درۆی ده‌مامكدار!
جۆرێك له درۆ كردنی ده‌مامكدارهه‌یه
ماوه‌یه‌كه له‌ناوماندا زیادی كردووه، بۆیه‌ش وتم ده‌مامكدار چونكه درۆی ڕاسته‌وخۆ
و ئاشكرا نییه، خاوه‌نه‌كه‌شی مه‌به‌ستی درۆ نییه و ئه‌یه‌وێت ڕێز‌و خۆشه‌ویستی
بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی نیشان بدات، به‌ڵام به شتێك كه بنه‌مای نییه، ئه‌وه‌ش له
ڕووی شه‌رعه‌وه بێگومان درووست نییه و قه‌ده‌غه‌یه…بۆ نموونه:
1- ده‌چیته دوكانێك شتێك بكڕیت، به‌ڵكو جاری واهه‌یه
ئه‌ته‌وێت خانوو یان سه‌یاره‌یه‌ك بكڕیت، دوكانداره‌كه یان خاوه‌نی سه‌یاره‌و ماڵه‌كه كاتێك ده‌یكڕیت و ده‌ته‌وێت نرخه‌كه‌ی
بده‌یت، پێت ئه‌ڵێن هه‌ڵیگره با له‌حیسابی خۆمان بێت، به‌ڵكو سوێند ئه‌خۆن و
مكوڕی له‌سه‌ر ئه‌و ماریفه‌ته بێ بنه‌مایه‌ی خۆیان ئه‌كه‌نه‌وه، گومانیشی تێدا
نییه كه له قسه‌كه‌یانداڕاست ناكه‌ن، به‌ڵكو نه‌ك ڕاست ناكه‌ن ئاماده نین
خاتریشت بگرن،، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ده‌ستت نه‌بڕن و نه‌تخه‌ڵه‌تێنن! جا خۆزگه ئه‌و
عاده‌ته‌ی هه‌ڵیگره و با له حیسابی خۆمان بێت، یان وه‌كو ئێرانێكان ئه‌ڵێن
قابیلی نییه! له ناوماندا نه‌مێنێت، چونكه عه‌یبه‌یه‌كه بۆ دونیا و تاوانیشه
له ڕووی ئایینییه‌وه.
2- یان هه‌ندی جار كه‌سێك خوڵكی كه‌سێكی تر یان كه‌سانی
تر ئه‌كات بۆ ماڵی خۆی بۆ نانخواردن یان مانه‌وه و به‌ڕاستی نییه، یه‌عنی هه‌ر
قسه‌یه‌كه‌و ئه‌یكات وعاده‌تێكه و فێری بووه، ئه‌گینا نه خۆی به ڕاستێتی و نه‌ئه‌وانیش
ئاماده‌ن بچن به‌ده‌م بۆره خوڵكی له‌و شێوه. به‌ڵكو جاری وا هه‌یه كه‌سێك له
پاسێك داده‌به‌زێت پێش دابه‌زینی به‌سه‌رنشینه‌كان ئه‌ڵێت فه‌رموون دابه‌زن با بۆ
نیوه‌ڕۆ له خزمه‌تتاندا بم!
3- زۆر كه‌س له‌م ڕۆژگاره‌دا بانگه‌شه‌ی بێ لایه‌نی
و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌كه‌ن، به‌ڵام كه له‌حاڵیان وردده‌بیته‌وه بانگه‌شه‌كه‌یان ڕاست
نییه، نه‌ك بێ لایه‌ن نین، به‌ڵكو لایه‌ندارێكی سه‌رسه‌ختیشن، ته‌نها ئه‌وه‌نده
ڕاست ئه‌كه‌ن كه فۆرمیان له‌و حیزبه‌دا پڕ نه‌كردووه‌ته‌وه و پله‌و پۆستیان نییه،
ئه‌گینا به‌ته‌واوی هه‌ڵگری بیروبنه‌ما فیكرییه‌كانیان.
4- هه‌ندێ وشه‌ی موجامه‌له وه‌كو به‌قوربان و به‌ساقه،
زۆربه‌ی زۆری ڕاست نییه، چونكه ده‌گمه‌نه كه‌سێك به‌ڕاسته‌وه خۆی به‌قوربانی
كه‌سێكی تر بكات، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره قسانه عاده‌تێكه‌و له‌ناوخه‌ڵكیداباوه‌و
خۆیشیان ئه‌زانن راست ناكه‌ن، نابێت موسوڵمانی وابه‌سته به‌شه‌رع قسه‌یه‌ك بكات
كه راست نه‌بێت و ته‌نها قسه‌یه‌كی بێ ناوه‌ڕۆك بێت بۆ ڕازی كردن و دڵخۆشكردنی به‌رانبه‌ر.
5- ته‌نانه‌ت كه‌سێك كه یاریده‌ده‌ری پزیشكییه‌و
پێی ئه‌ڵێن دوكتۆر، یاسای ته‌واو كردووه‌و پێی ئه‌ڵێن حاكم، عومره‌ی كردووه‌و پێی
ئه‌ڵێن حاجی و به‌خشینه‌وه‌ی نازناوی له‌و شێوه به‌كه‌سانێك كه له‌ڕاستیدا ئه‌و
نازناوانه‌یان نییه، ئه‌ویش ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و درۆ ده‌مامكدارانه‌وه به‌ڕای
من، كه باشتر وایه موسوڵمانی په‌یوه‌ست به‌شه‌رع خۆی لێیان به دوور بگرێت .
به كورتی چاكتر وشه‌رعیتره كه‌سی موسوڵمان قسه‌ی خۆی بزانێت وبه‌مه‌به‌ستی
ڕێزگرتن و نیشاندانی خۆشه‌ویستی زێده‌ره‌وی ناكات ومل نه‌دات بۆ ئه‌و عاده‌تانه‌ی
له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه و پێچه‌وانه‌ی شه‌رعه.
إحسان برهان ا‌لدین
11 رجب 1440/ 18-3-2019
سلێمانی
