#چه‌ند_ئامۆژگارییه‌ك_بۆ_خۆم_و_هه‌ركێ_لێم_وه‌رده‌گرێت:1
هه‌رگیز حه‌ز مه‌كه به ناوبانگ ومه‌شهور بیت
مرۆڤه‌كان ده‌توانن له هه‌موو ڕووداوێكی خۆش و ناخۆش كه به‌سه‌ر خۆیان و كه‌سانی ده‌وروبه‌ریاندا دێت په‌ند و وانه‌ی لێ وه‌ربگرن وبۆ ئایینده‌ی خۆیان و خه‌ڵكی تریش ببێته پاشخان و ئه‌زموونێكی به سوود، له‌و ڕوانگه‌شه‌وه ئه‌م زنجیره ئامۆژگارییه سه‌ره‌تا ئاراسته‌ی خۆمی ده‌كه‌م چونكه خۆم له هه‌موو كه‌س زیاتر پێویستم به ئامۆژگاری و ته‌زكیه هه‌یه، ئینجا بۆ هه‌ركه‌سێكی تر كه بیه‌وێت سوودی لێ وه‌ربگرێت، به‌ده‌ر له‌وه‌ی چی وای لێكردووم ئه‌م ئامۆژگاریانه بنووسم وبیرۆكه‌كه‌یم له كوێوه بۆ درووست بووه، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌م به دڵنییاییه‌وه ئامانجێكی گشتییه و له چوارچێوه‌ی فه‌رمان به‌چاكه‌و نه‌هی له خراپه خۆی ده‌بینێته‌وه ان شا‌ء الله، جا یه‌كه‌م ئامۆژگاریم تایبه‌ته به مه‌سه‌له‌ی ناوبانگ ده‌ركردن و مه‌شهوری كه له پێشه‌كییه‌كی كورت و چه‌ند خاڵێكدا ده‌یانخه‌مه روو:
برای به‌ڕێزم..خوشكی ئازیزم: هه‌رگیز به دوای شوهره‌ت و ناو بانگ ده‌ركردندا مه‌گه‌ڕێ، ئه‌گه‌ر له جه‌وهه‌ری ژیان وردبیته‌وه و ئایینده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت بزانیت له كۆێیه ده‌بینی ناسینی خه‌ڵكی بۆ تۆ و ڕێزگرتنیان لێت وحساب كردنیان بۆت هیچ سوودێكی قیامه‌تی نییه و سووده دونیایه‌كه‌یشی كاتییه و جێگای گومانه، تۆ گرنگ ئه‌وه‌یه لای په‌روره‌گارت به‌ڕێز و سه‌ربه‌رز بیت، زۆر له پێغه‌مبه‌رانیش له قورئاندا باسی ڕه‌وانه كردن و په‌یامه‌كانیان كراوه‌و باسی خودی خۆیان نه‌كراوه‌و كه‌سیش نازانێت ناویان چی بووه: (وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِّن قَبْلِكَ مِنْهُم مَّن قَصَصْنَا عَلَيْكَ وَمِنْهُم مَّن لَّمْ نَقْصُصْ عَلَيْكَ ) هه‌روه‌ها كه‌سانی تریش ڕۆڵی گه‌وره‌یان بووه له هاوكاری پێغه‌مبه‌راندا به هه‌مان شێوه كرده‌وه‌كه‌یان باس كراوه‌و ناویان نه‌براوه: (وَجَاءَ رَجُلٌ مِّنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ يَسْعَىٰ) بۆیه تا ده‌توانیت ڕێگاكانی مه‌شهوری له خۆت دوور بخه‌ره‌وه، چونكه باجی زۆر قورسی هه‌یه و خۆیشت نا‌توانیت پێشبینی ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی بكه‌یت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ خۆشی و باشه‌ی كورت مه‌ودای هه‌یه، به‌ڵام له ڕاستیدا بۆ ئه‌وانه‌ی كه كاری بانگخوازی و ڕێپیشاندانی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن به ناو ئایینه‌وه به‌تایبه‌ت پێیان ده‌ڵێم به شێویه‌كی گشتی ناوبانگ ده‌ركردن بۆ دونیاتان خراپه و بۆ دینتان خراپتره، ئه‌مه‌ش هه‌ندێكه له خراپیه‌كانی :
1- ئه‌گه‌ری هه‌یه به هۆی ناوبانگ ده‌ركردنه‌وه تووشی غرور و له خۆبایی‌بوون بیت، چونكه مرۆڤ به سروشتی خۆی حه‌زی له ستایش و پیاهه‌ڵدانه، كه‌سی مه‌شهوریش له‌وه‌ی كه‌م نییه، به‌رانبه‌ره‌كانیشی هه‌موو جارێك له ستایشیدا ڕاست ناكه‌ن، جاری وا هه‌یه كه‌سی ستایشكراویش خۆی ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێت به‌ڵام خۆی لێ گێل ده‌كات وسه‌ری بۆ ده‌له‌قێنێت.
2 – هه‌رچه‌ند خۆت بپارێزیت دواجار هه‌ر تووشی ڕوپامایی و خۆ ده‌رخستن وڕیا ده‌بیت و، كرده‌وه‌ی چاكه‌ت له گه‌ڵ پشكی نه‌فستدا خۆیشت نازانی چۆن تێكه‌ڵ ده‌بن، ئه‌وه‌ش وه‌كو ئه‌وه وایه خه‌رمانێك كۆبكه‌یته‌وه له كۆتاییدا به ده‌ستی خۆت بیسوتێنێت.
3 – تایبه‌مه‌ندی و ئاسووده‌یی كه‌سێتیت ده‌شێوێت یان كه‌م ده‌كات به پێی زۆر و كه‌می ناوبانگه‌كه‌ت،چونكه ده‌بیته جێگای باسی خه‌ڵك وڕاگه‌یاندنه‌كان و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌كرێت و وه‌كو شاشه‌یه‌كت لێ دیت خه‌لكی ته‌ماشات ده‌كه‌ن، یه‌عنی كه بۆ ڕای گشتی قسه ده‌كه‌یت وه‌كو ئه‌وه‌یه بڵێیت خه‌ڵكینه ئه‌مه عه‌قڵ و تێگه‌یشتن و هه‌ڵوێیستی منه ئێوه‌ش هه‌ڵیسه‌نگێنن.
4 – خۆتت لێ ده‌گۆڕێت، چونكه خۆت له چاوی ئاره‌زوومه‌نده‌كانته‌وه ده‌بینیت و ئاوێنه‌ی شوهره‌ت گه‌وره‌تر نیشانت ده‌دات له حه‌قیقه‌تی خۆت و وات لێ دێت له گه‌وره‌ترین مه‌سه‌له‌كاندا قسه ده‌كه‌یت كه ئه‌گه‌ر شوهره‌ت نه‌بوایه شه‌رمت ده‌كرد به‌لایاندا بچیت.
5- ده‌بیته ئامانجی تیری ڕه‌خنه‌گران وهه‌ندێ جار بوختانیشت بۆ هه‌ڵده‌به‌سترێت، ئه‌وجا ماوه‌ی جارێك پێویسته به‌رگری له خۆت بكه‌یت و ڕوونكردنه‌وه بده‌یت و نه‌فسی خۆت سه‌ربخه‌یت!
6 – كه‌ڵكت لێ وه‌رده‌گیرێت و بۆ زۆر شتی لابه‌لا و ئیستغلال ده‌كرێیت، ده‌بیته به‌ردی دامه بێ ئه‌وه‌ی به خۆت بزانیت یاریت پێ ده‌كرێت و ده‌كه‌ویته گێژاوێكه‌وه خۆیشت نازانیت چۆن لێی ده‌ربچیت، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر له بنچینه‌وه بته‌وێت لێ ده‌ربچیت!
7 – له گه‌ڵ مه‌شهوره‌كانی تر ده‌كه‌ویته كێشه و گرفتی گه‌وره، چونكه به هۆی جیاوازی مه‌رجیعیه‌كانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان تێكده‌گیرێن و ناچار ده‌بیت به‌شێكی سه‌ره‌كی له ئه‌ركه‌كانت شكاندنه‌وه‌ی به ناوبانگه‌كانی تر بێت و له ئه‌نجامدا جه‌نگێكی سارد درووست ده‌بێت، كه چه‌ك و كه‌ره‌سته‌كانی بریتین له غه‌یبه‌ت و بوختان و شكاندنه‌وه وسووكایه‌تیكرد و لاساییكردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر و هه‌ڵگرتنی كینه و تۆڵه كردنه‌وه بۆ نه‌فسی خۆت به هه‌ر نرخێك بووبێت، ئیتر بزانیت و به پلان بۆ داڕشتن ئه‌و كاره بكه‌یت، یان نه‌زانیت و عه‌قڵی باتن ئاڕاسته‌ت بكات.
8 – ئینجا بته‌وێت و نه‌ته‌وێت، سه‌باره‌ت به چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌كه‌ویته گیژه‌لووكه‌یه‌ك كه‌س ئێره‌یی به حاڵت نابات، چونكه تۆی مه‌شهور هه‌رگیز نا‌توانیت ده‌سه‌ڵات نه‌خوینیته‌وه‌و فه‌رامۆشی بكه‌یت، ئه‌ویش له‌وه زۆر زۆرزانتر و ژیرتره هه‌روا (في سبیل الله) ڕێگه‌ت بدات جیاواز له ته‌وژمی بیركردنه‌وه و بیروباوه‌ڕی خۆی كار بكه‌یت و هیچ نرخێكیش نه‌ده‌یت، كه‌س ماركێت و مۆڵێكی بێ خاوه‌نی نه‌بینیوه به ئاره‌زووی خۆت و بێ نرخ كه‌ل و په‌لی لێ هه‌ڵگریت، نه‌خوازه‌ڵا شار‌و وڵاتیك بێ خاوه‌ن بێت، بۆیه ناوبانگه‌كه‌ت ناچارت ده‌كات له‌و بازاڕه قه‌ره‌باڵه‌غه‌دا سه‌وا بكه‌یت و هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ بازرگانه‌كاندا بكه‌یت با حه‌زیشت به هاوڕێتییان نه‌بێت و ناچار له هه‌ندێ بێ ده‌نگ بیت و دژ به‌هه‌ندێكی تر بڕۆیت و پشت بۆ خۆت درووست بكه‌یت و پێگه‌ی خۆت قایم بكه‌یت بۆ كاتی ته‌نگانه، چونكه وه‌كو وتمان شار بێ خاوه‌ن نییه‌و كه‌سی مه‌شهور – به پێچه‌وانه‌ی كه‌سی نه‌ناسراو – ده‌رگای تووش بوونی به ته‌نگوچه‌ڵه‌مه هه‌میشه له‌سه‌ر پشته و له‌و جۆره هه‌ل و مه‌رجانه‌دا،هه‌وادار وگه‌نجی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فریای ناكه‌ون و ئه‌وان ته‌نها بۆ لایك و كۆمێنت باشن، به‌ڵكو پێویسته په‌نا بۆ كه‌سێك ببه‌یت پێگه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت كه هاوكیشه‌كانت بۆ راست بكاته‌وه، ئه‌مه حه‌قیقه‌ته وبه ده‌گمه‌ن كه‌سێك به ناوبانگ بێت و بتوانێت تییپه‌ڕێنێت، وه‌كو ده‌ڵێن (إلا ما رحم ربي).
9 – شوهره‌ت ته‌وه‌كل و پشت به الله به‌ستن له لای هه‌ندێك لاواز ده‌كات، ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه‌ی به‌ڕاسته‌وه بۆ دین كار ده‌كه‌ن ده‌بێت تووشی ئه‌و گرفته نه‌بن، به‌ڵام چه‌مكه‌كان به شێوه‌یه‌ك ئاوه‌ژوو بوونه‌ته‌وه هه‌موو مه‌شهورێك ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له‌سه‌ره ، چونكه شوهره‌ت ده‌تباته جیهانێكی ئه‌فسوناوییه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت، وه‌كو خه‌ونیكی خۆشه جاری وا هه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆری پێ ده‌چێت تا ڕاچه‌ڵه‌كێیت و ڕاستی مه‌سه‌له‌كانت بۆ ده‌ركه‌وێت.
10 – شوهره‌ت مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانت یان سه‌لامه‌تیت درووست ده‌كات، بۆیه ناچار ده‌بیت هه‌ندێ جار پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕی خۆت قسه بكه‌یت و به‌ڕۆژی ڕوناك قسه‌ی ناڕاست بكه‌یت كه نه‌ك ته‌نها خۆت ده‌زانی ئه‌و قسانه ناڕاستن، به‌ڵكو بینه‌رو بیسه‌ره‌كانیش له سه‌یركردنی چاوه‌كانت و ئاوازی قسه‌كردنتدا ئه‌وه تێبینی ده‌كه‌ن، به‌ڵام چاریش نییه ئیتر ئه‌وه شوهره‌ته‌و باجی خۆی هه‌یه و پێویسته له زۆرێك یان هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی پێشتر بانگه‌شه‌ت بۆ كردووه دابه‌زیت و بیگۆڕیت ئه‌گینا حاڵ به باشی ڕێ ناكات.
11- له دوای مه‌شهور بوونت جارێكی تر ناتوانێت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌می پێش ناوبانگ ده‌ركردن، شوهره‌تیش چه‌نێك ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌ربه‌رزت بكات دوو ئه‌وه‌نده ده‌گونجیت ئیحراجت بكات وبتخاته مه‌وقیفی ناحۆشه‌وه، ڕیشیش – وه‌كو كوردان ده‌ڵێن – ئه‌گه‌ر به ڕیشه‌وه بوو ئه‌بێت شانه‌ی بۆ هه‌ڵگری.
12- بێگومان نابێت كه‌س وا تێبگات كه من ده‌مه‌وێت بڵێم خۆت له قسه‌ی خیر و ئامۆژگاری و ڕێپیشاندانی خه‌لكی له‌ترسی مه‌شهور بوون به‌دوور بگریت، به‌لكو تۆ له‌سه‌رته به‌دوای ناوبانگ ده‌ركردندا به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێویه‌كان نه‌گه‌ڕییت و خۆت له‌و خراپیانه‌ی كه باسم كرد بپارێزیت و به‌ناو بانگه‌وازه‌وه به‌دوای كه‌ناڵه‌كانه‌وه نه‌بیت و به‌رده‌وام خه‌ریكی سه‌رخستنی نه‌فسی خۆت و هه‌ڵه‌ی شه‌رعی و ململانێ بیت.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ئامۆژگاری به‌نده‌ی داماو بوو بۆ خۆم به پله‌ی یه‌كه‌م كه به گوێره‌ی توانا له هه‌موو كارێك كه گومانی مه‌شهور بوونی لێ ده‌كرێت خۆم به دوور گرتووه، ئینجا بۆ برا و خوشكانی ئازیزم كه خێر و سوودی ئه‌وانم مه‌به‌سته و دوا جار ئه‌مه بۆچوون و قه‌ناعه‌تی خۆمه ، هه‌ر كه‌سێك ده‌توانیت هاوڕام بێت یان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی من ته‌ماشای پرسه‌كه بكات، ئامۆژگارییه‌كانیش – إن شا‌ء الله – به‌رده‌وامییان ده‌بێت.إحسان برهان ا‌لدین
18 ذو الحجة 1440
19/8/2019