(إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفًا)
ئه‌وانه‌ی كه به‌رده‌وام
– وه‌ك هۆكارێكی نه‌هامه‌تی – باسی سیحروچاو و جادوو ئه‌كه‌ن و، هه‌موو شه‌ڕو
خراپه‌یه‌كی ئه‌م ڕۆژگاره‌ی خۆمان بۆ ئه‌و شتانه ئه‌گێڕنه‌وه و به پله‌ی یه‌كه‌م
ساحیروفاڵچییه‌كان به به‌رپرس ده‌زانن له تێكدانی باری تاك و كۆمه‌ڵگا و وا
وێنایان ده‌كه‌ن، پێم وایه ئه‌وانه له دوو جۆر به ده‌ر نینین:
– یان نیه‌تیان باش نییه‌و مه‌رامێكی ناڕاسته‌وخۆیان
به‌و باسه هه‌یه و ئیشیان به‌و شێوه ترساندنه‌ی خه‌ڵكییه و به شێوه‌یه‌ك
له شێوه‌كان نانێكی تێدایه بۆیان.
– یان نه‌خێر هیچ قازانجێكی مادی ومه‌عنه‌وی بۆیان
نییه و مه‌به‌ستیان ئه‌وه نییه، به‌ڵام بێگومان ئه‌و كه‌سانه به‌هه‌ڵه‌دا چوون
كه ئه‌و قه‌باره گه‌وره‌یان داوه‌ته ئه‌و مه‌سه‌له ونه‌هامه‌تی موسوڵمانانیان
له‌ودا قه‌تیس كردووه، له كاتێكدا ئیسلام وه‌كو بیروباوه‌ڕ و به‌رنامه‌ی ژیان له
كوردستاندا ڕۆژ له ڕۆژ له پاشه‌كشه‌دایه وساڵ به ساڵ نامۆتر ده‌بێت و، دین له
دڵی خه‌ڵكیدا به پێناسه عه‌لمانییه‌كه‌ی وا خه‌ریكه جێگیر ده‌بێت و ته‌نها بووه‌ته
په‌یوه‌ندییه‌كی نێوان تاكه كه‌سه‌كان له گه‌ڵ په‌روه‌ردگاریان و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی
نه‌ماوه نه له واقیعی ژیانی خۆیان وه‌كو خێزان، نه له واقیعی كۆمه‌ڵگا و
سیستمی ئیداری و سیاسی وڵات و حوكمه‌كانی قورئان و سوننه‌ت له ئه‌وپه‌ڕی غه‌ریبیدا
خۆیان ده‌بیننه‌وه ته‌نانه‌ت لای ئه‌وانه‌ش كه به‌ڕواڵه‌ت بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن،
كه‌سانێكیش – كه ڕه‌نگه خۆیان به شاییسته‌ی ئه‌وه بزانن خه‌ڵكی فێر بكه‌ن و بۆ
دینداری سه‌رمه‌شقیان بن، سه‌رزمان و بن زمانیان باسی سیحر‌و جادوو چاوه‌و كه‌سێكیش
سه‌رێشه‌یه‌ك بگرێت یه‌كه‌م گریمانه‌یان ئه‌وه‌یه جنۆكه‌یه‌ك چووه‌ته لاشه‌یانه‌وه!
له‌گه‌ڵ ده‌میان ده‌كه‌ێته‌وه و داوای ڕێگه‌چاره‌ی ڕزگاربوونی
موسوڵمانانیان لێ بكه‌یت، به‌بێ سێ و دوو ئه‌ڵێن ساحیره‌كان هۆكاری كاره‌سات و نه‌هامه‌تی
و سه‌ر لێ شێواندنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ن و بۆ چاره‌سه‌ریش خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ئه‌وراد
و خوارنی هه‌نگوین و ڕه‌شكه‌یان بۆ پێشنیار ده‌كه‌ن ئیتر وه‌كو ئه‌وه‌ی زه‌مانی
موحه‌مه‌دی مه‌هدی بێت و ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بێت و ئه‌و مه‌سه‌له تاكه كێشه‌مان
بێت!
نازانم فاڵچی و ساحیرێكی ته‌ڵه‌كه‌بازو درۆزن كه هه‌موو پشت به‌ستنێكی به
خه‌ڵكی بێ ئاگایه به‌تایبه‌تی توێژێك له ئافره‌تان ، ئه‌بێ چی ڕۆڵێكی هه‌بێت و
چی قورساییه‌كی هه‌بێت به‌و شێوه خه‌ته‌رو گه‌وره بۆ ئه‌و خه‌ڵكه داماوه وێنای
ئه‌كه‌ن! ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن زۆرێك له
مناڵان‌یش ترسی ئه‌وانه‌یان له دڵا جێگیر بووه!
داوا له جۆری دووه‌می ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م له واقیعی ئێستای كوردستان
باشتر تێبگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چییه باس بكرێت و چیدی ئه‌وانیش
نه‌بنه هۆكارێكی تازه بۆ گێل كردنی موسوڵمانان و ترساندنیان به‌و شێوه له
ساحیر‌و فاڵچی و ده‌ستبڕه‌كان كه الله له قورئاندا پلان و هه‌وڵی سه‌رگه‌وره‌كه‌ی
ئه‌وانی به‌لاواز وه‌سف كردووه: (إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفًا).
تێبینی: باسه‌كه‌ی من له‌سه‌رئه‌سڵی ئه‌و شتانه نییه كه به‌ده‌قی قورئان
و سوننه‌ت جێگیر بوونه، به‌ڵكو له‌سه‌ر گه‌وره كردنه‌وه و ده‌كردنیانه له
ئاست و سنووری خۆیان له‌سه‌ر حیسابی بنه‌ماكانی تری ئیسلام و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
دیاری كرا‌و.
إحسان برهان ا‌لدین
2019-4-24 سلێمانی
