پێویسته
شه‌رع ئاڕاسته‌ی عاتیفه بكات
بیركردنه‌وه و كاردانه‌وه‌ی
عاتیقیانه بێ ئه‌وه‌ی پێشتر به ته‌رازووی ئاڵتوونیی شه‌رع بیكێشیت، زۆر جار له‌گه‌ڵ
مه‌به‌سته‌كانی ئیسلام تێكده‌گیرێت و به ڕاست و درووستی ئامانج ناپێكێت.
گرنگه بۆ كه‌سی
موسوڵمان له هه‌موو گه‌وره‌و گچكهیهكدا له‌م دونیایه پێش هه‌موو شتێك شه‌رعی
الله و به دیاری كراوی قورئان و سوننه‌ت بكاتهه بنه‌ماو تاكه سه‌رچاوه‌ی خۆی و
سنووره‌كانی عه‌قیده و مهنههچی هه‌ڵقوڵاو له‌و دوو سه‌رچاوه‌یه بپارێزێت و ڕه‌چاویان بكات و بیانكاته پێوه‌ر بۆ ژیانی خۆی و ئه‌و ڕووداوانه‌ی
كه دێنه ڕێگای وعاتیفهشی هه‌ر له‌و ڕێڕه‌وه‌دا ئاڕاسته وه‌رگرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش
له كاتی كاردانه‌وه‌ی عاتیقیدا هه‌رگیز تووشی هه‌ڵه‌ی شه‌رعی و عه‌قیدی و مهنههحی
نابێت و كه‌سیش ناتوانێت سه‌ری لێ بشێوێنێت و بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی گوماناوی به‌كاری
بهێنێت و خۆڵی به نرحی زێڕ پێ بفرۆشێت.
له‌م سه‌رده‌مه‌شدا كه مادییه‌ت و دڵڕه‌قی به‌سه‌ریدا زاڵ بووه، عاتیفه‌ش
پێویسته و نكۆڵی له گرنگی و بایه‌خی ناكه‌م بۆ موسوڵمان، به‌و مه‌رجه‌ی له
سنووری شه‌رع تێنه‌په‌ڕێت و له كاتی خۆشی و ناخۆشیدا سنوور نه‌به‌زێنێت و
دواجاریش پێویسته له بازنه‌ی ڕه‌زامه‌ندی الله بێت و ئاڕاسته‌كانی له شه‌رعه‌كه‌ی
وه‌رگرێت، چونكه له‌م ڕۆژگاره‌دا چه‌مكه‌كان له هه‌موو كاتێكی تر زیاتر تێكه‌ڵ
به یه‌كتر بوونه و به‌خته‌وه‌ریش ئه‌و كه‌سه‌یه عه‌قیده‌یه‌كی راستی هه‌بێت و
وه‌رگرتن و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی به پێی ئه‌و عه‌قیده‌یه بێت .
إحسان برهان ا‌لدین
17 شوّال 1440
20/6/2019
