجاتى په‌روه‌ردگار ده‌كات و
وده‌ڵێت من گرفتارى خاڵى سه‌ر لێوه‌كانت بوومه و چاوه بيماره‌كه‌م بينيت و منيش نه‌خۆش كه‌وتم:
من به خال لبت ای دوست گرفتار شــدم
چشم بیمـار تـو را دیـدم و بیمار شـــــــدم
زانايان ئه‌م مه‌سه‌له‌يان باس كردووه‌و به جائيزيان نه‌زانيوه كه‌سێك بڵێت عاشقى خوام يان عاشقى پێغه‌مبه‌رم صلى الله عليه وسلم، زۆرێك له زانايان باسى حه‌رامى به كارهێنانى ئه‌و وشه‌يان له حه‌قى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌يدا باسكردووه:
ابن تيمية ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت له مجموع الفتاوى (5/80) فه‌رموويه‌تى: ” وَإِنَّ مِمَّا نَعْتَقِدُهُ تَرْكُ إطْلَاقِ تَسْمِيَةِ ” الْعِشْقِ ” عَلَى اللَّهِ تَعَالَى وَبَيَّنَ أَنَّ ذَلِكَ لَا يَجُوزُ لِاشْتِقَاقِهِ وَلِعَدَمِ وُرُودِ الشَّرْعِ بِهِ . وَقَالَ : أَدْنَى مَا فِيهِ إنَّهُ بِدْعَةٌ وَضَلَالَةٌ وَفِيمَا نَصَّ اللَّهُ مِنْ ذِكْرِ الْمَحَبَّةِ كِفَايَةٌ ” .ا.هـ.
پێشه‌وا (العز بن عبد السلام) ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت فه‌رموويه‌تى: “لا يجوز أن يُنسب إلى الله تعالى أنه يعشق ويُعشق؛ لأن العشق فساد في الطبع محيل لما لا وجود له..واته: جائز نييه خواى گه‌وره نه به عاشق و نه مه‌عشوق وه‌سف بكرێت.
پشتگيرى كردنى هه‌ندێ زانايش وه‌كو أبو حامد الغزالي له “إحياء علوم الدين” (2/ 280) ئاوڕى لێ نادرێته‌وه‌و هيچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت، چونكه به‌ڵگه‌يه‌كى له‌سه‌ر قسه‌كه‌ى نييه خودی كتێبی الإحیاء یش به‌رپه‌رچدراوه‌ته‌وه له لایه‌ن زانایانه‌وه به هۆی ئه‌و هه‌موو لادان و بیدعه‌و قسه‌ی بێ بنه‌ماو فه‌رمووده ی لاواز وبێ بنچینه كه له‌و كتێبه‌دا هه‌یه ، جگه له‌وه‌ش قسه‌ى زانايان به‌ڵگه نييه ، به‌ڵكو پێويسته به‌ڵگه‌ى بۆ بهێنينه‌وه.
به كورتى: به كارهێنانى وشه‌ى عشق، وه‌كو ئه‌وه‌ى بوترێت عيشقى ئيلاهى، يان غه‌زه‌لى ئيلاهى و قسه‌ى له‌و شێوه ناجائيزه‌و به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نييه و له گوفتاری ئه‌هلی بیده‌عه و، پێويسته له‌و جۆره پرسانه ته‌نها پشت به ده‌قه‌كانى كتاب و سوننه‌ت ببه‌سترێت.
إحسان برهان الدين
2017-4-22 سلێمانى