خاوەنی دوو لە گرنگترین كتێبەكانی زانستی ڕەوانبێژی (البلاغة) یە كە بریتین لە (اسرار البلاغة) و (دلائل الإعجاز)، هەر سەبارەت بە ئیعجازی قورئان نووسراوێكی تریشی هەیە بە ناونیشانی: (الرسالة الشافیة).
الذهبي دەربارەی وتوویەتی: شیخ العربیة، كان شافعیا عالما اشعریا ، ذا نسك ودین. واتە: زانا و مامۆستایەكەی گەورەی زمانی عەرەبی بووە، خاوەن عیبادەت و دیندار بووە.
ئەوەی ئاگەداری كتێبەكانی بێت لێی شاراوە نییە كە بەرگری لە بۆچوونەكانی ئەشاعیرە كردووە، هەروەها بەرپەرچی بۆچوونی موعتەزیلەكانی لە كتێبی دلائل الاعجاز داوەتەوە و باسی مەسەلەی لەفزو مەعنای لای ئەوان كردووە ولەوبارەشەوە بەرپەرچی القاضي عبدالجبار ی داوەتەوە و هەڵەی موعتەزیلەكانی لە مەسەلەی (الصرفة) ڕوون كردووەتەوە كە ئەوان پێیان وابوو عەرەب دەیانتوانی بەرەنگاری قورئان ببنەوە و هاوشێوەی قورئان بلێن وبنووسن! بەڵام الله ڕێگای نەداون ئەو كارە ئەنجام بدەن .
لە كتیبی (اسرار البلاغة) دا سەبارەت بە هەندێ لە سیفاتەكانی پەروەردگار كەوتووەتە هەلەوە وەكو زانایان ئاماژەیان پێ كردووە.
عبدالقاهر زانایەكی گەورە بووە خزمەتی زۆری بە قورئانی پیرۆز كردووە وخاوەن فەزڵە بەسەر موسوڵمانانەوە بە هۆی كتێبەكانی دەربارەی ئیعجازی قورئان كە بۆ هەزار ساڵ ئەچێت زانایان و توێژەرانی دونیا بە زۆرێك لە ڕۆژئاواییەكانیشەوە پێی سەرسامن و بە لێكۆڵینەوەی كتێبەكانی و بەتایبەت (نظریة النظم القرآني) سەرقاڵن وتوێژینەوەی لەسەر ئەنووسن وخۆیشم ئێستا خەریكی ئامادە كردنی توێژینەوەیەكم دەربارەی .
بڕوانە: كتێبی المدخل إلی دراسە بلاغە أهل السنة، ل49-50.
إحسان برهان الدین
3 ربيع الآخر 1441
30/11/2019