باسێك
له‌سه‌ر گریان
گریان هاتنه خواره‌وه‌ی فرمێسكه له چاو وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك
له گه‌ڵ ئازارێك یان حاڵه‌تیكی عاتیفی وه‌كو غه‌م و په‌ژاره‌و توڕه‌بوون و خۆشی
وشادی.
فرمێسكیش بریتییه لە شله‌مه‌نییه‌كی سوێر كه له ڕێگه‌ی
هه‌ندێ ڕژێنی فرمێسكی چاو ده‌ریده‌دات.
مرۆڤه‌كان به تایبه‌تی ئافره‌تان هه‌ست به پێویستی
خۆیان ئه‌كه‌ن بۆ گریان چونكه گریان ده‌روون ئاسووده ئه‌كاته‌وه‌و و هه‌سته
ناخۆشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ناخی مرۆڤ ده‌رئه‌كات و هه‌ستكردن به‌خه‌فه‌ت و ناخۆشی
كه‌م ئه‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به گریان له‌لای ئافره‌تان تێبینی ئه‌كرێت ئه‌وان
له خۆشی و ناخۆشیدا گریانیان ئاماده‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رچی زۆرێك بۆ لاوازییه‌كه‌ی
ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه، به‌ڵام هاوكات به پێی هه‌ندێك له ده‌روونناسان گریانیان
لاوازی نییه و ده‌ربڕینه له ناسكی و تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی خۆیان، ئینجا
گریان له‌لای ئافره‌تان هه‌ندێ جار وه‌كو چه‌ك به‌كاردێت و له كاتی شه‌ڕ و
ناكۆكیدا ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن و توانایان هه‌یه به‌و چه‌كه ترسناكه كاریگه‌ری بخه‌نه
سه‌ر ڕه‌قترین دڵه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێ له پزیشكانی چاو ڕای جیاوازیان هه‌یه و ئه‌ڵێن
فرمێسكه‌كانی ئافره‌ت هه‌ڵقوڵاوی لاوازییانه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌ییان
لاوازه بۆیه په‌نا بۆ فرمێسكه‌كانیان ده‌به‌ن كه له ڕاستیدا كاریگه‌رییه‌كی
زۆری له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ری هه‌یه و هه‌ركێیش گوێ به‌و فرمێسكانه نه‌دات به كه‌سێكی
بێ ڕه‌حم و دڵ ڕه‌ق ئه‌ناسرێت.
به پێی ئاماژه‌كانی ده‌روونناسی، مناڵان به خۆڕسكی و
به‌هۆی ئه‌و فیتره‌ته‌ی الله له‌سه‌ری درووستی كردوون، زۆرترین گریانیان له نێو
بوونه‌وه‌ردا هه‌یه، له نشانه‌كانی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی كۆرپه‌ڵه‌ش ئه‌وه‌یه
له كاتی له دایكبووندا بگری، له فه‌رمووده‌یه‌كی صحیح یشدا هاتووه: ( ما من
مولود يولد إلا نخسه الشيطان فيستهل صارخاً من نخسة الشيطان إلا ابن مريم وأمه )
هه‌روه‌ها ئافره‌تانیش له پیاوان زۆرتر ده‌گرین به هۆی تایبه‌تمەندی خۆیان و هه‌بوونی
ڕژێنی فرمێسكی زۆر له چاویاندا به‌راورد به پیاوان، به‌پێی هه‌ندێ لێكۆڵینه‌وه‌ش
بێت پیاوان له مانگێكدا یه‌كجار ده‌گرین به‌ڵام ئافره‌تان به‌لای كه‌مه‌وه مانگی
پێنج جار په‌نا بۆ گریان ده‌به‌ن.
شایانی باسە لە كۆمه‌ڵگای خۆمان گریان بۆ پیاو ده‌چێته
خانه‌ی لاوازی و عه‌یبه‌وه بۆیه به‌ده‌گمه‌ن پیاوان به ئاشكرا ده‌گرین و هەمیشە
هەوڵ ئەدەن گریانی خۆیان ده‌شارنه‌وه.
