چه‌ند باسێك له‌سه‌ر پێكه‌نین
پێكه‌نین جۆرێكه له جۆره‌كانی ده‌ربڕین، به شێوه‌ی خۆشی و شادی به‌سه‌ر مرۆڤه‌كانه‌وه
ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها به‌وه‌ش پێناسه ده‌كرێت كه بریتییه له كاردانه‌وه‌یه‌ك
له ده‌ره‌نجامی زانیاری و شاره‌زاییه‌كدا وه‌كو بیستنی نوكته‌و قسه‌ی خۆش و شتی
له‌و جۆره.
له ڕاستیدا پێكه‌نین جۆری زۆره، به پێی لێكۆڵینه‌وه و وته‌ی هه‌ندێك له شاره‌زایان
پێكه‌نین چه‌ندین جۆری هه‌یه له‌وانه:
1- پێكه‌نینی سه‌ركه‌وتن: له كاتی سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانجی گه‌وره ومه‌زن
هه‌ندێك له مرۆڤه‌كان له‌به‌ر ئه‌و مه‌به‌سته پێده‌كه‌نن.
2- گاڵته پێكردن و وسووكایه‌تیكردن: هه‌ندێ كه‌س كاتێك ده‌یانه‌وێت سووكایه‌تی به‌كه‌سانێك
بكه‌ن، یان گاڵته‌یان پێ بكه‌ن و به كه‌م ته‌ماشایان بكه‌ن، به پێكه‌نین ده‌ربڕین
له‌و هه‌سته‌یان به‌رانبه‌ریان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له ناشیرین‌ترین جۆره‌كانی
پێكه‌نین.
3- پێكه‌نینی موجامه‌له: زۆربه‌مان جاری وا هه‌یه قسه‌یه‌كمان بۆ ده‌كرێت له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی خاوه‌ن قسه‌كه پێ ده‌كه‌نێت له كاتی باسكردنی قسه‌كه ئێمه‌ش له‌به‌ر ئه‌و
پێده‌كه‌نین بێ ئه‌وه‌ی پێكه‌نینمان بێت.
4- پێكه‌نینی ساخته: ئه‌وه‌ش جۆرێكه له پێكه‌نین كه‌سه‌كه زۆر له خۆی ده‌كات
و درووستی ده‌كات، له‌به‌ر هۆكارێك یان مه‌به‌ستێكی دیاری كرا‌و.
5- پێكه‌نینی هیستیری: به هۆكاری جیاواز دروست ده‌بێت، یان به هۆی سرۆشتی ئه‌و
كه‌سه‌وه هه‌ندێ جار به ده‌نگیكی زۆر به‌رز و نه‌شاز پێده‌كه‌نێت، یه‌كسه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت
ئه‌و پێكه‌نینه له كه‌سێكی ئاساییه‌وه نییه، هیچ نه‌بێت له‌و كاته‌دا كه‌سه‌كه
له بارێكی ئاسایی‌دا نییه، جاری واش هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه كه‌سه‌كه
تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی یان ئه‌عساب بووه به شێوه‌ی هستیری و شێتانه پێده‌كه‌نێت.
6- پێكه‌نینی خۆشی و شادی: له‌و كاتانه‌ی مرۆڤ دڵی خۆشه ده‌بینیت به پێكه‌نین ده‌ربڕین
له خۆشییه‌كانی ئه‌كات، واته: كه‌سه‌كه دلی خۆشه و به‌و هۆیه‌وه پێده‌كه‌نێت.
7- پێكه‌نینی سوعبه‌ت و گاڵته كردن: ده‌كرێت ئه‌م جۆره له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له جۆره‌كانی
سه‌ره‌وه یه‌ك بخرێت و ده‌كرێت به هه‌ندێ شیكردنه‌وه‌ی زیاتر بۆ هۆكاره‌كان بكرێته
جۆرێكی سه‌ربه‌خۆ.
8- پێكه‌نینی له خۆڕازی بوون و له خۆبایی‌بوون: ئه‌م جۆره پێكه‌نینه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی
به دڵخۆشی و شادییه‌وه نییه، له‌وانه‌شه له كاتی تاوان ئه‌نجامدان و
ئازاردانی كه‌سانی تردا درووست بێت.
9- پێكه‌نینی به‌زه‌یی: ئه‌م جۆره‌شه به ڕواڵه‌ت پێكه‌نینه ئه‌گینا له گریانه‌وه
نزیكتره، به‌ڵام هه‌ندێك له كاتی به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌یاندا به‌كه‌سێك پێده‌كه‌نن
یان زه‌رده‌خه‌نه ده‌كه‌ن.
10- پێكه‌نینی خه‌م و خه‌فه‌ت: هه‌ندێ پێكه‌نین هه‌یه له ئه‌وپه‌ڕی ناخۆشی و په‌ژاره‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت، به‌ڵام هه‌موو كه‌س وا نییه له كاتی خه‌فه‌تدا پێبكه‌نێت، وه‌كو
شاعیرێك ده‌ڵێت:
تبسم الشيب بوجه الفتى **** يوجب سحّ الدمع من جفنه
وكيف لا يبكي على نفسه *** من ضحك الشيب على ذقنه
ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌دواداچوونیان كردووه زۆر جۆری تر له جۆره‌كانی پێكه‌نین ده‌ژمێرن وه‌كو پێكه‌نینی خۆشه‌ویستی و شاكامی و ڕق و دوژمنایه‌تی و ساویلكه‌یی و گه‌مژه‌یی.
پێم وایه جۆرێكی تر له پێكه‌نین هه‌یه له نه‌خۆشییه‌وه نزیكتره، یان كه‌می فیتامینێكی دیاری كرا‌و له‌لاشه‌دا كه له كاتی قسه‌ی ئاسایی‌دا درووست ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێك له ئارادا هه‌بێت بۆ پێكه‌نین، بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی وتار و موحازه‌ره‌كانی دوكتۆر حه‌سه‌ن تورابیان بینیوه ئه‌زانن ئه‌وپیاوه له كاتی شیكاری سیاسی و باسی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بابه‌ته ئیسلامییه‌جۆراوجۆره جدییه‌كاندا زوو زوو پێكه‌نینێكی هێواش یان زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ده‌كرد، كه پیم وایه ئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بووه.
جێگای ئاماژه بۆ كردنیشه كه پێكه‌نین – وه‌كو زانایانی ده‌رونناسی
ده‌ڵێن – زۆرجار ده‌بێته مایه‌ی ئاشكرا بوونی كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان و به‌ڵكو هه‌ندی
له نهینییه‌كانی ژیانیان ئاشكرا ده‌كات، بۆ نموونه:
* ئه‌و كه‌سه‌ی به كپی پێده‌كه‌نێت و مه‌به‌ستیتی ده‌نگی به‌رز نه‌كاته‌وه ئه‌وه
هه‌ندێ جار ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی داخراوه و نایه‌وێت سه‌رنجی
ده‌روبه‌ر بۆ خۆی ڕاكێشێت و ڕه‌نگه ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ش بێت بۆ شێوازی ژیانی.
* پێكه‌نینی درێژ و به‌رده‌وام: خاوه‌نی ئه‌م جۆره پێكه‌نینه به پێی ده‌رونناسان
كه‌سێكی به‌هێز و بوێره‌و ده‌یه‌ویت كه‌سایه‌تی خۆی ده‌ربخات، هاوكات ئه‌و كه‌سانه
له ژیانی خۆیشیان ڕازی نین.
* پێكه‌نینی كورت و پچڕ پچڕ: خاوه‌نی ئه‌م جۆره پێكه‌نینه كه‌سێكی توڕه‌یه با
وایش ده‌رنه‌كه‌وێت.
* پێكه‌نینی قایم و له‌ناكاو: ئه‌م جۆره پێكه‌نینه به‌بێ پێشه‌كی و له‌پڕ درووست
ده‌بێت و خاوه‌نه‌كه‌شی كه‌مێك له‌و كاته‌دا دێته پێشه‌وه‌و جه‌سته‌ی به‌كار ئه‌هێنێت
له كاتی پێكه‌نینه‌كه‌دا.
* پێكه‌نینی به‌رز و زرنگدار: خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌سێكی ساده‌یه و پێی خۆشه ده‌ربڕین
له خۆی بكات و شتێكی نییه بیشارێته‌وه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
له ڕووی ته‌ندرووستیشه‌وه پزیشكان باسی زۆر سوود ده‌كه‌ن بۆ پێكه‌نین
بۆ نموونه: پێكه‌نین به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ دڵ ده‌پارێزێت و سوودی بۆ
ماسولكه‌كان هه‌یه و به‌رگری لاشه به‌هێز ده‌كات و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن: سه‌د جار
پێكه‌نین به‌رانبه‌ر پانزه خوله‌ك وه‌رزشكردنه و زۆر سوودی تریش.
له ڕووی ده‌روونیشه‌وه ده‌روونناسان ده‌ڵێن پێكه‌نین ده‌بیته مایه‌ی ئارامی و
خۆشی وشادی بۆ كه‌سه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه زۆر پێده‌كه‌نن گه‌نجتر ده‌رده‌كه‌ون
چونكه پێكه‌نین وزه‌ی جه‌سته نوێ ده‌كاته‌وه و ده‌بێته مایه‌ی متمانه به
خۆبوون وبیركردنه‌وه به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و ئاستی بیركردنه‌وه‌و ئاستی ئه‌قڵ و
زاكیره به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌هێز ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو هه‌ندێ جار پێكه‌نین وه‌كو
چاره‌سه‌ر به‌كار دێت بۆ هه‌ندێ حاڵه‌ت.
ئینجا له‌لایه‌كی تره‌و شێوازی پێكه‌نین خووه‌و ڕاهاتنه‌و و بۆ ماوه‌ییشه، شتێك نییه به ئاسان بتوانیت بیگۆڕیت، بۆیه هه‌یه كوت و مت وه‌كو باوكی یان كه‌سێكی نزیكی تری پێده‌كه‌نێت، هه‌یه لووتی له پێكه‌نیندا به‌كار ئه‌هێنێت، هه‌یه پێكه‌نینه‌كه‌ی به‌ده‌ر له هۆكاره‌كه‌ی ده‌بێته مایه‌ی پێكه‌نین، له راستیدا ئه‌م مه‌سه‌له ئه‌گه‌ر زۆر وردی بكه‌یته‌وه ده‌كرێت كتێبێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بنووسرێت، كتیبێكیشم بینی تایبه‌ت به پێكه‌نین به ناونیشانی: (الضحك) له نووسینی هنری برجسون كه فه‌یله‌سوفێكی فه‌ره‌نسییه و له سالی 1927 خه‌ڵاتی نۆبڵی له ئادابدا وه‌رگرتووه.
ئه‌گه‌ر له ڕووی ئایینییه‌وه بڕوانینه مه‌سه‌له‌ی پێكه‌نین ئه‌وه‌ش
زۆر باس و خواس هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام به كورتی ده‌كرێت بڵێین:
پێكه‌نین ئه‌گه‌ر له سنووری شه‌رعدا بێت هیچ كشه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه و ئه‌وه‌نده
به‌سه بزانین كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و هاوه‌ڵان پێكه‌نیون و سوعبه‌تیان
كردووه‌و له زۆر فه‌رمووده‌و شوێنه‌واردا ئه‌وه باس كراوه، بۆ نموونه له
بوخاری و كتێبه‌كانی تری فه‌رمووده‌دا هاتووه: (ضحك حتى بدت نواجذه) گرنگ ئه‌وه‌یه
پێكه‌نینه‌كه له سنووری خۆیدا بێت و زێده ره‌وی تێدا نه‌كرێت و سنووری شه‌رعی
تێدا نه‌به‌زێنرێت وه‌كو درۆ كردن و ئازاردانی خه‌ڵكی و سووكایه‌تی پێكردنیان و نه‌بێته
مایه‌ی بێ ئاگایی و غه‌فله‌ت، ئیتر به‌و پێیه‌ش پێكه‌نن ده‌بێته دوو به‌شه‌ه‌وه:
ستایش كرا‌و و زه‌مكراو.
بۆیه له هه‌ندێ فه‌رمووده‌دا به راشكاوی زه‌می زۆر پێكه‌نین كراوه وه‌كو (
كثرة الضحك تميت القلب ) و فه‌رمووده‌ی تر، هه‌روه‌ها له سه‌ر هه‌ندێ هۆكاری
تایبه‌ت له قورئاندا هاتووه: (فَلْيَضْحَكُوا قَلِيلًا وَلْيَبْكُوا كَثِيرًا
جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ)، پێكه‌نینی زۆر و له سنوور به‌ده‌ر ناگونجێ
له گه‌ڵ ئاكاری موسوڵمانێكدا كه خۆی به خاوه‌ن په‌یامێك بزانێت و باوه‌ڕی به‌ڕۆژێك
بێت كه الله تعالی به (فكيف تتقون ان كفرتم يوما يجعل الولدان شيبا)وه‌سفی
كردووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به تێروته‌سه‌ل له ڕووی ئایینییه‌وه له مه‌سه‌له‌ی
پێكه‌نین تێبگات ده‌توانێت بۆ نموونه كتێبی ( مع المصطفی في ضحكه) ی أكرم كساب
بخوێنیته‌وه كتیبێكی به سووده.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم:
یه‌كێك له جوانترین جۆره‌كانی پێكه‌نین له‌لای مرۆڤه‌كان كه به سه‌رچاوه‌یه‌ك
له سه‌رچاوه‌كانی خۆشی له دونیادا دێته ئه‌ژمار پێكه‌نینی مناڵانه، چونكه
پێكه‌نینێكی ساده‌و ڕاستگۆیانه هیچ زۆر له خۆكردن و موجامه‌له‌یه‌كی تێدا نییه
بۆیه هه‌میشه ده‌بێته مایه‌ی خۆشی و شادی بۆ ده‌روبه‌ر.
بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته بۆ چه‌ندین بابه‌ت و سه‌رچاوه‌ی جیاواز گه‌راومه‌ته‌وه.
إحسان برهان ا‌لدین
3 رجب 1440/ 10/3/2019
سلێمانی
