سەرچاوەی كێشەی فیكری لاوازی بیروباوەڕە
تەشەنە كردنی كێشەی فیكری و درووست بوونی گومان لەلای گەنجەكان، پێش هەموو شتێك لە نەشارەزایی و بێ زانستی و لاوازی بنچینەی مەنهەجی ئەوان سەرچاوە دەگرێت لە بواری عەقیدە و بیروباوەڕدا، بۆیە ئەگەر ئەو لایەنەیان بە ڕێگای جۆراوجۆر بەهێز بكرێت، لە قۆناغەكانی داهاتووی ژیانیاندا دەبنە تاكێكی باش و هاوسەنگ لە كۆمەڵگا و زانستەكەشیان وەكو قەڵغانێك دەبێت بۆیان كە نە توشی كێشەی فیكری وگومان دەبن و، نە دووچاری تێكچوونی باری دەروونیش دەبن، كە ئەمە دوو كێشەی دیاری گەنجانە لەم ڕۆژگارەدا.
إحسان برهان الدین
7 جمادى الآخر 1441
2020-2-1
