دڵنیا بن سه‌رده‌می فیتنه‌یه
پێش هاتنی ده‌ججالی گه‌وره له ئاخیر زه‌ماندا، زۆر ده‌ججالی تر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌رده‌كه‌ون، مه‌رج نییه ته‌نها بانگه‌شه‌ی مه‌هدی بوون وپێغه‌مبه‌رایه‌تی بكه‌ن، چونكه هێشتا جه‌هلی خه‌ڵكی به دینه‌كه‌یان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی شوێنی ده‌ججالێك بكه‌ون بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بكات، به‌ڵام بۆ كه‌متر له‌وه دوای ده‌كه‌ون و ده‌بنه پشتیوانیشی، له‌وانه‌یه هه‌ندێك له‌و ده‌ججالانه له‌سه‌ر مینبه‌ره‌وه وتاری هه‌ینیش بۆ موسوڵمانان بده‌ن ولافی ڕابه‌رایه‌تی خه‌ڵكی لێبده‌ن وته‌نها ئیشیان شێواندنی واتای ئایه‌ت و فه‌رمووده و سه‌وابیتی ئیسلام بێت و پیشه‌یان خۆڵ كردنه چاوی موسوڵمانان بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه زانستیان ده‌رباره‌ی دینه‌كه‌یان نییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به دروشم و ڕواڵه‌تیان وه‌كو پێشه‌نگی موسوڵمانان خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن، به‌ڵام كرده‌وه‌كانیان ته‌واكه‌ری كرده‌وه‌ی نه‌یارانی ئیسلامه وبگره له‌وانیش زه‌بریان له‌سه‌ر موسوڵمانان زیاتر و قورستره؛ چونكه زۆر خه‌ڵكی نه‌زان و ساویلكه‌یان پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێت و به كاریگه‌ری زمانی لووسیان كه بۆ باتڵ و گومراكردن به‌كاری ئه‌هێنن له خشته ئه‌چن، ئه‌وانه له ڕاستیدا خۆفرۆش و دین فرۆشن، له سه‌ر ڕێبازی به‌لعه‌می كوری باعورا ن، قسه‌و كرداره‌كانیان ڕووبه‌ڕووی كتاب و سوننه‌ت بكه‌نه‌وه به ئاسانی بۆتان ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ججالن.ئه‌م نووسینه بابه‌تێكی گشتییه تایبه‌ت نییه به كه‌سێكی دیاری كرا‌و، به‌ڵكو هه‌ركێ به‌و شێوه بێت ئه‌و وه‌سفه له‌سه‌ری جێبه‌جێ ئه‌بێت، په‌نا ئه‌گرینه الله له شه‌ڕو خراپه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌و تكاكارین به هیزو توانای خۆی به‌رده‌وامیان پێ نه‌دات و موسوڵمانان به‌و جۆره ده‌ججالانه تاقی نه‌كاته‌وه.
إحسان برهان ا‌لدین
15 ذو الحجة 1440
16/8/2019