الخميس , سبتمبر 21 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / سوننه‌ت / ئایا شەوی پانزەی شەعبان و ڕۆژەكەی تایبەتمەندییان هەیە؟

ئایا شەوی پانزەی شەعبان و ڕۆژەكەی تایبەتمەندییان هەیە؟


ئایا شەوی پانزەی شەعبان و ڕۆژەكەی تایبەتمەندییان هەیە؟
چەندین براو خوشكی بەرێز پرسیاری عیبادەتی شەوی پانزەی شەعبان و ڕۆژوگرتنی ڕۆژەكەیان لێ كردووم، منیش بەگەڕانەوە بۆ قسەی زانایان بەكورتی و بەبێ خستنەرووی وردەكاری و بەڵگەكان وەڵامەكە دەخەمەڕوو:
شەوی پانزەی شەعبان وەكو هەر شەوێكی تر وایە، عیبادەتكردن تێیدا كارێكی چاكەیە و چاوەڕوانی پاداشتی لێدەكرێت، بەڵام جیگیر نەبووەو بەڵگەیەكی صحیح ی لەسەر نییە كە هیچ تایبەتمەندییەكی هەبێت، بەڵكو شەوێكە وەكو شەوەكانی تر شەنوێژ و قورئان خوێندن و پاڕانەوە تێیدا كارێكی چاكەیە و پاداشتی لەسەرە.
هەروەها ڕۆژوو گرتنی پانزەی شەعبان هەروەكو ڕۆژوو گرتنی ڕۆژەكانی ترەو هیچ بەڵگەەیەكی صحیح ی لەسەر نییە كە تایبەتمەندی و جیاوازی هەبێت لەگەڵ ڕۆژەكانی تری مانگی شەعباندا، چونكە تایبەتمەند كردنی هەر شەو ڕۆژو و كاتێكی دیاریكراو بە جۆرێك لە عیبادەت پێویستی بەبەڵگەی قورئان و سوننەت هەیە بۆ ئەوەی شەرعییەت وەربگرێت.
بەكورتی قسەی زانایان و ئەهلی تەحقیق لەسەر ئەوەیە نە شەوی پانزەی شەعبان و نە رۆژەكەی هیچ جیاوازی و تایبەتمەندییەكیان نییە، موسوڵمانیش زۆر ئاساییەو خێری دەگات ان شاء الله كە شەوەكەی – وەكو شەوەكانی تر – عیبادەتی تێدا بكات، ڕۆژەكەشی بەڕۆژوو بێت، بەڵام بەبێ ئەوەی باوەڕی وا بێت تایبەتمەندییان هەیە جیاواز لەڕۆژ و شەوەكانی تر.والله أعلم.
إحسان برهان الدین
14 شعبان 1441

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *