فه‌یسبوك وه‌كو ڕێگایه‌ك بۆ نووسینی
كتێب
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بازاڕێكی گه‌رم و گوڕی جه‌نجاڵی پڕ له چاكه‌و خراپه‌یه،
هه‌ركه‌سێك به وریایی و به ژیری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كات بێ ئه‌وه‌ی به خۆی
بزانێت به‌شێكی زۆر له ته‌مه‌نی به فیڕۆ ئه‌دات، ئه‌زموونی خۆم له به‌كارهێنانی
ئه‌م تۆڕه و ڕێگه كرتن له‌وه‌ی خه‌رمانی ته‌مه‌نم بسوتێنێت وبه زایه‌ی نه‌دات
ئه‌وه‌یه ته‌نها وه‌كو ڕێگایه‌ك بۆ بانگه‌واز و ڕاستكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كان و
بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست به‌كارم هێناوه ، ئه‌وه‌شی كه تێیدا ئه‌ینووسم به
هیوای ئه‌وه ئه‌ینووسم و بڵاوی ئه‌كه‌مه‌وه كه دواتر كۆیان بكه‌مه‌وه‌و وه‌كو
كتێب چاپیان بكه‌م به‌و شێوه‌ش له سووده‌كانی به‌هره‌مه‌ند ئه‌بین و له خراپییه‌كانی
به دوور ئه‌بین، مه‌به‌ستیش ئه‌وه نییه هه‌موان ببینه نووسه‌ر! به‌ڵام ئه‌وانه‌ی
كه توانای نووسینیان هه‌یه ئه‌و شێوازه له‌به‌ر چاو بگرن كارێكی باش ئه‌كه‌ن.
وه‌كو ئه‌زمونی خۆیشم له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م تۆڕه جه‌نجاڵه ووه‌كو
نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته، كتێبی (بیانناسه) كه سوپاس بۆ الله چاپ كرا و ئێستا
پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر له دار الرسالة العالمیة H11 نمایش كراوه ، له بنچینه‌دا بریتییه له هه‌شتا و یه‌ك پۆست كه
له فه‌یسبوك له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا بڵاوم كردووه‌ته‌وه و ئێستا وا بوو به
كتێبێك له (417) لاپه‌ڕه‌دا، پۆسته‌كانی تریشم به‌هه‌مان شێوه له كاتی گونجاو‌دا
– ان شا‌ء الله – هه‌وڵ ئه‌ده‌م به چاپیان بگه‌یه‌نم.
إحسان برهان ا‌لدین
2019-4-10 سلێمانی
